ئاوازی دەنگت
Monday, 30/08/2021, 20:08
5126 بینراوە
تەنھا ئاوازی دەنگت
دەمباتەوە نێو دابڕانێ
نێو خەیاڵێك
نێو گەڕانەوەی بەشێك لە یادەوەری
تەنھا ئاوازی دەنگت
ناھێڵی لە گەنجیم داببڕێم
ناھێڵێ دووربم لە تۆ
چەند سەیرە
ھەموو منی تیا تۆماركراوە
ئاوازی دەنگت
ھەموو خەمەكانم
لە نێو ئاوازی دەنگتا
توانەوە
لە نێو ئاوازی دەنگتا
وەك ڕابیعەی عەدەوی لە ناو
تاریكییا ئەسووتێم و
ناڵەم چرای دڵ دەگاتە بەر پەنجەرەی دڵ.
لە تۆدا ھەمووشتێ بۆ من گرنگە
تەنانەت ھەناسە و
دەنگی پێی و
ئاوازی دەنگیش
خودا كە جوانی خولقاند
ھەموو شتێ دەتوانێ ببێتە نۆتەیەك لە سەمفۆنیای ئاوازی جوانیی دەنگت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست