دوابەدوای هەڕەشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر گەلی كورد و تەشەنەسەندی ئاڵۆزیەكان لەوڵاتی ئەفغانستان، رۆژانە بۆ چەندین كاتژمێر فرۆكەی سیخۆڕی و بێ فرۆكەوان لەسەر ئاسمانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەسۆڕنەوە و بێ ئەوەی هیچ دامەزراوەیەكی ئەمنی و سەربازی روونكردنەوەیەك لەمبارەیەوە بدەن.
جێگای ئاماژەیە چەند رۆژ پێش ئێستاش دەوڵەتی داگیركەری تورك بەزیاتر لە بیست فرۆكەی ئیف 16 و فرۆكەی بێ فرۆكەوان شاری پێنجوێن و شار باژێر و دەووبەریان بۆمبارانكرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان گەیاند جۆتیارانی دەڤەرەكە.