KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
له گوندی بارزان ههرەشه و سوكایه‌تی به پارێزه‌ری گۆری مه‌لا مسته‌فا ده‌كریت
Sunday, 29/08/2021, 23:03
6271
بینراوە
به‌پێی زانیاریه‌كان له ده‌زگای ئاسایشی میرگهسوورهوه ئاشكرابووه، كه شه‌وی رابردوو چه‌ند پیاویكی نیچیره‌ڤان بارزانی له گوندی بارزان ده‌چنه سه‌ر ماڵی خه‌لات بارزانی پارێزه‌ری گۆری مه‌لا مستهفاو، ته‌قه له سه‌گه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و دهیتۆپێنن، هەروەها ترومپای ئاو و چه‌ند پیداویستیه‌كی تریش ده‌شكینن .
به‌پێی سه‌ره‌تای لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌لات بارزانی له‌لای چه‌ند بارزانییه‌ك، باسی دلۆڤان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه، به‌وه‌ی گوناحه دلوڤان له ریزی مه‌لا مسته‌فا بنیژرێت، كه خاوه‌نی 2 ملیار دۆلار بووه و، كاتیك دزه به زانیاریه‌كان ده‌كریت نیچیره‌ڤان بارزانی ره‌وان بارزانی برای رادهسپیریت بیترسینن و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن و، هه‌رچی قسه‌ی كرد بیكوژن.
خەڵات بارزانی ئه‌مرۆ له سه‌ری ره‌ش گه‌یشتۆته لای مه‌سعود بارزانی و، مەسعود بریاری داوه كێن ئهوانەی کە ئەمەیان كردووه ، به‌ده‌ستی خۆی ده‌یانكوژێت.
حه‌مید سورچی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost