ئەم ئاڵایە لە لایەن خۆدی سەرانی پارتیەوە رێز لێی گیراوە

Monday, 23/08/2021, 6:51

2750 بینراوە


هێندە خۆشباوەڕ مەبن و حیسابولفەرح بۆ شتی نامەعقول وناممکین مەکەن ، 
راستە ئاڵا سیمبول و پێناسەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەوییەتی مێژوویی و فەرهەنگی و جغرافیای هەروڵاتێکە ،
بەڵام بۆ ئەم ئاڵایە لە لایەن خۆدی سەرانی پارتیەوە رێز لێی گیراوە ؟
ئاڵاێی کە وەک پەڕۆێکی سوور و سپی و سەوز  کرایە بەیداخی پەڵکێش کردنی دۆژمنان بەتایبەت سپای داگیرکاری تورک و لە بریتی ئەوەی لە سەرچیاکانی سەرسنور بشەگێتەوە و بکرێتە ڕەمزی بەرخۆدان و پاراستنی خاکی وڵات بەڵام دەخرێتە ژێرپێ جەندرمەی تورک و فارس وعرب،
 لەلاێی 40 کیلومتر و لەلاێی ڕادەست کردنی 51%خاکی رزگارکراوی کوردستان ،
 ئیدی واتای پیرۆزی ئەوئاڵایە چۆنچۆنیە ؟
ئایا ئەم قەل و داڵە خۆیان رێزی لێی دەگرن تا لای دۆژمنان و وڵاتانی دی هەیبەتی بمێنێ ؟
ئەم خەڵکە بەهەڵە تێگەییشۆن هیچ رێز لەوئاڵایە نەگیراوە
واتای رێز لە ئاڵا  لای هەروڵاتی هەڵکردن و شەکاوەییە بە سرودی نیشتیمانی بەڵام ئەم وێنە وێنەی تەسلیم بوون و پاڕانەوە و تۆبەکردنە و ڕێ خۆش کردنە بۆ ئەگەری هەر رووداوێکی نەخۆازراو و گڵۆڵەلێژی لەداهاتودا  بۆ هەموارکردنەوەی  گەڕانەوە بۆ چاڵە کۆنەکەی  شاری ،،کەرەج،، 
ئاڵا ئاڵای دزیە و نان ومووچەبڕینی میللەت و تاڵانی سەروەت و سامانی گەل وقۆرغ کردنی جمگەسیاسی و ئیداریەکان هەرێم و عەبدایەتی بۆدۆژمنان و هەرزانفرۆشی خاکی وڵات و پەرەپێدانی نیفاق و لێکدابڕانی گەل و تێکدانی دیمۆگرافی کوردستان و دژایەتی شۆڕشی رزگاریخۆازانی بەشە بندەستەکانی دیکەی کوردستان !
هەڵەیەکی زقی بەرچاوتر:
یەکەم : دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عراقە کەواتە سەرۆک کۆماری هەرێمی کوردستان یشە و نوێنەری هاوبەشی هەردوولایە بەڵا دووفاقەیی سیاسی و فرتوفێڵی کۆماری سێدارە دژبە کورد لێرە دا تەواوی رێزگرتن لەئاڵا و ماڵا دەسرێتەوە چوون ئاڵای عراقی دانەناوە و لێرەدا ئەم حەقێقەتەمان بۆ پشتراستدەکاتەوە کە بەشێوەی پیلانگێڕی خەریکە دۆژمنایەتی دەخاتە نێوان نێچیربارزانی و دکتۆربەرهەم و بەگشتی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عراق بۆ تێکدانی هەڵبژاردنەکانی عراق؟
دوویەم : بەرێزان ئەمە سەردان و نوێنەرایەتی حیزبیەلە کۆماری سێدارە نەنوێنەرایەتی گەلی باشو بەڵگەی ئەم راستیەش کوردی ووتەنی ،
بەشداری ماڵەولا یان ماڵەوهەزاری بەرپرسانی هەرێمە لەم جەفەنگە سیاسیە ،
 ئەی خاتونی سەرۆک پەرلەمانی هەریم لەم دیدارەدا چ رۆڵێکی سیاسی دەبینێ ؟
لەوانەشە بەدەیان ئەندامی تری باڵا لە شەوی یەلدای (ئیبراهیم ڕئیسی ) جەنایەت پیشە بەشداریان کردبێت و ئەوانیش هەریەکە بۆخۆی دەوڵەمەندی و بەهرەمەندی سیاسی و ئیداری و نیشتیمانی و دادپەروەری حکومەتی هەرێمیان بۆ شرۆڤە و تەفسیربکەن خافڵ لەوەی چۆنیەتی فایلی کرداری و خسوسیاتی ئەخلاقی و سایکۆلۆژیان لە ئەرشیفی وڵاتانی دژەنەتەوەی ئقلیمیە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە