ANF


دەوڵەتی تورک چیدەکات لە خەلیفان؟

Thursday, 09/09/2021, 19:36

4154 بینراوە


خەلیفان ناوچەیکە لە هەرێمی سۆرانی باشوری کوردستان. بە دووری چەن کیلۆمەترێک لە ڕۆژ ئاوا ڕواندز بوونی هەیە. هاوکات دەکەوێتە نێوان دیانە و هەریر. چوار دەوری شاخە، برادۆستیش دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای خەلیفانەوە.
ئەو هەرێمە بە تایبەتی لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بۆتە ناوەندی گەلێک بەرخودان. بێگومان لە هەموو بستێکی خاکی کوردستان شوێنی بەرخودان هەیە، هەم لە بواری مێژووی هەم لە ژیانی ڕۆژانە.
بەڵام هەندێک هەرێم هەم لەبەر تایبەتمەندی جوگرافی هەم لەبەر پێکهاتە کۆمەڵایتیەکەی هەر لە کۆنەوە بەرخودانیان کردوە، ئەو هەرێمەی کە دەکەوێتە چوار دەوری گەلی عەلی بەگ خاوەن تایبەتمەدنی بەو شێوازەیە.
ئاساییە کە خەلیفان باوەشی گەرمی خۆی بۆ ڕۆڵە شۆرشگێرەکانی خۆی بکاتەوە. بەڵام  هەبوونی هێزێک کە شەڕی قڕکردنی کوردان دەکات لە خەلەیفان چی واتایەکی هەیە؟ یان بەشێوازێکی تر پرسیار بکەم: دەوڵەتی تورکیا ئیشی چیە لە خەلیفان؟
وتەبێژی پەدەکە کاتێک وڵامی بەیانامەکەی هەپەگە-ی دایەوە دەربارەی شەهیدکردنی ٧ گەریلای پەکەکە کاتێک هەوڵیان دەدا لە چەمی زاپ بپەرێنەوە، کەوتنە کەمینی پەدەکە و  گوتی:" ئەندانی پەکەکە چیدەکەن لە خەلیفان؟" لە هەمان هەرێم لە مانگی تەمووز پەدەکە هێرشی کردە سەر گروپێکی تری گەریلا تا ئیستا ٣ گەریلا چارەنوسیان نا دیارە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دژی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیا بەرخودان دەکەن مافی خۆیانە کە هەموو بەستێکی چوار پارچەی کوردستان بەکار بێنن، لە ماف زیاتر ئەرکە.
بەپێچەوانەوە دەبێت چی بۆ هێزی فاشیستی قڕکەر بڵین؟ کاریی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کاریی چیە لە هەرێمی خەلیفان کە ٤٠ کیلۆمەتر لە سنوری باکوری کوردستان دوورە؟  لێرە چیدەکەن؟ و  چی کارێکیان هەیە؟ پەدەکە کاتێک بۆ گەریلاکانی پەکەکە دەلێن" چی کاریان لێرە هەیە؟"  ئایە دەتوانی وڵامی  ئەو پرسیارانە بدانەوە؟
ئێمە باسی ڕووداوێکی تازە ناکەین پێش پێنج ساڵ فەرمانداری بریارگەی ناوەندی پارستنی گەل موراد قەریلان لە بەرنامەیەکی تەلەفزێۆنی لەگەڵ کەناڵی کوردسات ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورکیا لە خەلیفان بوونیان هەیە. بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پەدەکە نەیانتوانی ئەوە ڕەتبکاتەوە، کەس نەیتوانی وڵامی قسەکانی موراد قەریلان بداتەوە بەڵین ڕاست نیە.
ئێ کەواتە ڕاستە. بەڵام هەبوونی سەربازانی دەوڵەتی تورک کە بە ساڵانە لە خەلیفانن بۆ پەدەکە کێشە نیە، بەڵام کاتێک گەریلا پەکەکە لە چەمی زاپ تێپەرن بۆ پەدەکە کێشە کەمینیان بۆ دادەنێن و شەهیدیان دەکەن.
بۆ ئەوی بابەتەکە باشتر تێبگەین، دەمەوێت سەرنجتان راکێشم بۆ سەر هێزەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەرێمی هەرێر کە چەن کێلۆمەترێک دەکەوێتە خوار باشور و ڕۆژئاوای خەلیفان، ئەو بارەگایە لە ساڵی ٢٠٠٣ دروستکراوە، یەکێکە لە بارەگا ستراتیژیەکان لە ناو سنوری عێراق. کاری ئەو شوێنە تەنها بارەگایەکی هێزی ئاسمانی نیە، لە هەمان کاتدا بۆتە ناوەندێکی سەرەکی.  ئیستا وەک ناوەندی ئۆپراسێۆن بەکار دەهێنرێت.
بۆیە ناکرێت ئەو ڕووداوەنەی کە لەو ناوچەیە دەقەومێن بە ڕووداوی لۆکاڵی بیان بینیت بەڵکو شوێنكی وایە کە هێزەکانی ناتۆی لێیە.  بۆیە مرۆڤ دەکرێت ئەو پرسیارەی پەدەکە کردبووی:" چی کارێکی پەکەکە لیرە هەیە؟" بەو شێوازەش بنخێنیت.

سەرچاوە: ئوزگور پۆلەتیکا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە