دەستەواژەکانی 31 ی ئاب

Tuesday, 31/08/2021, 13:38

4164 بینراوە


لەو کاتەدا بنەماڵەی بارزانی دەستیان دایە ئەو خیانەتە، ئێدی مێژوویەکی نوێ لە باشوور هاتە کایەوە کە ڕەنگە چەندین ساڵی بوێ ، هێزێك وەیان ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست ببێ و بتوانێ سەراپا جوانیەکان و ڕاستیەکان بۆ گەلی کورد و خەبات و خەونی دێرینی بۆ بگەڕێنێتەوە و لەسەرەتاوە ، بۆی تۆمار بکا.
لەساڵی 1996 جارێکی تر کورد ئاگری بەردایە خەرمانی خۆی و بەدەستی خۆی داهاتوی لەبار برد و لەتاریکی و ڕابردوودا، هێشتیەوە. ئەم هێزە هەر وەك چۆن ساڵی 1966 و 1975 هەرەسیان بە شکۆی کورد و پێشمەرگە نەهێشت، ئەم  جارە لە چاوترووکانێکدا سەراپای هەوڵ و تێکۆشانی میلەتێکیان قڵپ کردەوە و کوردیان شەرمەزاری دۆست و هاوپەیمانانەکان ، کردوە.
لێرە بەدواوە خیانەت بەرگری کوردپەروەری لەبەرکراو سەرکردەکانیان پیرۆز کران و وێنەکانیان لە هەموو شوێنێك هەڵواسران و لەجیانی بارەگا و ژێر خێمە، ئەم جارە پەرلەمانیان بۆ بنیات نان و خیانەتیان کردە کاری ڕۆژانەیان و بڕیار بەدەستان بە واژووی خۆیان ، پیرۆزیان کردن و لەسەرو هەموانەوە دانران و بون بە هێڵی سوور.. لەو ڕۆژەوە کەس ئێدی ناتوانێ ڕەخنەیان بگرن و کار و ئەجندایان بخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەم سەرکردانە وایان لێهات چاولێکەریان بۆ دروست بوون و مێژووی خیانەتەکانیان پڕ کرا لە سەروەری و شانامە و داستانیان بە باڵایاندا ، هەڵئەدا. لێرە بەدواوە خیانەت وەك کارێکی جوان و ئاکارێکی دروست پێناسە کراو پێشبڕکێی بۆ کرا لەلایەن سەرکردەکانی تر و بوو بەهەوێنی سیاسەتی ڕۆژانەیان، نەك هەر ئەوە،،، بەڵکە 31 ئاب وەك خۆیان ئەڵێن لەڕێگای ڕۆشنبیرەکان بوە مایەی خۆشی و ئاوەدانی و ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵکی خۆیان.
لە ڕاستیدا 31 ئاب نابێ هیچ کات کورد تووشی شۆك بکا ، لەبەرئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی تەنها بۆ ئەو کارە دروست کراوون و دەست کراوەن تا ڕۆژ دوای ڕۆژ هەمان خیانەت چەند بارە بکەنەوە.. بەندە زۆر جار ئەڵێم مەسعود هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێ کە کردویەتی، ئەو هیچ کارێکی پێچەوانەی 31 ئابی نەکردوە تا لامان سەیر بێ.. ئەوەی کە پێوستە تووشی شۆکمان بکا ئەوەیە میلەتی کورد دەستە وەستانە بەرانبەر ئەو هەموو خیانەتانەی ئەم بەناو حزب و سەرکردە و بنەماڵانە،، ئەوەی تووشی شۆکی کردین دەست خستنە نێو دەستی پارت و کەسایەتیە بەناو پاك و سیاسیە خاوەن ئەزموونەکان و ڕۆشنبیرەکان لەگەڵ ئەم خیانەتکارانە و پشت گرتنیان و خۆ خستنە نێو هاوپەیمانی و پشتگیری و لەیەك سەنگەردا بۆ ئەوەی ئەم خیانەتە دریژە پێ بدرێ و هەر ڕۆژەی کارێکی لەو شێوەیە ڕووبداتەوە.. ڕەنگە لەهەمووی ناخۆشتر و جەرگبڕتر،،کاتێ هێزێکی وەك پەکەکە و یەپەژە و هاوشێوەکانیان دێن و ئەیانەوێ مەسعود وەك سەرکردەی کورد بناسێنن و لەهەموو کاتێکدا پشتگیریان ئەکەن و لەکاتی لێقەوماندا، فریان ئەکەون.
هێزێکی شۆڕشگێڕی وەك پەکەکە ئەبوایە یەکەمین هێز بوایە بایکۆتی هەموو جۆرە پەیوەندیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتووری لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا، بکردایە..ئەم کارە ئەبوە هۆکاری ئەوەی هیچ هێزێك نەوێرێ کاری خیانەت دژ بە میلەتەکەمان دووبارە بکاتەوە ، جگە لەوەش سەرەتایەکی باش ئەبوو بۆ ئەوەی کورد هەنگاوی مەزن بهاوێ بەرەو سەرکەوتن و سەربەخۆیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە