ئاڵاێی کە وەک پەڕۆێکی سوور و سپی و سەوز کرایە بەیداخی پەڵکێش کردنی دۆژمنان بەتایبەت سپای داگیرکاری تورک و لە بریتی ئەوەی لە سەرچیاکانی سەرسنور بشەگێتەوە و بکرێتە ڕەمزی بەرخۆدان و پاراستنی خاکی وڵات بەڵام دەخرێتە ژێرپێ جەندرمەی تورک و فارس وعرب،
لەلاێی 40 کیلومتر و لەلاێی ڕادەست کردنی 51%خاکی رزگارکراوی کوردستان ،
ئیدی واتای پیرۆزی ئەوئاڵایە چۆنچۆنیە ؟
ئایا ئەم قەل و داڵە خۆیان رێزی لێی دەگرن تا لای دۆژمنان و وڵاتانی دی هەیبەتی بمێنێ ؟
ئەم خەڵکە بەهەڵە تێگەییشۆن هیچ رێز لەوئاڵایە نەگیراوە
واتای رێز لە ئاڵا لای هەروڵاتی هەڵکردن و شەکاوەییە بە سرودی نیشتیمانی بەڵام ئەم وێنە وێنەی تەسلیم بوون و پاڕانەوە و تۆبەکردنە و ڕێ خۆش کردنە بۆ ئەگەری هەر رووداوێکی نەخۆازراو و گڵۆڵەلێژی لەداهاتودا بۆ هەموارکردنەوەی گەڕانەوە بۆ چاڵە کۆنەکەی شاری ،،کەرەج،،
ئاڵا ئاڵای دزیە و نان ومووچەبڕینی میللەت و تاڵانی سەروەت و سامانی گەل وقۆرغ کردنی جمگەسیاسی و ئیداریەکان هەرێم و عەبدایەتی بۆدۆژمنان و هەرزانفرۆشی خاکی وڵات و پەرەپێدانی نیفاق و لێکدابڕانی گەل و تێکدانی دیمۆگرافی کوردستان و دژایەتی شۆڕشی رزگاریخۆازانی بەشە بندەستەکانی دیکەی کوردستان !
هەڵەیەکی زقی بەرچاوتر:
یەکەم : دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عراقە کەواتە سەرۆک کۆماری هەرێمی کوردستان یشە و نوێنەری هاوبەشی هەردوولایە بەڵا دووفاقەیی سیاسی و فرتوفێڵی کۆماری سێدارە دژبە کورد لێرە دا تەواوی رێزگرتن لەئاڵا و ماڵا دەسرێتەوە چوون ئاڵای عراقی دانەناوە و لێرەدا ئەم حەقێقەتەمان بۆ پشتراستدەکاتەوە کە بەشێوەی پیلانگێڕی خەریکە دۆژمنایەتی دەخاتە نێوان نێچیربارزانی و دکتۆربەرهەم و بەگشتی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عراق بۆ تێکدانی هەڵبژاردنەکانی عراق؟