سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


دەردە تالیبان

Monday, 08.23.2021, 7:54

1189 بینراوە


 ئەمڕۆ مەسعود لەجیاتی حکومەت پەیامێکی دا بەوەی باشووری کوردستان جیاوازە لە ئەفغانستان و باروو دۆخێکی تری هەیە . مەسعود کە ئەیەوێ خۆی وەك مەرجەع بناسێنێ و ئەوە بە گوێی خەڵکی سادە و گوێ لەمست و کۆیلەکانی بنەماڵەکەی بدا کە کوردستان هەتا ماوە لەژێر سایەی بنەماڵەکەیەوە ئەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکاری،ڕوونادا.
مەسعود ئەڵێ ئێمە پیشمەرگەمان هەیە و قارەمانن و زادەی مێژوو و خوێنی ئەم گەلەن. مەسعود نەك هەر گێل و نەفامە، بەڵکە ئاگای لەوە نیە کە دوای ڕاپەڕین شتێك نەماوە بەناوی پێشمەرگەوە، ئەوەی هەیە تەنها میلیشیا و تفەنگچی ئەو دوو بنەماڵەیەن کە ناتوانن بەرگری لە نیشتمان بکەن، لەبەرئەوەی فێر نەکراوون و ڕاهێنانیان لەسەر ئەو بنەمایە پێ نەکراوە. ئەوان؛واتە چەکدارەکانیان تەنها ئەتوانن فیشەك بە گەنجی کوردی بێچەکەوە بنێن. ئەوان ئەتوانن پاسەوانی تەنکەرە نەوت و ماڵە بەرپرسەکان و ژن و مناڵەکانیان بکەن، ئەوان ئەتوانن تەنها لەشارەکان ئێشك بگرن و لەقولەکاندا مۆڕە لەخەڵکی گەڕەك بکەن.ئەوان سەرباری ئەو مووچەیەی وەری ئەگرن لێرەو لەوێ بەهۆی شڕەخۆری و پیسخۆری کەلتووری هەردوو قوتابخانەکەی بارزان و تاڵەبانی پارەو سەرانە ئەستێنن و گەر ئەوەشیان کورتی هێنا، ئەوانە ئامادەن سواڵ و لووشکە لووش بکەن و سەرو پارچە پەڕۆیەك لە بەردەمی مزگەوتەکاندا ڕاخەن و چاوەڕێی بەزەیی خەڵکی بن.
مێژووی پێشمەرگە ئەو کات کۆتایی هات کە ئەم دوو بنەماڵەیە هاتنەوە شار و ڕاستیەکانیان وە دەرکەوت، جاران خەڵکی وەك پەندە کوردیەکە کەئەڵێ ؛دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە. هەر بەم شێوەیەش لەوانە تێگەیشتبوون، ئەو کاتەش زۆربەی ئەوانەی ئەبوون بە پێشمەرگە جگە کەخەڵکە کورد پەروەرو سادە و ڕۆشنبیرەکە، سەراپایان لات و پاڵ و خوێڕی و مریشك وقەل دز بوون. وەیان زۆربەیان شەڕواڵ پیس و سیخوڕی بەعس بوون.
جا لەبەرئەوەی ئەم هێزە لۆکاڵی و بێ ئەزموونی جەنگی بەرەیی فراوان و دوورە کیش ، لەتوانایاندا نیە بەرەنگاری هیچ هێزیك بدەنەوە، جەنگ و هێرشەکانی داعش وەك نمونە و دواتر هێرشەکانی حەشد لە کەرکوك باشترین نمونەی زیندوو و نزیكن. ئەم هێزانە وەك مووچەخۆرێکی بەر سێبەر وان و ناتوانن لەوە زیاتر بن. بۆیە بەم جۆرە هێزە نیشتمان و حکومەت و حزب ناپارێزرێ و ناکرێ پشتیان پێ ببەسترێ.ئەم جۆرە هێزە تەنها چاوی بڕیوەتە مووچە و پارەی مفت. ئەوان کێ مووچەکەی بدەنێ ئەبن بە چەکداری ئەوان، هەر وەك چۆن بینیمان حەشدی کوردی لەناوچەکانی گەرمیان دروست بوون.
دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی مرۆڤی کوردیان تیك و پێك داوە و هەموو ڕایەڵەکانی کۆمەلگایان هەڵوەشاندۆتەوە، هیچ کوردیك شك نابەی تف لە خاك و نیشتمان و کەلتوور و مێژووی خۆی ، نەکا. جا کاتێ ئەم جۆرە لە مرۆڤ هەبوو ئێدی هێزی بەرگریکار و بەرخودان ، نامێنێ. ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا هەر هەمان بیرکردنەوە و تیفکرێنی ئەو سەرکردانەن کە بەبێ هیچ بەرگریەك نیشتمانەکەی پێش خەڵکەکەی ، جێهێشت. هەمان سیناریۆ لێرەش دووبارە ئەبێتەوە و جووت بنەماڵە پێش هەموو کەسێ کوردستان جێدێڵن لەکاتی هاتنەوەی هێزێکی وەك داعش وەیان حەشد. جا بۆیە هیچ جیاوازیەك نابینرێ لە نێوان ئەفغانستان و کوردستان. وە گەر مەسعود ئەم جارە بە تەمای هێزێکی وەك پەکەکە بێ بێت و بەرگریان بکا، ئەوا ئەم جارە ئەو هەڵەیە دووبارە ناکەنەوە، لەبەرئەوەی ئەزموونێکی تاڵیان چێشت دوای ئەوەی چەکدارەکانی بنەماڵە هەڵهاتن لە هەموو بەرەکان.
ئێمە دڵنیایین دوای هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و کوردستان ئەوا یەکەمین شوێن کە داگیرکاری بەخۆیەوە ببینێ و دەسەڵاتەکەی تیا بچێ، ئەوا باشوورە. لەبەرئەوەی هێزی بەرگریکار بوونی نیە.