دەرس وەرگرتن لە ئەزمونی ئەفغانستان

Wednesday, 08/09/2021, 12:12

2598 بینراوە


من وەک کوردێک ئاوا بیر دەکەمەوە, بۆ ئەوەی کوردستان بە دەردی ئەفغانستان نەچێت، پێویستە ھەموان لە دەوری سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیک خۆ بە ڕێکخستن بکەن.
زۆر زۆر دڵنیابن پلانی زۆر لەوە نەگریستر لە ئارادایە  بۆ کوردستان، تەنیا وشیاری خەڵک و خۆبەڕێکخستنی خەڵک لەم چوارچێوەیەدا دەتوانێ ژیانێکی باشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکات.
زلهێزەکان بە یارمەتی دەوڵەتانی داگیرکەر و  کوردی نەزان و خۆفرۆش بە ڕەوایەتدان بە حکومەتی  وەک تاڵیبان و ئەردۆغان و کۆماری ئیسلامی ھەر ئەم خەونەش بۆ  کوردستان دەبینن.
بێ دەنگی ھەمو زلهێزەکان لە بەرابەر ئەوەی کە ئێستا لە ئەفغانستان ڕوو دەدات، ئەوە بە ئێمە دەڵێت کە ھیچ یەک لەم ڕووداوانە رێکەوت نەبووە، ھەر ھەموی ئەوانە لە لایەن خۆیانەوە داڕێژراون. 
بۆیە کەمتەرخەمی و بێ ھەڵوێستی و بێ بایەخدان بەم کارانەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شەنگال بەڕێوە دەچێت، سەرەنجامەکەی دەبێتە ھەر ئەوەی کە ئێستا لە ئەفغانستان خەڵک بە دەستێوە گیری خواردووە و دەناڵێنێ!
بۆیە ئاڵمانییەکان دەڵێن(Vorbeugen ist besser als heilen) واتا پێشگرتن لە دەرد و بەڵا، چاکترین دەوا و دەرمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە