بەس نیە تۆکوڕى سیاسیەک نیت بەرهەمەکەت تەنها تاڵانى و چەتەگەرى و نەوتگەرى و ملشۆڕى و چاوشۆڕى بێت وەک قەلەڕەشەى سەرگردێک باسى بەرژەوەندى و تاکەسى و حیزب و .. ئەو ووشە زۆڵانە لەناو دەمتا جیڕەى بێت .. ئەوانە باوک و باپیرەیان بەمردویش گرد داگیر ئەکەن .. ئاخر حەمە گرد نەما لەشاردا گرد قڕانە .
حەمە گیان ..
بەس نیە مەڵاشوت بەسیاسەتى چەوت و کوردکوژى هەڵنەدراوەتەوە ئەگینا ئێستا تۆش پەنجەت بەهەرەشە و ڕائەوەشان .. حەمەگیان بەس نیە سیاسەتت بەمیراتى بۆنەماوەتەوە ئەگینا تۆش نمایشى چەک و جلى سەربازی و کۆماندۆ و هێزى سفر و حەوت و ئەوانەت ئەکرد ..
حەمە گیان ..
بەس نیە حیزبێکت بەمیراتى بۆنەماوەتەوە ئەگیا ئێستا پۆل پۆل کەللە زل و تەنگە قەوى شۆڕشگێرە درۆینەکانى دوێنێ و بێئەقلەکانى ئیمرۆ مۆڵیان لەئاخوڕەکەت ئەدا و لوشکە لوشکى ئالیکى خیانەت و خود فرۆشى بوون .