مەدالیای ئازایەتی یان مەدالیای خەیانەت؟

Thursday, 02/09/2021, 17:17

6673 بینراوە


نوط الشجاعە یان مەدالیای ئازایەتی! 

ئەوکەسەی مامە ریشەی تیرۆر کرد، پاشان بنەماڵەی بارزانی مانگانە مووچەی شەهیدانیان بۆدابین کردوە یانی بکوژیی ڕۆلەی کورد وەک قارەمان نیشان دەدەن! ئەوەش هونەریی خۆیان نییە، لە گیرفان وسامانی ئەو خەڵكە هەژارەیە کە ئاوا پیاوەتی لە سەر دەکەن و خۆیانی پێ زل نیشان دەدەن! ئەوە تایبەتمەندیی بنەماڵەی بارزانییە. یەک تاقە رووپەڕم بۆ بنووسن کە ماڵباتی بارزانی تاقە هەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی کێشەی کورد هەڵگرتبێ؟ لە ژیاننامەی ئەو نگریسانەدا شەهید پلەیەکی دیکەی هەیە وهاوتەریب نییە دەگەڵ ئاکارەکانی ئەو بنەماڵەیە. چون خۆش خۆش ئەوە بە چاوی خەڵكدا دەدەنەوە کە بنەماڵەکەمان یان حیزبەکەمان خاوەنی هەزاران شەهیدە. لە کوێی دونیادا بینراوە کە حیزبێک یان سەرکردەیەک بۆ ئەوەی کێشەیەک چارەسەر بکا، خۆی دەباوەشیی دوژمنێک باوێژێ کە هەزاران کوردیی کوشتووە! 

لە ٣١ی ئابدا رێک مەسعود بارزانی ئەو کارەی کرد! 

ئەوبنەماڵەیە فرچکیان بە خەیانەت گرتووە، کێشە تەنیا ٣١ی ئاب نییە. کاتی خۆی کە لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج لە تاران دەژیان، بەرەبەریی رووخانی شای ئێڕان وهاتنەوەی خومەینی بۆ تاران بوو. لەوسەردەمدا هەرکەسێک دۆستی شای ئێڕان وهاوکاری ساواکی شای ئێران بوایە خومەینی فەرمانی گرتن وکوشتنی بۆ دەردەکرد. یەکێک لەو فەرمانانە گرتن وئێعدامی مەسعود بارزانی دەورووبەریی بووە. چون تۆمەتباربون بە دۆستایەتی دەگەڵ دامەدەزگای شای ئێڕان. 
بەڵام ئاخوندیی زیرەک رێگای نەدا مەسعودو کەسوکاری لە دار بدرێن. خومەینیان رازی کرد ئەوکارە نەکا! ئاڵترناتیوچی بوو؟ ئەوە بوو کە ببن بە پێشمەرگانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی وپاشان درووستکردنی قیادەمووەقەت بە دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. پێڤاژۆ چی بەسەرهات هەرکەس دەزانێ وپێویست ناکا ڵێرە دووپاتی بکەمەوە. مەسعود بارزانی بە خەساندنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو کەمپەکاندا لە باشوور، خەڵات ومێداڵیای خۆی لە کۆمەری ئیسلامی وەرگرت. ئەویش مانەوە بوو بۆ دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەکەی ورارووتکردنی سەروەتوسامانی ئەو خاکە بریندارە! 
لە ٣١ی ئابدا، بەشێوەیەکی دیکە نۆکەرایەتی ئەو بنەماڵەیە دووپات بۆوە. هێنانی سپای بەعس وتانک وتۆپ ولەشکروسەرکوتکردنی خەڵک  بە پاساوی شەڕدەگەڵ چەکدارەکانی یەکێتی نیشتمانی جەهەننەمێكیان بۆ خەڵكی بێ نەوا خوڵقاند کە هیچکات لە بیر ناچێتەوە. بەدرێژایی دیرۆک بابەتی بەوجۆرە بە دەگمەن بینراوە کە حیزبێکی کوردیی بۆ سەرکەوتنی خۆی سپایەکی دڕندە بەرێتە سەر خاکی کوردستان تا لایەنەکەی دیکە پێ سەرکوت بکا! 
مەسعودودەورووبەریی ٣١ی ئاب وەک شانازیی لێک دەدەنەوە. چڵکاو خۆرەکانیان لە تاقمێک مێدیادابەڕشکاوی ئەو فڵتە فڵتە دووپات دەکەنەوە. بۆ گرتنەوەی شاری هەولێرپاشان سەددام حوسێن وێرای ٢٢کەس لە پلەدارەکانی ومەسعود بارزانیش خەڵات ومێداڵیان ئازایەتیان پێ بەخشڕا، لە هەمان رۆژدالەسەر ساتەلایەتێکی کاناڵی سەر بەبەعس ستایشیی ئەو ئازایەتیە وئەو مەدالیایە کراکە درواە بەو ٢٣ کەسە! کەسی ٢٣ هەمینیش شەخسی مەسعودبووە. 

وەرگرتنی خەڵاتێكی دیکە! 

لە ڕێگای دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بە دانیشتوانی کەمپەکانی سەربە حیزبەکانی  رۆژهەڵاتی  ولایەنگرەکانین لە کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە گووتراوە لەمەو بەدوا هیچ جۆرە کەلوپەلی خواردنی مانگانە / بایع / نادرێتە ئێوە. چۆن کۆماری ئیسلامی گووتویە دەبێ کەمپەکان چۆل بکەن لە باشووری کوردستان دەرکەون! ئەو خەبەرە سەتالە سەت راستە وجێگای گومان نییە. ئەوە قسەی دانیشتوانی سەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتن. تەنانەت ئەندامانی بەرێوەبەریی حیزبەکانیش ئاگادار کراونەتەوە! مەسعود بارزانی وکوڕەکانی تاڵەبانی کام خەڵاتی دیکەیان پێدراوە کە ئاوا گەمەی سیاسیی بەرێوە دەبەن؟  لە لایەکی دیکەش لاوازیی ئەو حیزبانە رۆژ لە رۆژ زیاتردەکەوێ کە هیچکات توانای چارەسەریی کێشەی ١٢ میلیون کوردیان نییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. 

پەراوێزێکی پێویست:

لە رۆژی ٣١ی ئابی ئەوساڵ لە سەر کاناڵی پەیام تیڤی بەرنامەیەکی زیندووم بینی کە بەرێز هێمن کەریم وەک رۆژنامەوان تێیدا بەشداریی کردبوو. ئەو بەرێزە گووتی: ناوی ٢٢کەس بە مەسعود بارزانیشەوە هەیە کە کاتی خوڵقاندنی ٣١ی ئاب وگرتنەوەی شاری هەولێرمەدالیای ئازایەتی لە لایەن سەددامەوە دراوە بەو کەسانە کە مەسعود بارزانیشی تێدایە. زۆرم حەولدا پەیوەندیی پێوە بگرم تاناوی ئەو ٢٢ کەسەم بداتێ، بەداخەوە سەرکەوتوونەبوم. کەسێک گومانی لەو بابەتە هەیە ودەتوانێ لە بەرێزهێمن کەریم پرسیار بکا. هەروەها دەنگورەنگیی پڕۆگڕامەکەش وێڕای پێشکەشکارەکەی لە ئاڕشیوی پەیام تیڤیدادەدۆزرێتەوە وماوەی بەرنامەکەش ٢٦ خولەکە. دەکرێ گوێی بۆ رابگیرێ. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە