چیرۆکی شەوە سوورەکانی ئەتاتوورک

Monday, 23/08/2021, 13:01

4520 بینراوە


موستەفا کەمال ئەتاتوورک عاشقێکی سەرسەختی ئافرەت و مەی بوو,مێژوونووسی ئینگلیزی ئێچ H. C. Armstrong لە کتێبی (Gray Wolf: The Life of Kemal Ataturk) کە تایبەتە بە دیوە شاراوەکانی ژیانی ئەتاتوورک باس لەوە دەکات ئەو بێ ئەندازە ئاڵودەی سێکس و مەی بوو,تەنانەت لە قسەکردنیش دا تامەزرۆی دەستەواژەو سـەرگوزشتەی سێکسی بــوو .
بۆ نموونە کاتێک لە پایتەخەتی ڕۆمانیا وەک سەربازی یەدەگ کاری دەکرد هەموو شەوەکانی بە خواردنەوەو ڕابواردن لەگەڵ سۆزانیەکان بەسەر دەبرد,کاتێکیش پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیای وەرگرت فەرمانی کرد بە لابردنی هەموو پەردەکانی پەنجەرەی كۆشکی کۆماری تاوەکو هەموو کەسێک بیبینێ کە مەی دەخواتەوە,لەوەش خراپتر ئەتاتوورک خووی گرتبوو بە ڕابواردن لەگەڵ ژنی بازرگان و بەرپرسە باڵاکانی تورکیا لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی خواستەکانیان,تەنانەت لە ئەنقەرە ماڵی تۆفیق ڕوشدی وەزیری دەرەوەی تورکیای کردبوو بە مەلها و خودی تۆفیق ڕوشدیشی کردبوو بە دەڵاڵی ئافرەتان بۆ تێرکردنی حەزە سێکسیەکانی .
ئارمسترۆنگ لە درێژەی کتێبەکەیدا دەڵێ " ئەتاتوورک لەگەڵ نێردە دیبلۆماسیەکانیش زۆر بێ ڕێزو بێ شەرم بووە,تەنانەت چەند جارێک گێچەڵی سێکسی بە کچی سەفیری فەڕەنسا کردووە,لەوەش سەرەمەرە تر ئەتاتوورک بە بەردەوامی سەردانی قوتابخانەکانی کچانی دەکردو ئەوەی زۆر جوان بوایە دەست نیشانی دەکردو پاشان پیاوەکانی کچەکەیان بۆ دەهێناو بە درێژایی شەو لەگەڵی ڕایدەبواردو پاشان بەرەڵای دەکرد .
ڕۆژێکیان لە نیوەی شەو سەردانی بەشە ناخۆیی کچانی کردو بەزۆر کچێکی پەلکێش کرد بۆ شوێنی حەوانەوەی خۆی,ئەم ڕەفتارە ناشایستەیەی ئەتاتوورک ئاژاوەیەکی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران دروست کرد,دواتر بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم ئابڕووچوونە یەکێک لە هاوکارەکانی سەرۆک هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم کچە کرد,ئەم هاوکارە دواتر وەک پاداشتێک پلەی بەرزکرایەوە .
ئەتاتوورک لە ماوەی ژیانیدا هیچ منداڵێکی نەبوو,بە هۆی ئەو نەخۆشیە سێکسیانەی بەڕۆکی گرتبوو,تەنانەت ژنەکەی لەتیفە ئۆشاکی پاش ماوەیەکی کورت لێی جیابۆوە بەهۆی نەخۆشی و کارە بەدڕەوشتیەکانیەوە .
بەم دوایانە زۆر ڕاستی دەربارەی ژیانی ئەتاتوورک ئاشکرا بوو,وەک کاری هاوڕەگەزبازی لەگەڵ یەکێک لە خزمەتكارەکانی,چەند هەوڵێکی دەست درێژی سێکسی بۆ سەر خوشکە بچووکەکەی,ئەتاتوورک جگە لە کاری بەدڕەوشتی دزێکی گەورەو فێڵبازێکی لێزان بوو,کاتێک هیندیەکان بڕە پارەیەکی زۆریان وەک هاوکاری بۆ تورکیا نارد لە پێناو پشتگیری دۆزی ئیسلامی لەو وڵاتە,بەڵام ئەتاتوورک بەو بڕە پارەیە بانقی کاری دامەزراندو سەرجەم پشک و سەنەدەکانی کرد بە ناوی خۆیەوە .

سەرجەم پشک و سەنەدەکانی کرد بە ناوی خۆیەوە .

ڕەزا نوور وەزیری تەندروستی لە کتێبی " ژیان و بیرەوەرییەکانم " دەڵێ " ئەو بڕە پارەییەی وەک هاوکاری لە لایەن وڵاتە ئیسلامیەکانەوە نێردران دەگەیشتە یەک ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، ئەو کێڵگەیەی کە لە ئەنقەرە هەبوو بەهاکەی بە هەزاران ملیۆن لیرە دەخەمڵێندرا، ئەتاتوورک بە زۆر لە جوتیارەکانی زەوت کرد، دواتریش هەر ئەو زەویانەی بە هەزار قات قازانج بە وەزارەتەکانی دەوڵەتی دەفرۆشتەوە .
جگەلەوەش ئەتاتوورک پیاوێکی زۆر ترسنۆک بووە، دەگێڕنەوە جارێک سەردانی یەکێک لە قوتابخانەکان دەکات، بە هۆی ڕەشەبای بەهێزەوە دەرگاکان دەنگە دەنگێکی زۆر دروست دەکەن، ئەتاتوورک لەم ژوور بۆ ئەو ژوور ڕادەکات وادەزانێ ئەوە دەنگی ڕەشاشە .
یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی دەگێڕێتەوەو دەڵێ ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای دەوڵەت دانیشتبووین، لە پڕ هەورێکی ڕەش و تەماوی بەری ئاسمانی گرت ئەتاتوورک لە پەنجەرەوە ئەو دیمەنەی بینی بەپەلە ڕایکردو گوتی ئەوە سووپای خەلیفەیە هاتوون من بکوژن، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەوە ڕانە مەڕێک بووە بەوێدا تێپەڕیووە .
ئەتاتوورک تا ڕادەی شێت بوون بەخۆی سەرسام بوو، لەبەرئەوە نازناوی " ئەتاتوورک، ، ی لە خۆی نا کە بە واتای باوکی توورک دێت لە کاتێدا خۆی لەگەڵ ئەسڵدا سڕبیەو لە دایكێکی سۆزانی جولەکە چاوی بە دونیا هەڵهێناوە .
لە هەموو شوێنێکی تورکیا بە هەزاران پەیکەری بۆ خۆی دروست کرد، تەنانەت لە گوندە دوورە دەستەکانیش، خەرجی پەیکەرەکانی بە مەلایین دۆلار دەخەمڵێندرا چونکە سەرجەمیان لە وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت بۆی دروست دەکران .
ئەتاتوورک یاسایەکی دەرکرد بەناوی " یاسای ئەتاتوورک " بۆ پاراستنی کەسایەتی خۆی لە هەر ڕەخنەیەک ئاراستەی بکرێ، بە گوێرەی ئەو یاسایە هەر کەسێک لە میراتە فیکری و سیاسیەکانی ئەتاتوورک لابدات سزا دەدرێت .
ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە ئەتاتوورک لە کۆتاییەکانی تەمەنی تووشی نەخۆشی جگەر هاتبوو بەهۆی ئالوەبوونی بە خواردنەوە کحولیەکانەوە، ئاوێکی زۆر لە سکی قەتیس دەبوو پزیشكەکان بە دەرزی ئەو ئاوەیان لە سکی دەردەهێنا، لووتی تووشی خوێن بەربوون هاتبوو بەبێ وەستان، پێیەکانی ئاوسا بوون، هەمیشە هاواری دەکرد لە تاو ئازاری نەخۆشیەکانی، ڕۆژ بە ڕۆژ لاواز دەبوو، خوێن لە لاشەی بە ڕادەیەکی زۆر کەمیکرد، لە کۆتایدا تەنها بووە پێست و ئێسک، ئەو ڕۆژەی مرد کێشی 48 كیلۆگرام بـوو .
ئیتر بەرە بەرە زاکیرەشی لە دەست دا، ئەتاتوورک لە تاو ئازارەکانی لە خۆی بێزار بوو، توورکەکان بە سەرسامیەوە باس لەو ئازارە زۆرەی ئەتاتوورک دەكەن کە پێوەی تەتلایەوە تاوەکو گیانی دەرچوو، دەنگی هاتوهاوارەکانی هەموو کوشکی پڕکردبوو تاوەکو لە ڕۆژی پێنچ شەمە بەرواری 1938/11/10 کاتژمێر نۆو پێنج خولەک گەڕایەوە بۆ لای ئەو خودایەی كە بە هەموو تەمەنی دژایەتی کرد و ویستی ناوی خودا لە دڵو دەروونی هاوڵاتیانی تورکیا بسڕێتەوە، پێش مردنیشی وەسیەتی کرد بوو نوێژی جەنازەی لەسەر نەکەن .
بۆیە دوای مردنی نوێژی مردووی لەسەر نەکرا لە سەر وەسیەتی خۆی .
ئەتاتوورک ئەو کەسە بوو کۆتایی بە خەلافەتی عوسمانی هێناو دەوڵەتی عەلمانی تورکیای دامەزراند .

وەرگێڕانی : قـەهـار حەسەن كەپەنەكی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە