سەگی پاسەوان؟

Sunday, 08.29.2021, 20:52

3594 بینراوە


کورتەیەک لە پێناسەی سەگ

دووجۆر سەگمان هەس.سگێک کە بە گۆشتخۆر ناوی دەرکردووە،سەگێکیش بە سەوزەخۆر! سەگیی نێر پێی دەوترێ  گەماڵ،سەگی مێش پێی دەوترێ دەڵ.سەگ یەکەمین گیانلەبەرە کە مرۆڤەکان توانیوانە ماڵیی بکەن ودەستەمۆبکرێ.ریشەی ناوی سەگ لە ریشەی وشەی سوەن کە لە پەڕتووکی ئاوێستادا ئیشآرەی پێ کراوە.هەروەها بە شێوەگەلی وەک،سپەن،سپان،سپەکە،هاتووە. کە تەواویان لە ریشەی وشەی ئاس بەواتای،تووندیی،خێرایی،تیژرۆیی،دێن.ئەو دەسەتەواژەیە لە هیندێک لە زمانگەلی ئێڕانیدا وێنەی زاراوەی شآری تالیش کە شآرێکە لە باکوری ئێڕان بۆ شێوەی ئێسپە هاتووە وپاشآن گۆڕآنی بەسەرهاتووە.بەوواتایە پیتی (و) بووگە بە پیتی (گ ) ولە کۆتاییدا ئەو ئاڵوگۆرە بۆتە وشەی سەگ.

سەگەکانی بنەماڵەی بارزانی!

وەفاداریی سەگ بە درێژایی مێژوو بۆ مرۆڤەکان سەلمێندراوە.گیانلەبەرێکی ئەمەگداروپێزانە.زۆر جارمرۆڤ کە خۆی بە مەزنیی گیانلەبەرەکان پێناسە دەکا،بەرادەی سەگ وەفای بۆدەورووبەریی نییە.بەتایبەت لە ناو گووندەکانی کوردستان سەگ وشوان بە یەکەوە هاوکارن بۆ پاراستنی مەڕوماڵاتێک کە پەرپرسایەتیان وەئەستۆ خۆی گرتووە.
زۆر جار هەرئەوسەگانە دەکەونە دەستی کەسانێک کە شآیانی ئەوە نین کە پاسەوانیان لێ بکرێ.لە کاتی خۆیداهیتلێردەگەیشتە ئەو ئاستە کە باوەڕی بە هیچ کەس کەس نەمێنێ.بۆئەوەی زیاتر ژیانی خۆی بپارێزێ بۆ پشکنین وناساندنی کەسانی گومان لێکراوکە پێی وابوومەترسیی لە ژیانی وی دروست دەکا،جۆرێک سەگیی پەروەردە دەکرد تا بتوانێ نەهێنییەکانی ژیانی خۆی وخێزانەکەی پێ ئاشکرا بکا.ئەو سەگانە وێڕای فێرکارەکەیان بە بێ ئیزن ولە ناکاو دەخزانە ناوماڵی کەسانی گومان لێکراوودەستیان بە پشکنینی ئەوشوێنە دەکرد کە لێی نیگەران بون.
ئێستێ بنەماڵەی بارزانی لە نیسێی خۆشیان گومانیان هەیە،دەستیان کردوە بە پەروەردەکردن وهاوردەکردنی جۆرێک سەگ کە رێگابگرن لە ئاشکرا بوونی سیخۆرەکانی دزەکردوی کەسوکاریی نزیکی خۆیان.تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە منداڵ یان خوشک یان برایان دایکوباوکیشیان بێ!سەرپەرەستیی ئەو کارە دزێوەش کەوتۆتە ئەستۆ وەیسی بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی!
لە مێژووی زۆر یەک لە دیکتاتۆڕەکاندا بینراوە کە بۆ کوشتنی رەخنە گرەکانی خۆیان لە زیندانەکانی نەهێنی دا بۆ ترساندن ودان پێدادانی گیراوەکانیان لە سەگی مرۆڤ خۆریان شێریی برسی کەڵكیان وەرگرتووە.یەکێک لەودیکتاتۆڕانەی سەردەم کەسی یەکەمی کۆریای باکورییە کە ئەو شێوە ئەشکەنجانە بەرێوەدەبا.
مێژووی پڕ لە تاوانئ بنەماڵەی بارزانی ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ کە کەڵک وەرگرتن لە سەگیی برسی ووەحشی بۆ تۆقاندنی رەخنەگرانی خۆیان،لە دەستیان دێت پەنا بۆ ئەو ئاکارە دژە مرۆڤانە بدەن.هێرش کردنە سەر ماڵی خوشکێکی مەسعودبارزانی بە دەستوری وەیسی کوڕی بە بەهانەی ئەوەی نەهێنییەکانی بنەماڵەی ئاشکرا کردوە وپەیوەندیی دەگەڵ رەخنەگرانی ئەو بنەماڵەیە کردوە روویەکی راستەقینەی ئەو ئاکارەی کە بە هاسانی ئەنجامی دەدەن.
بنەماڵەی بارزانی پێویستیان بە سەگی دڕومرۆڤ خۆر نییە کە پاسەوانیان بۆ بکەن.ئەوان بۆخۆیان ساڵهایە کاریان بۆتە پاسەوانیکردن وپاراستنی بەرژەوەندیەکانی داگیرکەرانی خاکی کوردستان.