دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی چوارەم)

Monday, 23/08/2021, 16:00

6852 بینراوە


خۆشەویستانی مناڵان لە هەموو شوێنیکن

لە ساڵی ٢٠١٠، ڕاستەوخۆ دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە لە هەیتی، ٣٣ مناڵ بە قاچاخ برانە دەرەوە لەو وڵاتە. ئەو ئافرەتەی کە بە بەرپرسیارلەمە     دەستگیرکرا،     لۆرا     گەیلەر - سیلسبی (Laura Gayler-Silsby)، وتی ئەوانە هەتیون بۆ ئەوەی کە لە ئەمریکا هەڵبگیردرێنەوە.

 بەڵام لە بەدواداچووندا، دەرکەوت کە زۆرینەی ئەم مناڵانە هەتیونین، و هەروەها دواتر لەگەڵ دایک و باوکیان شادبوونەوە. زیاتریش لەمە، هیچ پەڕە و کاغەزێکی هەڵگرتنەوە نەدۆزرایەوە، ئەو مناڵانە فڕێنرابوون و دزرابوون لە دایک و باوکیان. ئەم لۆرا گەیلەر-سیلسبیە کێیە بەڕاستی؟ سەرەتا، ئەو لە ڕووتەختی بەڕێوەبەرانی Alert Sense بوو، ئەو کۆمپانیایەی کە تەکنەلۆژی Amber Alert دابیندەکات، ئەمیش بریتییە لە پەخشێکی فریاگوزاری بۆ ڕزگارکردنی مناڵە فڕێنراوەکان، ئایا ئەمە پاڕادۆکسێکی خۆش نییە؟ بازرگانێکی تۆمەتبارکراو؟ بەڵێ، ئەو دەرکەوت کە تاوانبارە، بەڵام بە Amber Alert بەستراوەتەوە؟ بۆ ڕزگارکردنی مناڵان؟ ئینجا دواتر، ئەم خانمە بریتییە لە دامەزرێنەری ڕێکخراوی باپتیستی New Life Children’s Refuge، وەکو ئەرکێکی ڕزگارکەری بۆ هەیتی.

هەروەها، ئەو هاوڕێیەکی زۆر نزیکیشە لە کڵینتنەکان، کە ڕاستەوخۆ پارەی پارێزەرێکیان بۆدا بەناوی Jorge Puello، کە بۆخۆی تۆمەتبارکراوە بە کاری سێکسی لەگەڵ مناڵ! ئەو دەستگیرکرا و تاوانبارکرا بۆ بەڕێوەبەردنی ئەڵقەیەکی نێونەتەوەیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە مناڵ و ئافرەتی تێوەگلاوە. هەموو ئەمە لەڕێگای ویکیلیکس خرایەڕوو، کە ئیمەیڵە نهێنیەکانی بڵاوکردەوە لەنێوان کڵینتنەکان و لۆرا گەیلەر-سیلسبی.

 

با کەمێک زیارت لەسەر هەیتی بەردەوامبین. هەیتی دووبارە خرایەوە سەر شانۆی میدیا و هەواڵەکان بە ئابڕووچوونی ئۆکسفامەوە (Oxfam). ئۆکسفام، کە بە بازاڕەکانی ناسراوە لە سەرانسەری جیهاندا لەپێناو بەهێزکردنی ئافرەتان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاریدا، قەدەغەکرا لە هەیتی دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٠. ئەو ئافرەتانە تووشی ئۆتیزم ببوون و سۆزانی بوون، هەندێکیان تەنانەت تەمەنی پێگەیشتنیان تەواونەکردبوو، یاخود بە واتایەکی تر مناڵبوون. ئیمەیڵە دزراوەکان زیاتر دەریانخست کە ٣ ملیۆن دۆلار دزراوە لە هەیتی لە دەرماڵەی هاوکاریەوە لەڕێگای دامەزراوەی کڵینتنەوە بۆ سەرفکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری چێڵسی کڵینتن. کاتێک کە تڕەمپ هەیتی بە “Shithole” ناوبرد، تەواوی جیهان تووڕەبوو، بەڵام ئەو ڕاستی کرد! ئەوەی کە ئەو ئاماژەی پێدەدا ئەوەبوو کە ڕێکخراوە خۆبەخشیەکان تووشی دوورگەی هەیتیان کرد دوای بوومەلەرزەکە. بزووتنەی Red Cross نیو ملیار دۆلاری کۆکردەوە بۆ هەیتی، هەموو ئەوەشی کە کردی ئەوەبوو کە تەنها ٦ خانووی دروستکرد! دامەزراوەی کڵینتن بێویژدانانە بەدرۆ مامەڵەی لەگەڵ بوومەلەرزەکەدا دەکرد لەگەڵ بریکاردارە نێونەتەوەییەکان. کڵاوس ئەیبەروین (Klaus Eberwein)، کارگێڕێکی ڕامیاری پێشووی هەیتی، بەهۆی شایەتدان بە گەندەڵی کڵینتنەکانەوە، بەمردوویی دۆزرایەوە بە گوولەیەک لە سەریدا تەنها چەند ڕۆژێک بەر لە دادگاییکردنەکە لە جوڵای ١٢، ساڵی ٢٠١٧.


مۆنیکا پیتەرسن (Monica Peterson)، مرۆڤزانە کۆمەڵایەتیە گەنجەکە، کە ڕۆیشت بۆ هەیتی بۆ پشکنینی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەسەر دوورگەکە و هەروەها کە چەند بیرۆکەیەکی ڕەخنەگری بڵاوکردەوە لەبارەی دامەزراوەی کڵینتنەوە، ماوەیەکی کەم بەمردووی دۆزرایەوە بە هەڵواسین لە نۆڤەمبەری ١٣، ساڵی ٢٠١٦، هەروەها مردنەکەی بە خۆکوشتن بڕیاری لەسەر درا. هەروەها کاتێک کە پزیشکی نەشتەرگەری، دین لۆریک (Dean Lorich)، بەڕاشکاوی قێزلێکردنەوەی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دامەزراوەی کڵینتن کە خۆی شایەتی دەدا کاتێک کە ژیانی خەڵکی ڕزگاردەکرد لەسەر دوورگەکە. ئەویش، بەهەمان شێوە، لە دیسەمبەری ١٠، ساڵی ٢٠١٧، بەمردووی دۆزرایەوە لەسەر زەوی شووقەکەی لە نیۆڕک بە چەقۆیەک لە سینگیەوە، مردنی ئەویش بەهەمان شێوە بە خۆکوشتن بڕیاری لەسەر درا.

بەڵام با زۆر لەسەر خۆکوشتنەکان لەدەوری دامەزراوەی کڵینتن نەمێنینەوە، با کەمێک باسی دێڕە زۆر دووبارەبۆوەکانی Q بکەین: "هێماگەری دەبێت بە کۆتاییەکەیان."

لە ساڵی ٢٠٠٧، FBI بڵاوکراوەیەکی فەرمی دەکرد لەبارەی ئەو هێمایانەی کە لەلایەن بازرگانانی سێکس بە مناڵەوە بەکاردەهێنرێت، بۆ دەستنیشانکردنی هەڵبژاردە ڕەگەزیەکانیان، هەروەها بۆ پەیوەندی کردن تا لەکوێ یەکتری بدۆزینەوە لەگەڵ نێچیرەکانیشیان بەهەمان شێوە.

سێگۆشە شینەکان ئاماژە بە خۆشەویستانی کوڕ دەدەن، دڵە پەمەییەکان بۆ خۆشەویستانی کچن، هەروەها پەپولەکان بۆ خۆشەویستانی مناڵ بەگشتی. ئەم هێمایانە بەدڵنیاییەوە دەبێت بە کۆتاییان، هەموویان بەئاشکرا دیارن، چونکە هەرگیز پێیان وانەبوو کە خەڵکی بەئاگادێنەوە و دەیانبینن. هەروەها بەو شێوەیەی کە بینیمان لە Amber Alert، کە بریتییە لەو ڕێکخراوەی گوایە پارێزگاری لە مناڵ دەکات،  لەڕاستیدا  ئەم  هێمایانەی  بازرگانانی  سێکس   بە  مناڵەوە  بەکاردەهێنێت.  بۆ نموونە The International Adoption Clinic...


 

یاخود New Star Kafala کە بریتییە لە بریکارێکی موسڵمانی هەڵگرتنەوە و لایەنگری مناڵ، ئەمە بریتییە لە هێماکەیان بۆ پڕۆگرامی هیوا (HOPE)، کە کورتکراوەیە بۆ "هاوکاریکردنی هەتیوەکان بۆ گەشەکردن بەشێوەیەکی سۆزیارانە."

 

هەروەها ڕێکخراوی Pacific Crest Trail Association، کە لە مانگی جوڵای ٢٠١٧ هێماکەی خۆی گۆڕی، دوای ئەوە کە کاری بازرگانی سێکسی بە مناڵانەوە دۆزرایەوە لەلایەن خەڵکەوە.

ئێستا، من ناڵێم کە ئەم ڕێکخراوانە بازرگانی سەلمێنراوی سێکسن بە مناڵانەوە، بەڵکو تەنها ئاماژە بە هەڵبژاردەی نامۆی هێما دەدەم، کە بەدڵنیاییەوە دەکرێت هەمووی ڕێکەوتبێت. ئەم هێمایە بەتەواوەتی هاوشێوەی هێمای خۆشەویستانی کوڕە، لەلایەن ڕێکخراوی Pierre Elliot Trudeau بەکارهێنراوە، کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی کەنەدی جەستن ترێدۆ (Justin Trudeau) دامەزرا بەناوی باوکیەوە، ئەم هێمایە لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٥-٢٠١٦ بوو.


هەروەها ڕێکخراوی خۆبەخشی ئاوارەی کەنەدی هەیە بەناوی Elpida، کە لەلایەن دامەزراوەی Ratcliff بنیاتنرا لەسەر دەستی Frank Guistar.


 سەرەڕای هەڵبژاردەی نامۆی هێما، هەندێ شت هەیە لەبارەی بەڕێز گیستراوە کە سەرمدەسووڕمێنێت، بۆ نموونە پێشەکی، پاڵپشتێکی سەرەکی دامەزراوەی کڵینتنە، بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار و زیاتریش. زۆر حەزی لە گەشتکردن بوو بۆ هەیتی لەگەڵ کڵینتنەکان، هەروەها تۆڕی یانەی کوڕانی (Boys Club Network) دامەزراند بۆ ئەو کوڕانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٨ ساڵیدایە و بەدوای پەیوەندی و پەروەدەدا دەگەڕێن، بەهاوبەشی لەگەڵ Jim Crescenzo کە مامۆستایەکە لە ڤانکۆڤەر و خەڵاتێکی نایابی وەرگرتووە لەلایەن جەستن ترێدۆ. بەڵام دووبارە، دڵنیام کە ئەمە هەمووی ڕێکەوتە. بەڵام ئەوە چییە کە Q بەردەوام هەر خەریکە دەیڵێت لەبارەی ڕێکەوتەوە؟

How many coincidences before mathematically impossibe?

جەستن ترێدۆ وەکو کەسێک کە گوایە پیاوێکی خێزانیە، بەڕاستی چەند زۆر هاوڕێیەکی سەیری هەیە. بۆ نموونە، Christopher Ingvaldson، مامۆستای قوتابخانەیەکی ئەهلی کەنەدی، کە بە هەبوون و بڵاوکردنەوەی تۆماری سێکسی مناڵ تۆمەتبارکراوە، بۆ چەندین ساڵ ئەو هاوڕێی ترێدۆ بووە و هاوژووری بووە. هەروەها هاوڕێیەکی تری هەیە بەناوی Peter Dalglish، ئەو خێرخوازە بەناوبانگە جیهانیەی کە لە نیپاڵ لەگەڵ دوو مناڵی تەمەن ١٢ و ١٤ ساڵیدا گیرا، بریتییە لە دامەزرێنەی Street Kids International، هەروەها بەرنامەی Trials Youth Initiatives.

 

من دڵنیام کە ئەم بەرنامانە شتی زۆرباش دەکەن بۆ مناڵان، بەڵام بۆچی هێمای بازرگانانی سێکس بەکاردەهێنن؟ هەروەها بۆچی هێندەیان لەلایەن تۆمەتبارکراوان بە بازرگانی سێکسەوە بەڕێوەدەبرێن؟ ئایا ئەگەر تۆ بازرگانێکی سێکس بوویتایە، باش نەدەبوو کە بەرنامەیەکی پاراستنی مناڵانی خۆت هەبێت؟ یاخود کە ئەو هەموو مناڵە خۆشەویستانەت هەبێت بۆ ئەوەی لەناویاندا هەڵبژێریت؟ ئەو مناڵانە بەزۆری لە کێشە و دەردەسەریەوە هاتوون، هەندێک تۆماری تاوانباریان هەیە، زۆرێک پشتگوێخراون و چەوسێنراونەوە لە سەرەتای مناڵیدا، ئەمانە هەموو نێچیری ئاسان و هیچ دایک و باوکێکیان نییە خەمیان پێوە بخوات و بیانپاریزێت. سەیری Child Protective Services (CPS) بکە، کە لە ٢٠٠٧ ئاشکرابوو بە فڕاندنی یاسایی مناڵان و فرۆشتنیان بۆ سەرپەرشتی کردن. ئەو خانمەی ئاشکرای کردن، ئەندامی کۆنگرێس Nancy Scheafer، لە ساڵی ٢٠١٠ کوژرا.

با بگەڕێینەوە سەر هاوڕێ نامۆکانی جەستن ترێدۆ. لەگەڵ ئەوانەی پێشوو ئاماژەمان پێیدا، بێن لێڤن (Ben Levon) هەیە، جێگری پێشووی وەزیری پەروەردە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستگیرکرا بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەی پۆرنۆگرافی مناڵ. هەروەها جیان گۆمێشی (Jian Gomeshi)، پێشکەشکاری بەرنامەی ڕادیۆیی CBC، کە لە ٢٠١٥ دەستگیرکرا و بە ٧ توندوتیژی سێکسی تاوانباکرا. ئێستا، من نازانم چی بڵێم لەبارەی ئەمەوە، بەڵام ئەگەر من جەستن ترێدۆ بام، ئەوا زیاتر وریا دەبووم لە هەڵبژاردنی هاوڕێکانم، لەبەرئەوەی کە دەورەدراوە بە مناڵباز و توندوتیژی سێکسیەوە.

شوێنێکی تر هەیە کە بەهەمان شێوە هێماکانی بازرگانی مناڵی تیایدا دەدۆزرێتەوە، ئەویش بریتییە لە هۆڵیود. لە بەشی یەکەمدا بینیمان کە فیلمی مناڵان ئاماژە بە توندیتیژی و سێکس لەخۆدەگرن.

 

ناپرسیت کە ئاخۆ بەڕاستی دەبێت واڵت دیزنی (Walt Disney) کێ بووبێت؟ بۆچی مناڵەکان هێمای ئیڵومیناتیان نیشان دەدرێت؟

هەتاوەکو زیاتر لەمە قووڵدەبمەوە، زیاتر بۆم دەردەکەوێت کە تا چەند ئەمە کۆمەڵگای ئێمەی تواندۆتەوە. دەرهێنەری بەناوبانگ، جەیمس گەن (James Gunn)، بە ڕوون و ئاشکرایی لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە منداڵبازێکە! ئایا ئەمە شتێکی ئاساییە لە هۆڵیود؟ ئەو تەنانەت سزادرا لەسەر ئەمانە، بەڵام تەنها چەند هەفتەیەکی تر و ئیتر گەڕایەوە سەرکار؛ لەدەرگاری پێشەوە ڕۆیشتە دەرەوە، ئینجا لە دەرگای پشتەوە هاتە ژوورەوە.

 

بەرهەمهێنەری Nickelodeon، دێن شنایدەر (Den Schneider)، پیشەکەی خۆی لەدەستدا لەبەرئەوەی کە نەیدەتوانی دەستەکانی لەسەر کچی بچووک هەڵگرێت.

 

هەروەها بڕایەن پێک (Brian Peck) هەیە، منداڵبازێکی تاوانبارکراو کە تەنها ١٦ مانگی لە بەندیخانە بەسەربرد دوای ئەوەی کە ڕاستەوخۆ گەرایەوە سەرکار لە دیزنی بۆ کاکردنی لەگەڵ کچی کەم تەمەندا. ئەمیش بەهەمان شێوە، لە دەرگای پێشەوە ڕۆیشتە دەرەوە، ئینجا لە دەرگای پشتەوە هاتە ژوورەوە.

جەیسن جەیمس مێرفی (Jason James Murphy)، مناڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی ڕفاند و دەستدرێژی کردەسەر لە ساڵی ١٩٩٦، پێنج ساڵ لە بەندیخانە مایەوە، پاشان ڕۆیشت بۆ کالیفۆرنیا و بە بەکارهێنانی دوو ناوی یەکەمی بوو بە بریکارێکی ڕۆڵگێڕان بۆ مناڵە ئەکتەرەکان.

لیستی ڕاوچیەکانی بازرگانی مناڵ لە هۆڵیود بێکۆتایە! تەنها لەم دواییانە هەندێکیان لەلایەن نێچیرەکانیانەوە ئاشکرا کران و دەستگیرکران. زۆرێک لە نێچیرەکان هەرگیز ناوێرن قسەبکەن، لەبەرئەوەی کە ڕاوچیەکان ئەفسانەی زۆر بەناوبانگن لە هۆڵیود. کۆری فێڵدمەن (Corey Feldman)، یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو ئەکتەرانەی کە لەبارەی چەوساندنەوەی مناڵەوە قسەی کرد لە هۆڵیود. خۆی و باشترین هاوڕێین، کۆری هەیم (Corey Haim)، لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە بوون بە ئەکتەر، زۆر بەناوبانگ و سەرکەوتوو بوون بەڵام باجی زۆریشیان بۆیدا، ئەوان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر لەلایەن چەندی کەسی پێگەیشتووەوە کە کاریان لەگەڵدا دەکرد. ئاشکرا بوو کە هەردووکیان دەهێنران و دەبران لە ئاهەنگەکانی هۆڵیود، کە ئەمەش بووە هۆی دەنگۆیەکی زۆر بەڵام بۆ چەندین ساڵ هەمووی دامرکێنرا، هەردوو ئاڵودەبووی دەرمان و خواردنەوەبوون و کە لە کۆتاییدا بووە هۆی مردنی کۆری هەیم لە تەمەنی ٣٨ ساڵی. لەم دواییانە کۆری فێڵدمان باسی لە توندوتیژی و ئەو چەوساندنەوانە دەکرد کە بەرامبەری کراوە.

ئیلایە وود (Elijiah Wood)، کە زۆر بەناوبانگ بوو لە ڕۆڵی فرۆدۆ لە فیلمی شای ئەنگوستیلەکان (Lord of the Rings)، پاڵپشتی وتەکانی کۆری فێڵدمەنی کرد لەوەی کە هۆڵیود بریتییە لە لانەیەکی بازرگانی مناڵان. ئیلایە لەلایەن دایکیەوە پارێزگاری لێدەکرا و ڕێگەی پینەدەدا کە سەردانی هیچ کامێک لەو ئاهەنگانە بکات کە زۆرێک لە دەستدرێژیەکانی لێ ئەنجامدەدرا. ئەکتەرانی بەناوبانگی وەکو ڕۆبەرت داونی جونیەر (Robert Downey Jr) و براد پیت (Brad Pitt)، بەهەمان شێوە هەنگاویان ناوەتە پێشەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم وتانە.

"پێت وایە کە هۆڵیود بۆ دەرهێنانی فیلمە؟ ئەمە تەنها بەرهەمێکی لاوەکییە. هۆڵیود بۆ پارەیە، هەروەها لەمەش گرنگتر، کۆنترۆڵ و دەسەڵاتە. ئەو کەسانەی کە هۆڵیەد بەڕێوەدەبەن بەهەمان شێوە ئەمریکا و زۆرینەی جیهان بەڕێوەدەبەن، هیچ گرنگیش بە دەرهێنانی فیلم نادەن." – براد پیت.

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی وەکو ئەکتەر و بەرهەمهێنەر، مێڵ گیبسن (Mel Gibson)، خرایە لیستی ڕەشەوە لە هۆڵیود بەهۆی وتنی ئەوەی کە هۆڵیود بریتییە لە لانەیەکی مشەخۆران، کە لەسەر خوێنی مناڵ ئاهەنگ دەگێڕن. بەڵام ئەو زۆر زیاتر لەمە ڕۆیشتووە و وتوویتی:

"هۆڵیەد بریتییە لە دەستەیەکی دامەزراوی منداڵبازی. لانەیەکی مشەخۆریە کە لەسەر خوێنی مناڵ ئاهەنگ دەگێڕن. هەر ستۆدیۆیەک لە هۆڵیود بە خوێنی مناڵی بێتاوان دەکردرێت و بەڕێوەدەبردێت." – مێڵ گیبسن.

"ستۆدیۆکانی هۆڵیود نقوومبوون لە خوێنی مناڵی بێتاواندا." – مێڵ گیبسن.

"خوێنی مناڵ ئەوەندە بەناوبانگە لە هۆڵیود کە هەر خۆی وەکو سەرمایەیەک وایە." – مێڵ گیبسن.

"کەمینە هەڵبژێردراوەکانی هۆڵیود دوژمنی مرۆڤایەتین... هەموو کارێکی ناڕەوا ئەنجامدەدەن، تەنانەت پیرۆزی مناڵیش دەشکێنن." – مێڵ گیبسن.

"ئەوە نهێنیەکی ئاشکرایە لە هۆڵیود. ئەو کەسانە ئایین و فێرکاری ڕۆحی خۆیان و هەروەها مەودای کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی خۆیان هەیە. نووسراوی پیرۆزی خۆیان هەیە – شێتن، باوەڕم پێبکە – ناشتوانن لەوە زیاتر دژی ئەوەبن کە ئەمریکا لەپێناویدا دەوەستێ." – مێڵ گیبسن.

"ئەوان خوێنی مناڵ کۆدەکەنەوە. گۆشتیان دەخۆن. ئەگەر مناڵەکە بە جەستە و دەروون بچەوسێتەوە پێش ئەوەی بمرێت، ئەوە بڕوایان وایە کە ئەمە هێزی ژیانی زیاتریان پێدەبەخشێت. ئەو کەسانە لەسەر ئازار، ترس، توندوتیژی، هەروەها چەوساندنەوە دەژین." – مێڵ گیبسن.

"هێزێکی دروستکەری و خۆشەویست لەناو ناخی هەر کەسێکماندا هەیە کە ڕێبەریمان دەکات لە ژیان. ئەو کەسانە ئەمەیان نییە؛ لای ئەوان پێچەوانەیە." – مێڵ گیبسن.

"ئەوامی مناڵی بچووک بەکاردەهێنن و دەچەوسێننەوە. لەسەر خوێنی مناڵێکی یەکجار زۆر دەژین هەموو ساڵێک. باوەڕە ڕۆحیەکانیان، ئەگەر بتوانیت بەو شێوەیە ناویان بهێنین، ئاڕاستەیان دەکەن بۆ ئەوەی کە وزەی مناڵ کۆبکەنەوە. ئەوان لەسەر ئەم شتانە ئاهەنگ دەگێڕن و گەشەدەکەن لە ژیان." – مێڵ گیبسن.

"مناڵی بچووک گەورەترین سەرمایەی ئەوانە، ئەمە بریتییە لە خەڵاتێکی گۆشتی بەئەڵماس نەخشێنراوی کۆکاینی کاڤیار لە جۆرێتی زۆر پلەبەرز بۆ ئەوان... ئەو پارەشی کە تێوەگلاوە تیایدا، باوەڕ پێنەکراوە!" – مێڵ گیبسن.

"ئەمە شتێکی تازە نییە. ئەگەر هەندێک لێکۆڵینەوە ئەنجامبدەیت دەبینیت کە ئەمە دیاردەیەکی کیمیاگەری، مێتافیزیاییە و دەتوانیت لەپشتەوەی ڕووداوەکان بیبینیت لە هەموو سەردەمە تاریکەکانی مێژوو." – مێڵ گیبسن.

"ئەمە ڕاهێنان و هونەرێکی تاریکی، فرەڕەهەندی نهێنییە، کە لەلایەن کۆمەڵە نهێنیەکانەوە بەکاردەهێنرێت لە چەند سەدەی ڕابردوو بۆ بەرنامەڕێژکردنی کۆمەڵگا و کۆنتڕۆڵکردنی بیر، هەروەها بۆ لوتکەی ئاسمان بەرزکراوەتەوە لەلایەن هۆڵیودەوە لە ئەمریکا لەم سەردەمەی خۆماندا." – مێڵ گیبسن.

ئایا دەکرێت ئەمە ڕاست بێت؟ خواردنی مناڵ؟ خواردنەوەی خوێنیان؟ ئایا ئەمە کۆتاییەکی خۆشی هەیە؟ بەڵێ بەدڵنیاییەوە، با بڕۆینە بەشی پێنجەم.

کۆتایی بەشی چوارەم.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە