مانۆڕێکی فشەی جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەکان

Thursday, 26/08/2021, 20:12

7369 بینراوە


لە کۆتایی ئەم تونێلەدا هیچ ڕووناکیەک نابینین، ڕەنگە کوڕە معتادەکەی تاڵەبانی لەقۆڵەکانیەوە و لەناو ئەو تۆپەڵە بەرگ مغاویریەدا خۆی بە بەهێز بزانێت، بەڵام بێئاگا لەوەی مێشکی بەتاڵ و حەتاڵە ، هەربۆیە هێشتا زۆر شت هەیە کە بتوانین بۆی پێبکەنین، هە میشە ئەو کەسانەی خواستی دەسەڵاتیان هەیە جێگەی باوەڕنین، ئەوان نەڕەوشتیان هەیە نە پرانسیب . 
ئەم تۆپەڵە لە م خەڵکە نەخۆش و پوچانە لەم وێنەیەدان لەنێرینەی لەقلەق دەچن، ئاخر هەموو بەهارێک نێرینەی لەقلەقەکان خۆیان نمایش دەکەن و هەر سەر دەلەقێنن و خۆیان بادەدەن و خۆیان دەکەنە قەشمەر بەسەر دارتەلە بەرزەکانەوە، دواجار لەقلەقە نێرینەکان شتێکیان هەیە و کردوە تا ئەو شانازیە نمایشکەن، بەڵام ئەم نێرینەلەقلەقانەی کورد جگە لەمانۆڕی فشەو قسەی پوچ و خۆبادان هیچیان نەکردوەو پێیان ناکرێت . ئێمەزۆرمان پێناچێت بۆ تێگەیشتن لە پوختەی کەسەکان چونکە وێنەیەک هەموو قسەیەکمان بۆ دەکات کە دەیخەنە تۆڕە چەنجاڵی مێدیاکانەوە یان کەلەکەناڵەکاندا کەپەخشیدەکەن و دەبنە میوانی دزێوی ماڵەکانمان . 
سەردەمێک پڕلەنایەکسانی و گومان دەوریداوین و دەمانهاڕێت دورلەویستی خۆمان ، مرۆڤ کە کاتێک توڕەی خۆی دەرکرد بەبڵاو کردنەوەی پۆستێک یان نوسینی کۆمێنتێک لەجێگەیەکەوە، مانایی ئەوە نییە کە تۆڵەی کردۆتەوە، بەڵکو تەنها بەم کارانە خۆمان بۆستەمی تر تەیار دەکەین و هیچمان نەکردوە جگە لەخۆبەتاڵکردنەوە و خۆفریودان.
ئێشتا ئەبینین کە ئازارکێشانی گەلەکەمان بەفێرۆ چوو بەدەست ئەم گەجەرو گوجەرانەوە، ئەمانە بەهۆی متمانە بەخۆنەبوونیان ڕۆژانە ئەم مانۆڕە پڕمەهزەلانەمان بۆ دەگوازنەوە، لەکاتێکدا تورک گاڵە بەنیشتمانمان دەکات، کەچی ئەمانە تەنها وەک خەنجەری قەدی کابرا بەم بەرگانەوە خۆیان بۆ قەومانە گەورەکە ئامادەدەکەن، چونکە حەدیان نیە قسەیەک بکەن دژی تورک و فارس و عەرەب، نوسەر وهونەر مەندێکی قەدیم هەیە زۆر واخۆی دەردەخات لەتاو نیشتمان ئاگری گرتووە و خەوخۆراکی نەماوە، کەچێ لەم ڕۆژانەدا دەڵێت: ئێمە چۆن بەگژ تورکیادا بچین، خۆ کڵاوی ئەتۆمیمان نییە ...!؟ 
 تەنها کاک مەسعودە وا ٦٠ساڵە پێشمەرگەیەو هێندە قەدیم بووە دەڵێ تۆپەقوماشی ڕزیوە مەسعودی والی تورک .
دواجار ئەمانە ترسنۆکێکی پڕ لەبەهانەن، برینەکان بچوک دیارن لەنیشتمانە کڵٶڵەکەماندا، بەڵام بیرمان نەچێت برینەکان زۆر قوڵن چونکە بەدەستی ئەم خائینانە زاماربووین بەچەقۆیەکی ژەنگاویی دەستانی نەفس نزم و خائین .
 لەڕاستیدا مرۆڤ دەبێت بەهرەکانی قسە بکات نەک خۆ دەرخستن و وێنەگرتن لەشوێنێکی بێچارە و لەناو شارەکاندا کە ئۆکسجینی تێدا نەماوە ، ئێمە دەزانین لەنیشتمانی ئێمەدا پارە فەرمانڕەوایەتی دەکات، پارەش لای ئەو کەسە پوچانەیە کە لەژیانیاندا دڵۆپێک ئارەقیان نەکردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی داهاتێک نەبوە لەهەموو تەمەنیاندا، زۆری لەم بەشەرە پیسانە کەس نازانێ چۆن هاتوون .
بۆئەوەی چاوپۆشی لەڕاستیەکەبکەن ئەم ترسنۆکانە یەکیان گرتووەو دەستیان گرتوە بەسەر هەموو شتێکدا، لە پشتەوەش شیروتیر لەیەک دەسون و جوێن بەیەکتری دەدەن وچاڵ بۆیەکتر هەڵدەکەنن .
 هەربۆیە پەشیمانی زیاتر مرۆڤ تێک دەدات وەک لەشکستهێنان، ئێمە کەهیچ ناکەین خراپترە لەوەی کەبیکەین و شکست بێنین .
ئێمە لەجیهانێکداین کە پڕە لەو کەسەپوچانەی کە هەمووشتێک دەکەن بەپارە، ئەوان کۆنتڕۆڵ و هێزی خۆیان دەسەپێنن، ئەوان پێیان وایە هەموو شتێک بەپارە دەکرێت، دڵنیا بن کە تەنها بەتاوانکردنی ئەمانە هیچ ناگۆڕێت، بۆیە ڕۆژانە سەدان کامێراو میکرۆفۆنیان لەشەقامەکان وەرداوە تا خەڵکی خۆی بەتاڵکاتەوە، تاڵەبانی گۆڕبەگۆڕ نەیدەوت من لەپارکی ئازادی سەکۆیەکم داناوە بڕۆن جوێنم پێبدەن ، تا بەتاڵ ببنەوە ئێمە بەجوێن شادمان دەبین منو مەسعود پێستی تیمساحمان لەبەرکردوە جوێن چیە !؟
 لەڕاستیدا ئەوە ئێمەین ئەمانەمان دروستکردوە، چونکە خۆمان کەسانێکین نەمان توانیوە خۆمان بناسین و بڕوامان بەوەیە کە ئێمە هیچ نین، بۆیە لەگەڵ هیچەکاندا ئاوێزانی یەکتر دەبین . 
دواجار ئێمە ئەگەر خۆمان پێنەگۆڕێت ئەوا ئیتر بادڵنیابین کە هیچشتێکمان پێناگۆڕێت .
سەردەمێک یەت پێزانینی بەهاکان بەسەر هەموو شتێکدا زاڵدەبێت، خەڵکانێکی زۆر ڕێگەیان وونکردوە لەبەر ئەوەی بەبەهایەکی کەمەوە سەیری خۆیان دەکەن و شکۆی خۆیان فڕێدەدەن لەئاستی ئەم کەسەپوچانەدا . ئەوانەی لەبیریان چۆتەوە واتایی ڕاستەقینەی ژیان چییە ...؟ من داوای لێبوردن دەکەم ئێستا ناتوانم هیچ هیوایەک بەم سیستەمە شکاوە داڕزاوە بخوازم بەڕاستی شەرمە ئێمە بەئاواتی ئەوە ژیان بکەین کە ئەمانە دەتوانن بەختەوەریمان بۆ بگێڕنەوە و لەکۆیلایەتی ڕزگارمان کەن، لەکاتێکدا خۆیان کۆیلەو غوڵامی هەموو داگیرکەرانن، ڕەنگە دوایی ئەفغانستان سەرەی هەرەس هێنانی عێراق و هەرێم بێت، بیرتانە بەر لە٢٠ساڵ کە تاڵەبانیان ڕوخان و دوایی عێراقیشیان داگیرکرد، ئێستا تاڵەبانیان گەڕانەوە کێ ناڵێت بەعسێکانیش بگەڕێنەوە سەر کار، ئەودەم ئەم جەنەڕاڵە قەشمەرانە دەبینین چۆن ئەکڕوزێنەوە بۆ ژیان ... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە