پشتیوانی لە قەندیل، ئەرکێکی نەتەوەییە

Thursday, 02/09/2021, 20:42

6446 بینراوە


ئەمێرکاییەکان لە باشوور بوون، یارمەتیاندان، پارەی ھێزەکانیان بۆ دابین کردن، چەکیان پێدان، ڕێنماییان کردن، ھەزار ڕەمز و ئاماژەیان پێدان، تا ناچاربوون بە ڕوونی پێیان بڵێن، بەڵام سوودی نەبوو!. ئەمان:
١-  پارەکەیان لە نێوان منداڵەکانی خۆیاندا دابەشکرد و بە چوارمانگ جارێک، عەلاگەیەک، ٢٥٠ دیناریی دڕاویان دا بە پێشمەرگە، پێشمەرگە کەوتنە سواڵکردن.
٢-  چەکەکانیان لە ڕێگای ئەفسەر و بەرپرسە سەربازییەکانەوە، فرۆشت بە خەڵکی مەدەنی و فێری چەکیان کردن و فێریان کردن کە چۆن :
 ⁃ خۆیان بکوژن، 
 ⁃ ژنەکانیان بکوژن، 
 ⁃ ھاوسێکانیان بکوژن.
٣-  چەکە پێشکەوتووەکانیش کە پارەی زۆریان دەکرد، لەڕێگای مەلای قاچاخاچی و سەرمایەداری قاچاخچییەوە، فرۆشتیانەوە بە داعش.
٤-  بوغرا بوون و وتیان: ئێستا فەرشی سوور بۆ سەرۆک ڕادەخەن، ڕێنمایی ئەوانمان بۆ چییە؟!.
٥-  بە ڕوونی پێیان وتن:
⁃  ٧٠ و ٨٠ بکەن بەیەک و حەوت و ھەشت لەگەڵ یەک مەکەن!!.
⁃ ئەمان بزەگرتنی و لە ڕێگای بڵندگۆ دەمشڕەکانەوە فەرموویان: 
⁃ خەڵکی کوردستان!!  تا کەی کفری نیعمەتی ھەبوونی سەرۆکێک وەک سەرۆک بەرزانی دەکەن؟!.(عەلی
     فەیلی).
ئێستا چۆن فیلمێک، دەگەڕێنیتەوە بۆ دواوە، ئەمێریکا زەدە بووە و دەیەوێ فیلمەکە،  بۆ دواوە بگەڕێنێتەوە و لە دوایدا بیسڕێتە و فیلمێکی نوێی لە سەر تۆمار بکات، بەو کوالێتییەی کە خۆی دەیەوێ.
ئەوەی من لەو چەند دێڕەدا کورتم کردەوە، کرۆکی سیاسەتی ئێستا و ئەو ڕووداوانەن تا چەند مانگی تر  ڕوودەدەن.
 • تەنیا ھیوایەک و دڵخۆشییەک کە ورە دەبەخشێ و  زەمینەی یەکێتی نەتەوەیی دەسازێنێ و تا ڕادەیەکی زۆر بارودۆخی تێکۆشانی نەتەوەکەمان، لە بارودۆخی گەلانی ناوچەکە جودا دەکاتەوە، بوونی بزووتنەوەیەکی نیشتمانی و دامەزرا و بە ئەزموونە، کە تەنیا شۆڕشێکی چەکداری نییە، وەک شۆڕشەکانی ڕابووردووی کورد، کە ھەمووی بە شکستی فیزیکی و دەروونی نەتەوەکە کۆتاییان ھاتووە، چ لە باشوور و چ لە ڕۆژھەڵاتیشدا، بەڵکە بزووتنەوەیەکە لەناو تێکشکان و نائومێدییەوە، ھەڵسانەوە و بنیات نانەوەی مرۆڤی کورد دەکاتە حەقیقەت و ئامڕازەکان دەداتە دەستی و سەرتاپای ژیانی تاکی کورد دەکات بە بەرخۆدانێکی ئازادیخوازی بڕیاردەر، وزەی ژیان لە دەروونی ژنانی کوردا ئازاد دەکات و بەھاو نرخە مرۆییەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە بە جۆرێک کە ژنی کورد لە بوونەوەرێکی پاشۆکی پیاوی تێکشکاوەوە، دەبێتەوە بە دایکێکی بەڕێوەبەر و ھاوژینێکی شەڕڤان و خوشکێکی ڕێبەر.
 • ئێستای کورد، ھەموو ساتێکی دەبێ بیرکردنەوە و بەرەنگاری بێت، بیرکردنەوە لە ڕێگاکانی بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دوژمن و سازدانەوەی دەروونی خۆی کە ھەم زیانە کەسی و نەتەوەییەکە کەم دەکاتەوە ھەم تاکی کورد ئامادە و بەھێز دەکات.
 • پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکەمان، کە بێگومان مەشخەڵە داگیرساوەکەی وا لە قەندیل، ھاوبەشی و  ئەرکێکی مرۆیی و نەتەوەییە، چون بە ئەندازەی مەرگەساتێکی بە کۆمەڵ ئەو دووبەشەلە باشوور و ڕۆژھەڵات، تاڵاوی ئەزموونە شکستخواردووەکانیان چەشت و تەفرەدران و سووکایەتی بە سۆزی پاکی نیشتمانپەروەرییان کرا، لە ئەگەری پەلاماری دوژمنانی دێرینە و نوێ دروستکراودا، بۆسەر ئەو دووبەشە، کە ئەگەرێکی پلە یەکە، تەنیا ھێزی ڕێکخراوی بە دسپلین کە بتوانێ و بیەوێ بەرگری لە بوونی کورد بکات، سپای ڕزگاری و کوردستانی قەندیلە ( چوونکە لەوهێزە، کە هێزی گەڵ بێت، زیاتر شک نابەین)، ئەو دەتوانێ لە ناو خۆیدا ھێزە پەرتەوازەکانی پێشمەرگەی حیزبەکان، کە دابەشکراون بەسەر بەرپرسەکاندا، کۆبکاتەوە و ڕێبەری بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە