پەکەکە و پارتی و شەڕی ناوخۆ

Tuesday, 24/08/2021, 18:12

5840 بینراوە


هەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانێت کە "پارتی"بەرهەمی شەڕی ناوخۆیە،هێزی خۆی لەشەڕی ناوخۆوەردەگرێت،کەئەوەش وادەکات پارتی دەستپێشخەری شەڕی ناوخۆبێت، ڕاستە ئەوانە کوردن و بەجلو بەرگ و زمانی کوردی ،بەڵام کارنامەو نەخشەی داگیرکەران جێ بەجێ دەکەن. مێژووی پارتی ئێستایە و ئێستا مێژووی پارتییە،واتا بۆ زانینی هۆکاری شەرفرۆشیەکانی  ئێستای پارتی دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ،هۆکاری شەڕفرۆشیەکانی پارتی لەڕابردودا.  چ لەسەردەمی مەلامستەفای بارزانی و چ لەسەردەمی مسعودبارزانی کوڕی،پێش ئاشبەتاڵ و دوای ئاشبەتاڵ پارتی دەسپێشکەریکردوە بۆ شەڕی ناوخۆ،جا چ خۆی پەنای بۆ داگیرکەرانبردبێت،چ لەلایەن داگیرکەرانەوە نەخشەی شەڕەکان داندرابێت.
یەکەمین شەڕی ناوخۆ،لەباشوریکوردستان  بەدەستپێشخەری پارتی و مەلا مستەفابوو،ئەوان پەنایان بۆ زمانی چەک برد،بۆ دژایەتی نەیارەکانیان،بەهاوکاری حکومەتی ئەوکاتی عیراق بارزانی هێرشی کردە سەر مەکتەبی سیاسی لە ۱۹٦٤ ئەوانی ناچارکرد  بپەڕنەوە بۆ ئێران. ئەنجامی ئەو ناکۆکیە ماڵوێرانکەرەش ئاشبەتاڵ و هەرەس و ماڵوێرانی بوو بۆکورد و کوردستان. بەڵام پارتی بەوەوە نەوەستا کە تەنها هەر دژی سەرکردەکانی باشوربێت،بەڵکو تا ئاشبەتاڵ بەردەوام لە کوردکوژی بەردەوامبون نە لەگەڵ هێزەکانی باشور ،بەڵکو لەگەڵ ڕۆژهەڵات و باکور.پارتی بۆ بەرژەوەندی تورکیا،ئەوکاتە کە پەکەکە دروست نەببو،ڕاوی سەرکردەکانی باکوری دەکردو چەند سەرکردەیەکی لێ تیرۆر کردن لە سڵانی ۱۹۷۰.پێشتریش لە پێناو ڕازیکردنی ئێران ڕاوی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی دەکرد و چەند سەرکردەو کادرێکی لێ تیرۆرکردن لەوانە سلێمانی موعینی.وەک چۆن لە دوای ڕاپەڕینیش پارتی دژی پەکەکە لەسەر هەمان ڕێباز بەردەوام بوو،تا خیانەت گەیشتە لوتکەو کۆمەڵکوژی هەولێری ئەنجامدا و دەیان کادری پەکەکەی شەهید کرد،لەهەموو ئەوشەڕانەدا ،لەو خیانەت و بەکرێگیراێتیانەدا تەنها شۆڕشی کورد لەبەشەکانیتر زیانی کردووە و پارتی وەک داردەستی داگیرکەران بەهێززبووە.
لەدوای ئاشبەتاڵیش کوڕانی مەلامستەفا درێژە پێدەری ڕێبازی باوکیان بون،ئەوان دەستپێشخەربوون لە شەڕی ناوخۆ لە دژی شۆڕشی نوێ و یەکەمین مفرەزەی شۆڕشی نوێیان پاکتاوکرد، و تاگەیشتە کارەساتی هەکاری و سەدان پێشمەرگەیان شەهید کرد بەهاوکاری تورکیا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەکاتێکدا خومەینی فەتوای جیهادی دا دژی کوردی ڕۆژهەڵات پارتی"قیادە موەقەت" لەگەڵ پاسداران هێرشیان دەکردە سەر کوردان بەگشتی و حیزبی دیموکراتی ئێران،لەکاتێکدا هێزەکانی تر دژی پازداران شەڕیان دەکرد. پارتی هەموکات هێزی خۆی لە شەڕ وەردەگرێت،لەبەر ئەوە ئەوەی قازانجی لەشەڕێکدایە،ئەو لایەنە تاوانبارە،وە ک دەبینین لەئێستادا بە هاوکاری و نەخشەی میت پارتی ئامادەکاری دەکات و دەیەوێ شەڕ ی ناوخۆ هەڵبگیرسێنێت.لەوکاتانەشدا کە دەرفەتێک بۆکورد هەبێت پارتی تێکی دەدات،ئەگەر پارتی ببێتە هێزی یەکەم لەکوردستان ئەوکات ئاشبەتاڵ دەکات هەروەک شۆڕشی ئەیلول ئەنجامەکەمان بینی.
لە ساڵانی نەوەدەکان پارتی تورکیای هێنا بۆ لێدان لەیەکێتی،خۆ یەکێتی !پارتی بۆئەمەی کرد،بۆچی تورکیای لە هێناو پێشی کەوت خۆ خەتای پەکەکە نەبو،ئەی بۆئەمەشیان بیانوی تورکیا پەکەکە بوو؟پێویستە خەڵک لەخۆی بپرسێت پارتی بۆچی ڕژێمی بەعسی هێنا بۆ کوردستان خۆ بەعس بیانوی ڕاوەدونانی پەکەکەی نەبو.بۆ لێدانی یەکێتی هێنایە سەرخاکی کوردستان،ئەنجامیش بەهێزبونی پارتی و لاوازبونی هەرێم بو لەهەموڕویەکەوە.
بۆیە بیانوەکانی پارتی ڕاست نین،پارتی هەرکات لاوازبێت،پەنا بۆ داگیرکەران دەبات و هێزی خۆی لەوان وەردەگرێت،پارتی هێزێکی خێڵەکیەو پەیوەندی بەگەلەوە نییە،تەنیا لەڕێگەی داگیرکەران دەست بەسەر خاک و خەڵک دادەگر ێت،بێگومان ئەگەر هێزێکیتر لەگۆڕەپانەکە نەبێت،ئەوکات ئاش بەتاڵ دەکات. پارتی تەنیا کاتێک هەیە کەهێزیتری کاریگەر هەبێت،لەوکاتانەدا داگیرکەران هاوکاری دەکەن و بەهێزی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن شەڕی ناوخۆ هەڵبگیرسێنن،کە بەدرێژایی مێژوو هۆکاربووە بۆمانەوەی گەلەکەمان بە بندەستی و کۆیلەیی.لەبەرئەوە هەم هەڵەیە،هەم نەزانییە پێمان وابێت هۆکارێک هەیە بۆشەڕی ناوخۆ جگە لە ئەجێندای داگیرکەران کە لەڕێگەی پارتی جێبەجێی دەکەن ،ئەم هێزە بەم شێوەیە دروستبووە،یەکەم شەڕی ناوخۆش دەستپێشخەری پارتسی بووە و کۆتایشی بەدەست ئەوە ،بەڵام ئیرادەی نییەو ئەم هێزە سەربەخۆنییە شەڕو ئاشتی بە بەرنامەی وڵاتانی داگیرکەردەکات. پارتی هەرکاتێک زانیبیەتی هێزێکیتری گەورەتر هەیە پەنا بۆ شەڕی ناوخۆ دەبات،چونکە بەپشتیوانی داگیرکەر دەیکات،لەیەکەم شەڕی ناوخۆ تا ئێستا پارتی بەتەنیا شەڕی ناوخۆی نەکردووە. ئەم شەڕە ناوخۆیە بەهاوکاری و پیلانی تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی باشوری کوردستانە،بیانوەکانی تورکیا ڕاست نین، لەڕاستیدا تورکەکان سیاسەتی زیندوکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانیان هەیە،هەروەک خۆیان دەڵێن ویلایەتی موسل دەخەنە سەرتورکیا بەپارتیشەوە.لەبەر ئەوە پەکەکە لەباشوربێت یان نا،تورکیا ئەوە دەکات هەوڵی بۆدەدات،بەڵام ئەگەر پەکەکە نەبوایە بەبێ دەنگی باشوری داگیردەکرد.لە بەرئەوە پێویستە خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەو پیلان و پڕوپاگەندانە بێت و فریوی پارتی نەخوات،پارتی بۆ قازانجی بنەماڵەیی خۆیان ئەوە دەکەن،نەک بۆ پاراستنی باشور،ئەوان لەئێستادا هەست بەوەدەکەن کە گەل هۆشیارەو هێزە وڵات پارێزەکان دەناسن،وڵات فرۆش و بەکرێگیراوانیش دەناسن،ئامانجی پارتی ئەوەیە پەکەکەش لەبەرچاوی خەڵک ناشیرین بکات و بەخەڵک بڵێت ئەوانیش شەڕی کورد کوژی دەکەن،ئەوە لەکاتێکدا پارتی پێش لەشکری تورکیا دەکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە