ئایا ئینجیل لە مرۆڤەوەیە یان قورئان؟

Wednesday, 08/09/2021, 7:59

3684 بینراوە


هەموو مسوڵمانان بەوە ڕاهاتون و هەمیشە دەڵێن: ئینجیلی پیرۆز دەستکاری کراوە لە لایەن مرۆڤەوەو وە بەردەوامیش دەستکاری دەکرێت،ئەگەر بێتو وابێت وەك مسوڵمانان دەیڵێن: دەبوایە ئێستا ئینجیل پڕبوایە لەو فێرکردنانەی کە ســروشتی مرۆڤانە دەیخوازێت، وەك هێزودەسەڵاتی دوونایی، خۆ سەپاندن، کوشتن و مل پەڕاندن،  تاڵانی و وێرانکاری، ناوبانگ، درۆ، هەواو ئارەزوو یان تێرکردنی حەزو هەوەسبازی نوسەرەکەی! وە زۆر شــتیتر…، بەڵام ئەم قسەیە کە خراوەتە پاڵ ئینجیلی پیرۆزەوە زۆر دوورە لە ڕاســتی، دەتوانم بڵێم زۆر بەی زۆریئەو کەسانەی کە دەڵێن دەستکاری کراوە نازانن چی لە ئینجیلی پیرۆزدا نووسراوەو وە نەیانخوێندووەتەوە، بەڵـکو تەنها ووتراوە و دەیـڵێنەوە،(من خۆم پێش ئەوەی باوەڕبێنم بە مەسیح و ئینجیل بخوێنمەوە هەمان قسەم دەکرد وە لە کاتی موناقەشەکردنم لەگەڵ مەسیحیەك بەجۆرێكئینجیلەکەیم ڕەد دەکردەوە وەك ئەوەوابێت کەم من لە ئەو شارەزاتربم لە ئینجیل.) ئینجیلی پیرۆز هیچ مرۆڤێك فێری بەد ڕەوشتی ناکات،فێری شەڕو خـوێن ڕشتنی ناکات، فێری درۆو فێڵکردنی ناکات، فێری ڕق و کینەی ناکات تەنانەت لە نەیارانیشت. بەڵکو فێری خواپەرستیەکیڕاست و دروستت دەکات، فێری خۆشەویستی بەرامبەر بە هەمووکەس، لێبووردەیی، تەنانەت خۆشویستنی ئەوانەی کە دەتچەوسـێننەوە،نامەوێت زۆر درێژە بەمە بدەم، بەڵام لـێرەدا ئاماژە بە چەند بەشێکی کەم و کورت لە ئینجیل دەکەم بۆ ئەوەی بزانین کە هەمووی لە خوداوەیەهیچی لە خواست و سـروشتی مرۆڤەوە نیە، وە هەموو نێرراوانی مەسیح کە مزگێنی ئەویان ڕاگەیاند نـێرراوێتی خۆیانیان بەهەل نەقۆستەوەبۆ سوودی دونیایی خۆیان یان لەزەت وەرگرتن بۆ جەستەی خۆیان، بەڵکو ئەوان تا دووا ساتی ژیانیان لەسەر ئەم زەوویە خزمەتکاریمزگێنی مەسیح بوون وە لە پێناوی مزگێنیشدا ڕۆحیان بەخشی، وە ئیشۆعی مەسیح خۆیشی هەروەك نێرراوانی خۆی خزمەتیکرد، ئەو هێزودەسەڵات و شـکۆیەی کە هەیبوو بەهەل نەیقۆستەوە تا بکات بە دەسکەوت بۆ خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە