سەربەخۆیی هاسان نایەتە دی

Tuesday, 24/08/2021, 18:00

3821 بینراوە


شەڕی زستانیی!

زۆرینەی هەرە زۆریی دانیشتوانی سەر زەوی کوردستان ساڵهایە تامەزرۆی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی دێمۆکڕاتیکیی کوردین کە لە سەر بنەماکانی وەکهەوی و سەردەم ویاساکانی پێشکەوتووخاکی پیرۆزیی نیشتمان دەئامێزگرێ ووێنەی هەروڵاتێکی ئازاددانیشتوانیشی بەئاسوودەیی ژیان تێپەرێنێ.کێ بەرگریی لەو ئاواتە کردوە؟ ئەگەر تۆزێک لە مێژووتێبگەین ورووداوەکانی سەت ساڵی رابوردووشڕۆڤە بکەین،بە باشیی بۆمان دەردەکەوێ کە ئەوەندی دووژمن وداگیرکار خەتابارن،دووهیندە تاقمێک سەرکردوە وحیزبیی کوردیی خەتابارن!جگە لەوبابەتە بەشێکی کۆمەڵگاش بەرپرسایەتی دەکەوێتە ئەستۆی،ئەو کەسانەی کە خۆیان بە زاناوزانکۆکارونووسەرورووناکبیروشاعیر و… پێناسە دەکەن نەیانتوانیوە لە دەوریی جەغزیی حیزبایەتیدا خۆ دەرباز بکەن ونەبنە کۆیلەی حیزبیی دواکەوتووبنەماڵەی دەسەڵات بەدەست!
ئەوکەسەی شمشیر بوەشێنێ لە کۆتاییدا بە شمشیر دەکوژرێ!سەددام سی ساڵی دەسەڵات گرتە دەست.سەرەڕآی ئەوهەمووە نەهامەتیە کە بەسەر کوردیی هێنا،ئیستێ جار جار خەڵک لە باشووری کوردستان رەحمەت بۆ گۆڕەکەی دەنێرن! دووبنەماڵەی دزوکوردکوژیش سی ساڵە دەسەڵاتیان قۆرغ کردوە وبە زەبریی پارە وکۆیلە دروستکردن وزیندان وشکەنجە خۆیان داسەپاندووە،بەڵام خەڵکێکی زۆر نیفرینیان بۆ حەواڵە دەکا،ئەوەی جیاوازیی نێوان سەددام وبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی!سی ساڵی رەبەقە نە هەڵبژاردن،نە خۆپیشاندان،کۆتایی بەو دەسەڵاتە ناهێنێ.ئەدی چارە چییە؟چارەهەرئەوەیە،کەسێک کە شمشیر دەوەشێنێ بە شمشیریش دەکوژرێ.ئەو سیستمە گەندەڵە زمانی خۆش وزمانی دێمۆکڕاسی نازانێ.ئەو چەکدارانەی کە بە خۆیان دەڵێن پێشمەرگە،وەک شێرپەنجەیان لێ هاتووە وبوونەتە بەڵای ژیانی خەڵکی داماووپارێزەریی سەروەتووسامانی ئەو بێ ویژدانانە.

شەڕی زستان!

مەسعود بارزانی رێفڕآندۆمێکی درۆزنانەی سازکرد،خۆی پیس کردبایە باشتر بوو.ئەو کارە تەنیا بۆ فریودانی خەڵك وبزواندنی هەستیی کوردایەتی کۆمەڵیک نەزان وتێنەگەیشتووکرا.دیتمان لە کۆتاییدا چمان بەسەرهات!لە دوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانیی زۆر وڵات بە راگەیاندنی رێفڕآندۆم بوونە خاوەن خاک وئابووری وسیستم ودەسەڵات.یەکێک لەو وڵاتانە وڵاتی فەنلاندەکە گەلەکەی بە خۆشبەخترین گەل لە دونیادا دیاری کراوە.ئەو راپرسیەش بە پێی هیندێک یاسای ناونەتەوەیی بڕیاری کۆتایی لەسەردەدرێ.هەرئاواش رەمەکی نییە.تکایە بە وردیی سرنج بدەنە ئەو بەشەی خوارووی وتارەکە،تا بزانن گەلێک چۆن سەربەخۆیی بە دەست هێناوە.بەراوردیی بکەن دەگەڵ ئەو دووبنەماڵەیەی باشووری کوردستان چۆن خەڵكیان وەزاڵە هێناوە!

سەربەخۆیی هاسان نایەتەدی:

لە ٣٠ی نوامبری ساڵی  ١٩٣٩ دوای سێ مانگ لە کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانیی کە ناوی نراوە شەڕی زستانی!چون جاری واهەبووە پلەی سەرما لە زستاندا کاتی ئەو شەڕە گەیشتۆتە ٤٠تا٥٠ پلەی ژێر خاڵ!شەڕلە نێووان وڵاتێکی بچووکی وەک فینلاند کە رێأەی دانیشتوانی نەدەگەیشتە سێ میلیون دەگەڵ زلهێزێکی وەل سۆفیەتی پێشووبەرێبەرایەتی حەزبی کومونیستیی ئەوکات.ئەو شەڕە لە ١٣ی ماڕسی ساڵی ١٩٤٠ بە پەیمانی ئاشتی مەسکەو کۆتایی پێ‌هات.رۆژی ١٤ی دێسامبریی ساڵی ١٩٣٩ کۆمەڵگای ناونەتەوەیی ئەو شەڕەی بە شەڕێکی نایاسایی ناودێڕ کرد وشووڕەوی پێشووی بە دەستدرێژیی کردن بە وڵاتی فینلاند پێناسە کردولە ئەندامەتی خۆیان دەریانکرد.لەو شەڕە قارەمانانەی کە خەڵکی فەنلاند کردیان بە هیچ شێوەیەک هێزیی دوولایەن بەرانبەرنەبوو.

هێزیی شەڕلە هەردووک لایەن:

فەنلاند:٣٠٠،٠٠٠هەزار سەربازی شەڕ!
٣٢تانکی شەڕ
١١٤ فرؤکەی شەڕ
٧٠،٠٠٠ کوشتە لەو شەڕيدا
شوڕەروی پێشوو:
٧٦٠،٠٠٠هەزار سەرباز!
٦٥٠٠ تانکی شەڕ!
٣٨٨٠ فڕۆکە!
٣٨١٠٠٠ هەزار کوژراوی شەڕ!
نەتەوەیەک کە خاوەنی ئیرادەی سیاسیی بێ بەوشێوەیە لە شەڕدا سەردەکەوێ.کاتیك چآوم بەو رێژەیەی دوولایەنی شەڕلە سەرمای ٤٠تا٥٠ دەرەجە کەوت،وەبیر چەکدارەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کەوتمەوە کە جؤن شەنگالیان رادەستی داعش کردوقاچێکیان کردوە چوارقاچ وگۆڕەپانی بەرخۆدانیان بە جێ هیشت.ئەو ترسنۆکانە ناوی خۆشیان ناوە پێشمەرگە!
ساڵها لە شەڕی وڵاتی فینلاندو سۆفیاتی پێشوو تێپەڕێوە،وەرن بیبینن کە خەڵكی فینلاندودەسەڵاتەکانی چۆن گەیشتوونە ئاواتەکانیان.کوردیی ژێڕ دەستی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانیش لە سەر ئەوەی چۆن ببنە کۆیلەی داگیرکار،شەڕیانە.سەربەخۆیی هاسان نایەتی دی.رەنج وخەباتیی بێوچانەی دەوێ.ئامریکا ئەفغآنستانی جێ هێشت! ئیستێ ئەو دووبنەماڵەیە زڕاویان چووە کە ئەگەر بەوزووانە ئامریکا عێڕاق وباشووری کوردستان جێ هێلێ،ئەوان نەکا،وەک قەزافیان لێ بەسەر بێ.بە هیوای ئەوڕۆژە.
لەوشەڕە نابەرابەرەداچەک حیسابی دووهەمیی بۆ کراوە،ئەوەی کە بۆتە هۆی رزگاریی، ئیرادە وبەرخۆدانیی گەلێکە بە ناوی وڵاتی فەنلاند کە لە ئاست زلهێزێکی وەک سۆڤیەتی پێشوو ملی دانەنەواند وسەرکەوت.ئەو هێزەی کە دەبێتە مایەی دوارؤژێکی پڕ لە هیواویەکسانیی،لە لای سەرکردەکانی دەسەڵاتداریی دزسالارلە باشووری کوردستان بونی نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە