ڕیسواکانی وەک دوکتۆر " ڕێبین سەلام" ەکان بەرهەمی ٣١ ئابە

Monday, 06/09/2021, 20:13

8800 بینراوە


جۆرێک لە باڵندە هەیە کە بە ئینگلیزی پێی دەگووترێت "کوکوو"باڵندەیەکی خۆپەرست و ساختەچیە، وەک بەکتریای مشەخۆر لە سەر ڕەنجی شانی بەکتریاکانی دیکە دەژی و خۆی هیچ پەیدا ناکات، تەنانەت هەر لەو کاتەوە کە جوجولە یان زەرنەقووتەیە، هێلکەی باڵندەکانی دیکە فڕێدەداتە دەرەوە، هەتا خۆی خواردنی بێچووەکانی دیکە بخوات، سەرنج ڕاکیشە تەماشای ڤیدێۆکە بکە، چوونکە دایکانەکە هەر کە کاتی هێلکە کردنی هات، هێلکەکەی لە هێلانەی باڵدەکانی دیکە دادەنێت، هەرکە هێلکەکە پیتا، ئیتر جوجەلەکە دەست دەکات بە فڕێدانی هێلکەکانی دیکە. 
ئێمەش هەمان شێوەمان بەسەر هاتووە، نەک هەر ئێمە بەڵکوو سەرجەم گەلانی جیهان، لەهەمان ڕەووشدا دەژین، نەک سعودی و کەنداویەکان، بەڵکوو سویدی ونەرویجی وکەنەدیش،هەرچەند ئەم جۆرە باڵندە چەواشەکارو ساختەچیە، کەسانی وەک "دکتۆر ڕێبن سەلامیان" نیە، هەموو دەبینن کە ٧٥ ساڵە جووت بنەماڵە، وەک بەکتریای مشەخۆر وەک باڵندەی کوکوو، بەسەر بەرهەمی گەلەکەمانەوە دەلەوەڕێن، تەنانەت وەک بێچووی کوکوو منداڵەکانیشمان لە کۆرپەیدا لەهێلانەکانمان فڕێدەدەنە دەرەوە، "مەگەر قوربانیەکانی دەرییا ئێجە بەڵگە نیە" تا خۆیان باشتر بخۆن خزمەتی باشتر بکرێن، زووتر بەئارەزوەکانی ژیان بگەن.
هەرچەند، هەندێک جار گوناهی باڵندەی کوکوش نیە، بەڵکوو هەژاری بیرو بیرکردنەوەیە، ئەگینا چ پێویستە کە گوێ لەمەلا کرێکار، یان مەلا گەڵگەنیوێکی وەک "عەبدول لەتیف سیفلیس" و ساختەچیەکانی دیکە بگریت. پورزایەکم، کە کاتی خۆی مانگای لە "هەڵەدن" دەدزی و دەیگەیاندە سلێمانی جێگەکانی دیکە و لەوێ دەیفرۆشتن، بەهەمان شیوە مانگای لە" کانی وەتمان" ناوچەکانی دیکە، دەزی و دەیبرد بۆ هەڵەدن "یاخسەمر" دەیفرۆشت، ئێستا خۆی کردووە بە شێخ، "فەریدوون" کە ئێستا ناوی خۆی ناوەشێخ "فاروق" ٦ بۆ ٧ ژنی هێناوە، تەکێی لە سلێمانی کردۆتەوە، لە تورکیای تەکێیەکی گەورەی کردۆتەو، ئەشڵێن کە تورکیا هاوکاری زۆری دەکات. هاوڕێیەکم تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی بە پورزاکەت بڵێ ئەوەی دەیکات، قۆڵبڕین و ساختەچێتیە و جوان نیە، ووتم هاوڕی خۆی لەهەمووکەس باشتر دەزانێت کەچی دەکات، پاشانیش پاکستانیەکی بێئاگا لەدانیمارکەوە، مەڕ دەخاتە ترومبێلەکەی دەیەگەنێتە ماڵی "شێخ فاروق" بە من و تۆ چارە سەر ناکرێت بەم زووانە، تەنانەت ئەو پاکستانەیە ئامادەیە کە چەقۆیەک بکات بە سکی من و تۆدا، بۆ بەرگری لە شێخ فەریدونی ئەوسا و شێخ فاروقی ئەمڕۆ، ئێمە هەموومان دەزانین، کە ئیمە نە شێخین نە سەیدیش، چ لە بەرەی باوک چ دایکیشەوە، هەردوو بەرەی باوک دایکیشم، لە سابڵاغەوە هاتوون هەروەک بۆیان باسکردووم.
نزیکەی ١٢ هەزار ساڵ تێپەڕی کە مرۆڤایەتی هەستی بەخۆپەرستی باڵندەی" کوکو، دوکتۆر ڕێبین سەلام، شێخ "فەریدونی پورزام" کردوەو دەیەوێت کە سنورێک بۆ ئەو کەڵەگاییە دابنێت،بەڵام ئەفسوس پاش ئەو١٢ هەزار ساڵە، هێشتا لە قۆناغی سەرەتایداین، بەڵام هیوا هەیە و بەڵگەشمان هەیە، کە مرۆڤایەتی دەتوانێت، کە ئەو تەلیسمە بشکێنێت.
١٢ هەزار ساڵە کە مرۆڤایەتی، بەدوای دابینکردنی بەختیاری گشتیدا وێڵە ئەفسووس کە هێشتا سەرڕێی دروستی نەدۆزیوەتەوە، جیڤارا واتەنی ناکرێت کە بەری ڕەنجی شانی کریکارێک ببێتە ژەمە خواردنی ملهوڕێکی جانەوەری ڕیسوا، ناکرێک چەند کەسێک نەتەوەیەک بەرەو هەدڵیر بەڕێکەن، ناکرێت بۆ هەتا هاتەیە، جانەوەرێک وەک ڕانە مەڕ گەل پێش خۆیمان بدات و یەک یەکە وەک مەڕ بۆ قەسابخانەکانمان بەرێت. ئەگەر ئەم هەڵوێستە مرۆڤ دۆستانەی مرۆڤدۆستەکان کە دابینکردنی بەختیاری بۆهەموو بە ئەنجام نەگەیشتووە، ئەوا بەدڵنیای، هەروەک "سڤێن لیندکڤیست" لە ڕۆمانی " یەک بەیەکەی دڕنندەکان بنبڕبکەن" کەلە ڕۆنەمانەکەدا، ئەفسەرێک " کەڵەکی باخچە" کەی بەکەللەی سەری مرۆڤ، دروست دەکات،
واتا ئەو کارە قێزەونە و دڕندانەی ئەفسەرەکە لە قۆناغێک ژیان شانازی بووە، بەڵام ئێستا ئەو کارە شەرمە و سەرجەممان ڕیسوای دەکەین، هەرچەند کەسایەتی هەمان ئەفسەر هێشتا لە کەسایەتی تەنانەت سەرکردەکانی خۆماندا دەدۆزینەوە، هیچ گوومانمان نیە، کە مستەفا بارزانی و نەوەکانی کەسایەتی هەمان ئەفسەری "سڤێن لیند کڤیست"یان تێدا دەدۆزینەوە، ڕێک مستەفا بارزانی و نەوەکانی وەک باڵندەی كوکو، بەسەر گەلەوە دەژین، ئەی مەگەر ئەوەنیە کە لەباشوور دۆلار بارانە کەچی گەلیان برسیکردووە، ئێستا ئاو و کارەباو تەنانەت قەریرانیشیان بۆ نان دروست کردووە، مووچە نیە، بەڵام مێرمنداڵێكی وەک " لێنا سیروان بارزانی" خاوەنی سەدان کۆمپانیای زەبەلاحە، کە خۆشی هێشتا نازانێت کە کاریان چیەو بۆچیش باشن.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=84381

ئەو دەسەلاتە، کارێکیان کردووە کە جەماوە بەهیچ شێوەیەک متمانەی بە دەسەلات نەماوەو سەراپایان بێزارن و کێنەی گەل لە تەقینەوە نزیکبۆتەوە، کینە و ڕقی خەڵک گەیشتۆتە ئاستێک کە ئاوات بە دڕنندەیەکی خوێنخۆری وەک سەدام بخوازن، لێرە و لەوێ دەبیستین کە خەڵک نفرەت لە خاک و خەڵک بکات، هەرچەند هەڵەیەکی ترسناکە کە بەهۆی جانەوەری دەسەلاتە مافیاکەوە سەدامی ئەنفالچی جانەوەر ببێتە خۆشەویستی خەڵک، چوونکە گەلەکەمان بە هەزاران ڕێگە لە خشتە دەبرێت، سەری لێدەشێوێندرێت، ڕەشی بەسپی پیشاندەدرێت، بۆیە ڕاست نیە، کە هەموو ئەو تاوانانەی کە دژ بەگەلەکەمان دەکرێت، بخەینە ئەستۆی گەل، چوونکە سەدان هەزاران بەڵگەمان هەیە، کەسەرجەم شەڕەکانی کە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیان هەڵیانگیرساندووە لە سەرانسەری جیهان، سەراپایان بە بەڵگەی ساختەکاری بووە، هەر بۆ نموونە لە شەڕی ڤێتنام نزیکەی ١،٣ ملێۆن مرۆڤی تێداکوژرا، نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسیان سەربازی ئەمەریکی بوون، ئەی بۆ ئەمەریکەیان نەیانتوانی کە "دیموکراتەکانی ئەمەریکا" بۆ هەتا هەتا کەنارگیر بکەن و ڕیسوایانکەن؟
چوونکە دیموکراتەکانی ئەمەریکا شەڕەکای ڤێتنامیان بەرپاکرد، کە ئەمەریکا بەنموونە دەهێنیەوە، بەواتای وڵاتێکی دیموکراسی و ئازادی بیر ڕاو ومەدیای ئازاد، تەنانەت ئەوروپا کە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤی تێدا بەرفروانترە، هەروەها جیاوازیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەمەریکا گەلانی ئەوروپادا نیە، کە چۆن دەسەڵاتداران لە خشتەیان دەبەن لەهەڵدێرێکەوە بۆ هەڵدێرێکی بەڕێیان دەکەن، بینیمان کە لە شەڕی عێراق وئەفغانستانیشدا نزیکە ٧ هەزار سەربازی ئەمەریکی و هاوپەیمانانیان بە کوشتندا، جگە لە کوشتنی بەلای کەمەوە دوو ملێۆن عێراقی و ئەفغانی، هەروەها وێرانکی کردنی هەردوو وولات، تێکدانی شیرازەی گەلانی دەڤەرەکەو ڕووخاندنی ژێرخانی ئابووری، سەراپاشی بە بەڵگەی ساختە ودروستکراو بوو، (هەوڵێکدرا کە "تۆنی بلێر" بدەنە دادگا، بەلام سەرکەتوو نەبوون، چوونکە تۆنی بلێر ئاگاداری سەرجەم پڕوپاگەندە ساختەکاریەکەبوو)، لێرەدا باسی ئەو وولاتانە دەکەین کە دیمکراتی مافی مرۆڤ لەئاستی باڵادایە، لەم ووڵاتانەدا مەلاو دەبەرەبەگ هیچ ڕۆلێکیان نەماوە، لەو لینکەی خوارەوەش بە بەڵگەی خۆیان ببینە، کە چەند شەڕێکیان بەرپا کردووە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆیان، بخوێنەوە(ئەوسا تێدەگەیت، کەبۆ ڕقمان لە ئەمەریکایە،کێ ڕێگەی لێگرتوویت، بڕۆ دڵدار لەگەڵ ئەمەریکادا بکە).
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=89876

ئیتر گەلان هەژاری دەڤەرەکەمان تاوانێکی نیە و بە سانای لە خشتەیان دەبرێن، چوونکە دەبینن کە دوکتۆر ڕیبینەکانی چیان بەسەر ووڵاتانی داڤنشی ونیتچە و کوخ، ...هتد، مەگەر ئەڵمانیا لانەکەی فەلسەفە و ڕینەسانس نیە؟

ئەی بۆ هیتلەر تووانی سەراپایان ڕەوانەی دۆزەخ بکات.

مەبەستمە کە بڵێم ئەوە خێڵی بارزانیە دەسەلاتدارەکانین هۆکاری سەرەکی، بەڵکوو تاوانباری سەرەکی دکتۆر ڕێبن سەلامەکانن، نووسەرە بێهەڵوێست خۆپەرست و هەلپەرەستە ڕیسواکانن، کە مستەفا بارزانی و مەسعودی کوڕی مستەفا بارزانیان کرۆتە کەڵەگا، ئەگینا هەموومان ئاگادارین کە مەلا مستەفا کەسێکی ڕیسواو ترسنۆکبوو، چوونکە ٣ جار لە گۆڕەپانی خەباتدا هەڵاتووەو گەلیشی خستۆتە بەردەم گورگە برسیەکان، یەکەم جار ڕایکرد بۆ ئێران، نووسەر و ڕۆژنامە نووسی ناوداری بوێری ئەمەریکی لە "امە فی شقاق" ئەڵێ کە باسی شەڕەکەی "هەندرێن" دەکات، کە ڕێبین سەلامەکان کردویانە بەبنێشتە خۆشە، ئەیڵێن وئەیڵێنەوە، جۆناسان لەوبارەوە ئەڵێ پسپۆرە سەربازی ئەمەریکی و ئیسرائیلەکان پێشنیاریان کرد کە ئەو شەڕە نەکەن، چوونکە زیانی زۆریان پێدەگات دەنگدانەوەی بە نەرێنی وبە پێچەوانەوە بەسەریاندا دەشکێتەوە، ڕانداڵ ئەڵێ مستەفا بارزانی بەبێ بیرکردنەوەی قبوڵی کرد، کە شەڕ نەکات.
https://ar.wikichi.ru/wiki/Jonathan_Randal
بەڵام شەهید "فاخیر مێرگەسووری" بڕیاریدا کە شەڕەکە بکات، ڕانداڵ ئەڵێ مستەفا بارزانی لە جەسووری ئازایەتی شەهید فاخیر دڵنیابوو، بۆیە مستەفا بارزانی تکای لە فاخیر مێگەسووری کرد، کە پەلە نەکات هەتا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی خۆیان دەگەیننە ژێر پاراستنی تۆپەکانی ئێران،ڕانداڵ لە دڕێژەی باسەکەیدا ئەڵێ شەهید فاخیر شەرەکەی ئەنجامدا و سەرکەووتینیشی مەزنیشی بەدەست هێنا وهەر لەوێشدا پسپۆڕە ئیسرائیلیەکە بروسکە بۆ "گۆلدە مائیر" لێدادات و باسی قارەمانێتی کوردی بۆ دەکات، کەلە ئەستەم ئەستەمتریان ئەنجامدا، گۆڵدەمائیر لەوەڵامدا ئەڵێ کەواتە ئەو بۆچوونکە راستە کەئەڵی بڕنەوێک و بابۆڵەنانێک بدەدەستی پێشمەرگە بەتەنها بەتالێۆنێک دەشکێنێت، دووەم جار سەرۆک مستەفا بارزانی قووجاندی بۆ یەکێتی سۆڤێت، کەچی لەهەمانکاتدا قارەمانێکی گووم ناو "خەلیک خۆشەوی" وەک جەنابی مچە بارزانی گۆڕەپانی تێکۆشان چۆڵ ناکات و درێژە بەخەبات دەدات هەتا شەهید دەبێت، ئەفسووس، دەبینن کەبە هیچ شێوەیەک باس لەسەر ئەم سەربازە قارەمانە گووم ناوە لە نێتدا نادۆزینەوە، جگە لە چەند دێرێک کە ئەویش "حدکا" لەسەر نووسیوە، بەداخەوە زۆر بەداخەوە ئێستا حدکاش بۆتە جیرەخۆری بنەماڵە خۆفرۆشکەی مستەفا بارزانی، "مەحمود ماغووت" ئەڵێ زۆر دەترسم کە خیانەت ببێتە دابو نەریت، ئەو بنەمالە خۆفرۆشە بەوەو نەوەستاوون کە نۆکەری خیانەتیان لە هەر چوار پارچەی نیشتیمان کردووە، بەڵکوو هەمیشە هەوڵیش دەدەن کە سەراپای نیشتیمانیش وەک خۆیان ئالوودەی خۆفرۆشی بکەن، دوا کارەساتی ٨ شوباتی ٢١٢١ بەڵگەیە، کە عەقڵ معەوەقەکانی مام گەوادیان بەرەو نۆکەری بۆ تورکیا بەڕیکردووە. هەروەها هەمووشمان ئەگەر بەشداریش نەبووین، ئەوا لەنزیکەوە ئاگادارین کە نیشتیمان پەروەرێکی وەک شەهید عەبدولکەرین قاسم ویستی کە جاکسازی کشتوکاڵدا بکات، هەرچەند ئەوە عبدوکەریم قاسمبوو کە مەلامچەی بارزانی لە سۆڤێتەوە هێنایەوە بۆ نیشتیمان، کەچی بە پیلانی شای ئێران و ئاغاکان دژی قاسم وەستایەوە، لەکۆتایشدا قەلەڕەشەکان سەرکەووین بەسەر قاسمێکی نیشتیمان پەروەرو و مرۆڤ دۆستدا، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٤یشدا تکای زۆریان لە مەلا مچەی بارزان کرد کە شەڕ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا نەکات، سەرجەم ئازادیخوهانی ناوچەکە، ئاگاداربوون کە شەڕەکە پیلانە، بۆیە تکایان لە مستەفا بارزانی کرد، کە شەڕکە نەکات، نوێنەری فیدل کاسترۆ گەیشتە بارەگای مستەفا بارزانی، هەروەها خودی " یفگینی بریماکۆڤ" کە پلەی پۆستەکەی گەیشتە سەرۆک وەزیران سۆڤێتی، ئەویش
https://www.facebook.com/photo

بەپەلە پرۆزێ خۆی گەیاندە بارەگای بارزانی وتێیگەیاند کە ئەوەی ئەو دەیکات، جیبەچیکردنی پیلانی دوژمنەکانتانە، چوونکە ئیدریس بارزانی لە ساواکی ساواکیتر بوو، بەداخەوە مستەفا بارزانی بەگوێی کەسی نەکرد، واتا ئەگەر مستەفا بارزانی شەڕی نەکردیە کورد ئاوارە نەدەبوو، ئاشبەتاڵێش نەدەکرا و حاڵی ئەمڕۆشمان بەم، ڕۆژە نەدەگەیشت، واتا تەنها ئەرێیەکی مستەفا بارزانی دەیتوانی خوێن ڕشتن و ئاوارەی و دواکەووتنی کێشەکەمانی بووەستاندایە، کەی گەل حەزی لەم نسکۆو ئاوارەبوونەبوو؟!
خۆ مستەفا بارزانی خۆی و بنەمالەکەی هەمیشە لە باشتریندا ژیاون ئەوە گەلبوو ئاوارە بوو، ئەوە گەل بوو کە ڕەوانەی بیابانەکانی باشووری عێڕاقکرا. بۆیە گەل هەرگیز نەیویستووە کەئەوەی بەسەری هات، ڕووبدات، مستەفا بارزانی شەرەکەی هەڵگیساند و دوای ١١ مانگ سەراپای شۆڕشی وەک میزەڵدانی تەقیوو لێکرد، هەرلە قۆناغی سەرەتای ئاشبەتالە ئەبڕبەرەکەدا، دیسان دۆستانی کورد خەمخۆرانی کورد، تکایان لە مەچە بارزانی کرد، کە ئاشبەتاڵ ڕانەگەیەنێت، بەتایبەت "حشع و حدکا" بە مەلا مچەی بارزانین ووت، هەرچەند بەناڕەوا و بە داخوازی دوژمنی گەلەکەمان دەیان سەدان کارو دۆستی ئێمەتان شەهید کردووە، بەڵام ئێمە دیینە هاوکاریت وئاشبەتاڵ مەکە، بەداوە هەروەک چۆن هەرهەموو دۆستانی کورد بە مەسعود مستەفا بارزانی ووت، مەکە ماڵی کورد وێران مەکە، واز جرت وفرتی ڕیفڕاندۆمی پیلانی تورکیای فاشی بێنە، نەخێر، نە مەسعود نە مستەفای بارزانی باوکی بەگێی کەسیان نەکرد، دیسانمچە بارزانی  تێیتەقاند بۆ دەرەوە، ئەمجارەیان بۆ وولاتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا، هەر لەوێشدا دیسان"جۆنسان ڕانداڵ" دەچێتەلای مچە بارزانی پێی ئەڵێ کە کاتی هەڵبژرادنە دەتوانێت کە کارێک بکات، کەلە ئازاری گەلەکەی کەم بکاتەوە، وات ووردە گلەیەک بکات، بەڵام لەترسی ئەوەی کە کارتە سەوزەکەی لێنەستێننەوە، ئەو ڕیسوایە، مچە بارزانی نقەی لێوە نەهات.
ڕەوشی مەسعود مستەفا بارزانی و نەوەکانیشی باشتر نیە و بەڵکوو ترسناکتر و بۆگەنتر، هەمو ئاگادارین کە پاش ئەوەی شا ڕووخا، دەستیان دایە نۆکەری بۆ ئاخوندە دەست وپێ خوێناویەکان و بست بەستی خاکی ئازادکراوی ڕۆژهەلاتی نیشتیمانیان گرتو دایانەوە دەستی پاسدارە وەحشەکانی، هەموومان ئاگادارین کە نۆکەرێکی ڕیسوای فاشستی تورککرد، بە ئاشکرا هاوکاری داعشی کرد و نیوەی نیشتیمانیشی بە جرت وفرت"ریفڕاندۆم" گەڕاندەوە بۆ ژێر ستەمی عەمامە بەسەرەکانی کەربەلاو نەجەف، سەراپای بەرپرسیارێتی ئەو هەموو خیانەت و تاوانانە لە ئەستۆی ڕیسوکانی دکتۆر ڕێبن سەلامەکان و نووسەرە ڕیسواکانی دیکەیە، لەشکرێکیش لە مشەخۆر و پیسخۆر وگەجەرووگووجەر، چوونکە سیمای قێزەونی مەسعود مستەفاو نەوەکانی لە پێشچاوی گەل شیرین دەکەن، بەداخەوە ئەوەی ئێستا بەڕیوەیە تێوەگلانی هەتیوەکانی مام گەوادە، کە ئەوانیش بەئاشکرا بکەونە وێزەی ئەو پارچە ئازادەی نیشتیمان لە ڕۆژ ئاوا، کە ئەوانیش وە خۆیان بکەنە نۆکەری تورکی فاشی، بۆیە سەرەکی تری کارمان ڕیسواکردنی ئەڵقە لەگوێیەکی وەک ڕێبین سەلامەکانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە