سلێمانی فسفس پاڵەوانی لێنابڕێت

Saturday, 04/09/2021, 23:02

15243 بینراوە


سلێمانی شارێکی سەرسوڕهێنەرە، بەدرێژایی مێژووی ئەم شارە گەجەر و گوجەری لێنەبڕاوە، هەرچی خەڵکێک هاتبێتە ناوی ئیتر بەهەر شێوەیەک بووبێت، بەخۆشی یان ناخۆشی یان ڕووداو دوور کەوتۆتەوە. لەم شارەدا خۆی لێبۆتە پاڵەوان و بەشەقام و کۆڵانەکاندا خۆی باداوە، دوایش بەزۆریش ملی نەشکاندووە بگەڕێتەوە. 
لە دوای ئاشبەتاڵەکەوە بەعسییەکان کرێکارەکانی کارگەی نەوتیان دەرکرد و لە سلێمانی نیشتەجێیان کردن، ئەوانە لە دوبس و خانەقین و مەندەلی و کەرکوکەوە هاتبوون، لە پەچەکردارێکدا دژی بەعس زۆری لەم ئاوارانە دورخراوانە، بەڵام کە هاتنە سلێمانی بونە جەیشی شەعبی و بەعسی و سیخوڕ بەسەر خەڵکی شارەوە. خانوەکانی کارگەی جگەرە شاهیدیمان بۆ دەدەن و بەعسییەکان (حی بکر) و (قاطعی جیش شعبی) بۆ کردنەوە. یەکێک لەو کەسانە کە باوکم زۆر یارمەتی دا، هێشتا دانەمەزرابوون، چەند شەوێک لەماڵمان بوو، کە هەموو خێزانەکەمان دوو ژوورمان هەبوو، ئەوانیش بەماڵ و منداڵەوە لامان بوون، لەپاداشی ئەو چاکەیەدا باوکمی بەگرتندا و سیخوڕی لە سەر کردبوو، چەند ڕۆژێک باوکم لە زیندابوو.
تۆپەڵێک هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە سلێمانی هەواریان هەڵدا، هەمیشە دەیان ووت: ئاخر ئەگەر دەچینەوە جێگەی خۆمان هەرگیز ناگەڕێنەوە. ئەم شارە پڕە لە ڕەشابا و ئاشوب.
کاتێکیش بەعس لە ڕێگەی داگیرکاری ئەمەریکییەکانەوە کەوت، ئەم هونەرمەندانە وا هەواریان هەڵدابوو، کورد ووتەنی بەپاڵیش نەڕۆیشتنەوە، وا ئیستا هەموویان پیرو نەخۆش کەوتوون، ئەوەندە بەدنمەکیشن لە جوێندان بە سلێمانیش نەکەوتوون.
لە شەڕی ناوخۆشدا تۆپەڵێک لە چەکدارانی ناوچەکانی هەولێر و جێگاکانی تر هاتن و لە سلێمانی هەواریان هەڵدا، ئێستا گەڕەکیان هەیە و باوەڕیش ناکەین کە بڕۆنەوە لە پارتی دەترسن خۆیان بەرپرسەکەیان، کە کۆسرەتە و دایبی پێ هەڵدەگرن، هەر لەبەرزایی و شەقامەکاندا چەکدارەکانی لە خەڵک مۆڕدەبنەوە ، ئەوان بوونە خاوەنی گردو ماڵ و سەیرانگا و نەگەڕانەوە بۆ جێگەکانی خۆیان، نە بۆیان هەیە لاشە داماوەکانیشیان بەرنەوە گۆڕستانەکان. 
 سەیر لەوەدایە ئەمانە کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە هەواریان هەڵداوە، جگە لەوەی ڕقێکی زۆریان بەرامبەر خەڵکی شار و خەڵکەکەی هەیە، بەڵام هێندە بێغیرەتیشن ناڕۆن شار چۆڵکەن، گەر بواریشیان بۆ بڕەخسێت، بەڵام وەک دوژمنێک لەشارو خەڵکەکەی دەڕوانن.
تاڵەبانی گۆڕبەگۆڕ کە فشەی دەکرد گوایە خۆی کەرکوکی و کۆییە. لاشەپیسەکەی لە سەدان دۆنمدا شاراوەتەوە و ئێستا بووە بەمەرقەدی کۆمەڵێک خەڵکی دووڕووی کۆنە جاش و بەعسی و ترسنۆک، دەچن سێڵڤی لەسەر گۆڕە مەڕمەرەکەی دەگرن، ئەم جەلال تالەبانییە کەلتورێکی ناشرینی هێنایە ئەم شارەوە، ئەویش داگیرکردنی گردەکان بوو بۆ مردوو زیندووکان. بەوەشەوە نەوەستا مردووی عەرەبیشی بۆ هێناین لە گردی سەیوان کردیان بەژێر خاکەوە، تا مێژووی شاریش بەخۆیانەوە وێران بکەن. ئەم پیاوە کلاونە بۆیە ئەم هەموو خەڵکەپیسەی خزانە ئەم شارەوە، تا جێگەی خۆی بکاتەوە و کەس نەیداتەوە بە ڕوویدا، پێی بڵێت قەشمەر تۆ بۆت نییە لاشەی پیست لەسلێمانی بێت، چونکە شار گڵاو دەبێت بەلاشەی خائین و نیشتمانفرۆش.
 ئێستا کوڕە دەرمانخۆرەکەی تالەبانی و زڕبرازاکانی هەر ڕۆژەی لە شەقامێکەوە مانۆڕی فشەمان بۆ نمایش دەکەن، لاهور بەچیلکەی دان و تەزبێح و چا بەرگێکی زەردەوە بۆ ئەوەی پارتی ئاوڕی لێباتەوە لە شەقامەکاندا بە ئۆتۆبێلی گوللەنەبڕەوە خۆی با دەدات و دەوەستێت تا لەگەڵ گوندێیە تازە پێگەیشتۆکاندا سێڵڤی بگرێت، ئەم مانۆڕە فشيیە تەنها خۆدەرخستن نیییە، بەڵکو بچوکبونەوەیە بۆ ئاستی کرم، ئاخر قەشمەر تۆ ئەو ڕۆژە دەلاکێکت لابوو سەر و ڕیشی بۆهەڵدەگرتی، بەرگەکەت بەرگدرویەک بۆی هێنایت و لەبەردەم ئاوێنەدا خۆت گۆڕی، وەک ئەوەی بچیتە ئاهەنگی خوازبێنی، کەچی دەشڵێیت من لەخەمی خەڵک و گەلدام، ئەمە چ قەشمەر خانەیەکە ؟ 
کەللەی مولازم موحسن بە سەر لەشی لاهورەوە، هەر هەمان عەقڵ و هەمان رەوشتە، بەڵام لە دوو سەردەم و دوو کرداری جیاوازدا
ئەگەر تۆ خەمی خەڵکتە بڕۆ گردەکەی سەرچنار، کە کەسمان نازانین چۆن بە چ پاچکاری باوکە ئیستخباراتەکەت پەیدات کردوە، یان زڕمامە خائینەکەت پێیداویت و داگیرتان کردووە؟ هەرچەندە درەنگ یان زوو ئێوەی دومەڵ دەبێت بتەقن و شار جێبهێڵن.
بەعس بەو هەموو دڕەندەییەی خۆیەوە، رێگای نەدا ئەمنێک و ئیستیخباراتێک ماڵ و زەوی داگیربکات، تاوانبارێکمان نەدی و نەبیست کە ببێتە خاوەنی بستێک لە شار، ئێوەی هیچ و هەرچی و پەرچی بوونە خاوەنی هەمووشار لە کاتێکدا نامۆشن بەشار.
داوای لێبوردن لە خوێنەرەکان دەکەم، کە ڕەنگە ئەم نووسینەم وادەربخات شارچێتی پێوە دیاربێت؟ بەڵام لەهەموو تەمەنی ئەم ٢٤٠ساڵەی شاری سلێمانییدا هێندە شکۆی بە شکاوی نەبینراوە. بەعس بەو هەموو دڕەندە کێوەیەی خۆی، کۆمەڵێک پرەنسیپی هەبوو. براکەی من شەوێک لەساڵی ١٩٨١دا مولازم موحسن بردیان بەڵام کە دایکم تفی کردە یەکێک لە ئەفسەرەکان، هیچیان لێنەکرد، وەرگێڕەکە هات ووتی "دایەگیان ئێمە تەنها دەیبەین چەند پرسیارێکی لێدەکەین، ئێوە بڕۆنە ژوورەوە"
ئەوان هیچ سوکایەتیان بە دایکم نەکرد ڕاستە براکەم ٢٠ساڵ حوکم درا، بەڵام کەرامەتی کەسیان لەکەدار نەکرد. ئێستا ڕۆیشتنی تۆی قەشمەر بەو ئۆتۆمبیلە، شکاندنی شکۆی خەڵکە... هەی بنەماڵەی ئیستخبارات، هەر هیچ نەبێت شتێک لە بەعسییەکانەوە فێربونایە،  با باوکت دەرسی دابدایتایە کە ئەو بەتەمەنی خۆی هەر دانسی بۆ ئیستخباراتەکانی کۆیە و هەولێر دەکرد.

نەریمان 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە