پارتی لەنێوان سی و یەکی ئاب و خیانەتی شنگال دا

Monday, 30/08/2021, 21:03

2764 بینراوە


خاڵێک کە جێگەی سەرەنجە ئەوەیە کە تائیستا لە هەرێمی کوردستان خیانەت هیچ پێناسەیەکی یاسایی و کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەرنییە ، ئیستاش خیانەت لە ڕوانینی هەندێک هێزی سیاسییەوە شەرم و عەیبە نییە لە پێناو دەستکەوتی سیاسی دا و خیانەتکاریش بەرگێکیپیرۆزی بە باڵادا بڕاوە ، بە دیوێکدا ئەمەش جۆرێکە لە ڕوو قایمی هێزێکی سیاسی کە خیانەت پیرۆز دەکەن و شانی خیانەتکارانیش پاکدەکەنەوە لە تاوان ، بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەگەین هیچ هێزێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتیناوەڕاستدا نییە کە هێندەی پارتی خۆی کردبێتە کەواسوری بەر لەشکری دوژمن  بۆ سەر نیشتیمانەکەی خۆی ، لەناو فەلسەفەی پارتیداخیانەت داڕشتنی تێۆری بۆ دەکرێت و لەم ڕێگەیەشەوە خیانەت لای لایەنگرەکانی پیرۆز دەکات  و لەپاڵ هەر خیانەتێکیشدا بەرگێکینیشتیمانی لەژێر ناوی کوردایەتی و پارستنی نیشتیمان دەبڕێت بە باڵای خیانەت و خیانەتکاردا . 
سی و یەکی ئاب تارمایی و ململانێی شەڕی نێوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی بوو ، هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانی سەختی ئابوری،بەرەو شەڕی ناوخۆ پەلکێشکرا و هەریەک لە وڵاتانی ئێران و تورکیا هەوڵی گەرمکردنی ئاگری شەڕەکەیان دەدا ، خیانەتی سی و یەکی ئابهەموو سنورو پرەنسیپ و مۆراڵ و ویژدان و ئەخلاق و بەهایەکی نیشتمانی بەزاند، سی و یەکی ئاب زیانی گەورەی گەیاند بە ئاسایشینیشتمانی و خەڵکی كوردستان و بەقازانجی رژێمی بەعسی ئەوكات و دوژمنانی كورد شكایەوە ، هیچ ڕوداوێك و خیانه‌تێك وه‌كو ۳۱ـی ئابمرۆڤ بیتاقه‌ت ناكات ، ۳۱ـی ئاب به‌ هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ڕوداوێكی مێژووی قێزه‌ونه‌ ، ۳۱ـی ئاب كوردبونیشی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .
سی و یەکی ئاب شتێکی نامۆ نەبوو بۆ هێزێکی وەکو پارتی چونکە دوای ١٨ساڵ و لە ٣ــی ئابی ٢٠١٤ خیانەت و کۆمەڵکوژی شنگالڕوویدا ، لە شەو و رۆژێکدا داعش  هەزار و ٢٩٣ ژن و پیاوی کوشت و ٦ هەزار و ٤١٧ کەسى رفاند، تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٩ کەس رزگارکراون و هێشتا چارەنووسى ٢ هەزار و ٩٠٨ کەس نادیارە ، هێشتا دەیان گۆڕى بە کۆمەڵى کوردانى ئێزدى هەڵنەدراونەتەوە و خاپووربوونىهەزاران خانوو لە سنوورەکە سیماى وێرانەى بە شنگال بەخشیووه‌، قه‌زای شنگال و ناحییه‌كانی (ره‌بیعه‌و زوومارو سنونێ و خانسورو وانكێ) به‌كه‌متر له‌ دوو كاتژمێر داعش ده‌ستی  به‌سه‌ردا گرت ، لەکاتێکدا هێزه‌كانی پارتی پێکهاتبوون لە هێزەکانی لق و ناوچه‌و پۆلیس وئاسایشی شنگال و فه‌رمانده‌كانی “سپیلك و هه‌ڵگورد و سه‌فین و زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌شتا” به‌بێ ته‌قه‌ به‌هات هات هه‌ڵدێن وتاپردێ و سحێلا ناوه‌ستن و خاك و خه‌ڵكی شنگال ڕاده‌ستی داعش ده‌كه‌ن . 
هەردوو ڕووداوەکە هەم خیانەتی ٣١ـی ئاب و هەمیش خیانەتی شنگال دەچنە ناو ئەو دیكۆمینت و بیرەوەری و سەربوردانەی كەسەكانی ناوروداوەكان دەیاننوسنەوە ،لە گێرانەوەی ڕووداوەکان ڕووی ڕاستەقینە هەیە و کۆمەڵێک ڕاستی حەشاردراون  ، پاڵنەرو هۆکاری سەرهەڵدانیڕووداوەکان هەرچییەک بێت نابێ دیماگۆجیانە مامەلە لەگەل روداوەكانی مێژوودا  بکرێت و بازاڕی تەخوینکردن ڕاستی ڕووداوەکانبشێوێنێت ، ئەو چەکوشەی پارتی لە ٣١ـی ئابدا وەشاندی بەر سەری هەموو كوردێک كەوت و رۆحی هەموو نیشتیمانپەروەرێکی بریندار کرد، ٣١ـی ئاب یه‌كێكه‌ له‌ رۆژه‌ ره‌شەكانی تۆماری مێژووی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان ،روانین و خوێندنەوەی یەکێتی و پارتی بۆ خیانەتی٣١ـی ئاب زۆر کۆمیدیتراژیدیە ، ڕوانین و خوێندنەوەی یەکێتی بۆ ٣١ـی ئاب ئەوەیە کە وەک مەسەلەیەکی حیزبی لێی دەڕوانێت ،ئەگەرپێویستبکات لاپەڕەکانی ئەو مەلەفە هەڵدەدەنەوە پێویست بێت دایدەخەن! پارتیش کە پێی بە ڕۆحی ئەنفالەکان ناوە پێی وایە خیانەتەکەئەرکێکی نیشتیمانی بووە ، بۆیە نە پارتی و نەیەکێتی بوێری ئەوەیان نییە کە مێژووەکەیان و بانگەشەی کوردایەتییەکەیان بخەنە بەرئەنجامیلێکۆڵینەوەو ڕەخنەی بکەن ، بۆ هێزێکی وەک  پارتی ٣١ـی ئاب  بۆتە یاسا هەرکات فشاری لەسەر بێت ۳۱ی ئاب دوبارە دەکاتەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە