جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


دوای ٣١ی ئابی ئەوساڵ!

Saturday, 09.04.2021, 18:04

1734 بینراوە


گووتنێکی کوردەواریی خۆمان هەیە دەڵێ: زستان ڕۆیی وروورەشیی بۆ رەژی مایەوە!هەر مرۆڤێک خۆی لە راستیەکان حەشآردامەترسیدارتر لەو کەسانەی کە نەزانە.نەزان چارەی دێ،بەڵام زانای کەرسەگ چارەی نایە!نەتەوەیەک رابوردووی بکەوێتە چەنگ سەرۆک خێڵ ونەزانان وێنەی باشووری کوردستانی بە سەردێ!٣١ی ئابی ئەوساڵیشمان بەڕێ کرد!تا ساڵێکی دیکەی چەندە وشیاریی نەتەوەیی وویستیی ئازادیخوازیی گشتی لە خەومان ڕادەپەڕێنێ دەبێ چآوەڕوان بین.ئایا لە مەودای ٣١ی ئابی ئەوساڵ تا ٣١ی ئابی ساڵێکی دیکە بنەماڵەی بارزانی هەرئاوا وەک کۆیلە دەڕواننە کۆمەڵگا؟
ئەوپێڕستەی خواروو تەنیا بەشێکەن لە خەیانەتەکانی ئەو بنەماڵەیە.لە هەروڵاتێکی دیکەی جیهان کەسانێک ئاوا گەمە بە چارەنووسیی نەتەوەیەک بکەن،ئاسەواریان بە دەست خەڵكەوە نامێنێ.ئەدی بۆ لە باشووری کوردستان کەس دەنگیی لێوەنایە؟هۆیەکان چن؟

بەشیک لە کارنامەی بنەماڵەی بارزانی:

یەک: خەیانەت لە قازی محەممەد لە سەردەمی کۆماردا ساڵی١٩٤٦
دوو: هەڵاتنی مەلامستەفا بۆ رووسیە ساڵی ١٩٥٩
سێ:ئاش بەتاڵی ساڵی ١٩٧٥
چوار: کارەساتی هەکاری لە ساڵی ١٩٧٩
پێنج:کارەساتی قیادەمووەقەت دژ بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان!
شەڕدەگەڵ پاڕتی کرێكارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٧
شەش: کوشتن وزیندانی کردنی زێباریەکان لە ساڵی ٢٠٠٣
حەوت: رادەستکردنی شەنگاڵ بۆ داعش لە ساڵی ٢٠١٤
هەشت:شەڕ دەگەڵ یە،پە،ژە، لە ساڵی ٢٠١٧
نۆ:فرۆشطنی نیوەی زیاد لە خاکی باشووری کوردستان!
دە: رادەستکردنی موخموور لە ساڵی ٢٠١٦
یازدە: دانیشتن دەگەڵ سەددام وبە دۆست زانینی سەددام پێش رووخانی حیزبی بەعس!
دوازدە:هێنانی دەبابەی بەعس بۆ سەر پارڵـمان لە ٣١ی ئابدا!
سێزدە:لە یەکەم شەوی ٣١ی ئابدا شەش هەزار کردوەی دزی وتاڵانیی وهەڵكوتانە سەرماڵان روویانداوە!
چاردە:٤٥٠ کەس لە چەکدارانی یەکێتی وهاووڵاتی کوژراون و٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بون وزیاتر لە ١٠٠ کەسیش تا ئێستا چارە نووسیان دیار نییە وبێ سەروشوێنن!
ئاخر کەسێک کۆیلە نەبێ چۆن باوەڕ بەو کەسانە دێنێ کە ئەوە رابوردوویان بێ؟