ئە‌وروپا و ئە‌مریكا لە‌ سیاسە‌تدا قۆڕ بوون

Monday, 06/09/2021, 19:52

3241 بینراوە


كاتێك ئاستی ئە‌مریكای جۆرج واشنگتۆنی دابە‌زیبێت بۆ ئە‌مریكای تڕامپی و ئە‌ردۆغانێك ھە‌ڵیسوڕێنێت، یان ئە‌وروپایە‌ك وا لە‌ سیاسە‌ت دا قۆڕ بوبێت كە‌ باج بدات بە‌ توركیە‌ بۆ ھە‌ر داخوازیە‌كی، ھە‌روە‌ھا پاكستان و قە‌تە‌ر جێگە‌ی ڕۆڵی ھە‌ژمونگە‌رایانە‌ی ئە‌وانیان گرتبێتە‌وە‌...
ئە‌مە‌ بۆ كورد دە‌كرێت مە‌ترسیی بێت،ھە‌روە‌ھا دە‌كرێت دە‌رفە‌تیش بێت، بە‌ دڵنیاییە‌وە‌ و بە‌ بێ لایانە‌ش ئە‌گە‌ر قسە‌ بكە‌ین، ئە‌گە‌ر قە‌ندیل بشكێت نە‌ تە‌نیا مە‌ترسیە‌ بۆ كورد بە‌ڵكو مە‌ترسیە‌ بۆ سە‌ر ئئە‌وروپا  و جیھانیش و شە‌ڕ و ئاگر داوێنی ئە‌وروپاییە‌كانیش دە‌گرێت!
بە‌ دڵنیاییە‌وە‌ ئە‌مە‌ی چارە‌سە‌ر نیە‌ بۆ كورد جۆرێك دیپلۆماسیە‌، بە‌ تایبە‌ت دیپلۆماسی كروزانە‌وە‌ی فە‌لە‌ستینی و مافخوازی، دیپلۆماسی ئە‌مڕۆ دیپلۆماسی ھە‌ژموون گە‌رایانە(ئە‌گە‌ر نیوە‌ دە‌ستڕۆیشتنێكیش بێت بۆ دروستكردنی یار و ڕۆڵگێڕان لە‌ بە‌ھێزكردنیان‌)، دیپلۆماسی ھە‌ڕە‌شە‌ و تێكدانی كۆمە‌ڵێك ھاوسە‌نگیە‌ لە‌ قازانجی بە‌رامبە‌ر، بە‌ڵام ئایا كورد لە‌ چ ئاستێك خۆی داوە‌تە‌ بە‌ر ئە‌م ئە‌زمونێكی وە‌ھا كە‌ لە‌ ڕاستی دا ڕیسكێكە‌ و شە‌ھامە‌ت و ئازایە‌تی پێویستە‌!
یە‌كێك لە‌و سیاسە‌تە‌ دژانە‌ی بە‌رۆكی كورد بە‌رنادات سیاسە‌تی بریتانیا دژ بە‌ كوردە و لە‌گە‌ڵ كورد لە‌شە‌ڕ دایە‌‌ و كورد دە‌بێ بزانێت چ بیھە‌وێت یان نا ئە‌م بە‌رە‌ی دوژمنكارانە‌یە‌ دژی بوونی ھە‌یە‌ و دە‌بێ ئە‌ویش شە‌ڕی خۆی ناڕاستە‌وخۆ ڕابگە‌یە‌نێت و گوێی ڕابكێشێت.
تێبینی: كاتێك قسە‌ لە‌ ڕۆڵی كورد دە‌كە‌م دە‌بێت ئە‌مە‌ بزانین لە‌ ئە‌مڕۆ دا تە‌نیا بە‌رە‌ی بە‌ھێزی كورد دا بە‌رە‌ی ئۆجە‌لانیە‌ كە‌ ڕە‌وتێكی گە‌ورە‌ و ھە‌تا ئاستێكیش بێت دۆستایە‌تی دە‌ستڕۆيشتووی بێ درۆی لە‌ ناو ھە‌موو لایانە‌كانی كوردستان(مە‌بە‌ست تە‌نیا لە‌ باشور نیە‌) ھە‌یە‌، كە‌ واتا ڕووی قسە‌كانم لە‌ قە‌ندیلە‌ و دۆستە‌كانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە