دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی حەوتەم)

Thursday, 09.09.2021, 20:23

2997 بینراوە


جادووگەرەکان

ئەمە بریتییە لە مەرینا ئەبرامۆڤیچ، هونەرمەندێکی نمایشکاری سڕبی، کە حەز دەکات سنورەکانی جەستە نیشان بدات لەگەڵ تواناکانی بیر. ئەو بیرۆکەیەکی تازەی لە ناسنامەی کەسی پێشکەشکرد

بە جەختکردنەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئازارە، خوێن هەروەها سنورە فیزیاییەکانی جەستە. با کەمێک سەیری کارەکانی بکەین...

 

لە ساڵی ١٩٩٦، ئەبرامۆڤیچ پەرتووکی “Spirit Cooking” پێشکەشکرد، پەرتووکێک بە ڕەچەتەی هەوس و حەزی سێکس هەڵسێنەوە، هەندێکیان پێشنیاری تێکەڵکردنی شیری پوختی مەمک دەکەن لەگەڵ شیری سپێرم. کاتێک کە ویکیلیکس ئەمەی بڵاوکردەوە، ڕاستەوخۆ سەرنجی منی ڕاکێشا! ئەم شێوازە ئامادەکردنەی خواردنی ئەبرامۆڤیچ دواتر کەوتە ناو ئاهەنگەکانەوە، بۆ بەخشەر و هاوڕێکانی، زۆر بەئاشکرا ئاماژە بە مرۆڤخۆری دەدات.

ئبرامۆڤیچ دواتر لە ئیمەیڵە دزراوەکانی پۆدێستاکان دەستی بە دەرکەوتن کرد، بۆچی هیچ بەلامەوە سەیر نییە! هەروەها ئەم وێنەیەی ئەبرامۆڤیچم دۆزیەوە لەگەڵ John of God، هەمان ئەو پزیشیکە ئایینیە بەرازیلیەی کە تازە دەستگیرکراوە و تاوانبارکراوە بە چەندین تۆماری فڕاندن، توندوتیژی، دەستدرێژی، بازرگانی مناڵ، هەروەها کوشتن، هەمان پزیشکە ئایینیەکەی بیڵ کڵینتن!

 

ئەم وێنەیەش بەتایبەت لەلایەن هۆڵەندیەکانەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. پێش ئەوەی کە ڤیلێم ئەلێکساندەر (Willem Alexander) ببێت بە پاشای هۆڵەندا، دایکی، بیاتریکس (Beatrix)، لەسەر تەخت و دەسەڵات بوو، کە زۆرجار سەردانی نمایشیەکانی ئەبرامۆڤیچی دەکرد، لەم وێنە دیاریکراوەشدا، جلوبەرگێکی پۆشیوە کە پێدەچێت پارچە پیتزایەکی لەسەر شانی بێت. ئێستا، لەوانەیە ئەمە زیادەڕەوی بێت، بەڵام با ببینین.

لەم وێنەدا دەتوانیت ڤیلێم ئەلێکساندەر ببینیت لەگەڵ هاوسەرەکەی ماکزیما زۆریگیێتا (Máxima Zorreguieta)، کە لە ئەرجەنتین لە دایکبووە و بریتییە لە کچی خۆرخێ زۆریگێیتا (Jorge Zorreguieta)، ئەو پیاوەی کە وەکو وەزیری دەوڵەت خزمەتی کردووە لەماوەی ئەوەی کە ناودەبرێت بە "جەنگی پیس" (Dirty War) لەگەڵ دیکتاتۆر خۆرخێ ڤیدێلا (Jorge Videa). ماکزیما ٤ خوشک و ٢ برای هەبووە، یەکێک لەو خوشکانەی بریتییە لە دۆلۆرێس (Dolores Zorreguieta)، هونەرمەندێک کە لە ساڵی ٢٠٠٥ هات بۆ هۆڵەندا بۆ نمایشکردنی کارەکانی. ئەم نمایشەی دۆلۆرێس ناودەبرا بە  Love Romance، فەرموو، خۆت سەیرێکی بکە...

هەر تەنها منم وا هەست دەکەم، یاخود هەر بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر شێتانەیە؟ لای من، ئەمە هاوار و ناڵەیەکی یارمەتییە لەلایەن ئافرەتێکی زۆر، زۆر ترساوەوە! لە مانگی شەشەمی ساڵی ٢٠١٨، خوشکە بچووکەکەی ماکزیما، ئینێس زۆرێگیتا (Ines Zorreguieta)، بە مردوویی دۆزرایەوە لە شوقەیەکدا، بە ملپێچێک بە دەسکی دەرگاکەوە هەڵواسرابوو و بەسترابۆوە. دەسکە دەرگاکان ماوەیەکە زۆر کوشندە دەردەکەون بۆ هەندێ خەڵک. مردن بە هەڵواسین بە دەسکی دەرگاوە نیشانەیەکی گەورەیە کە دامەزراوە زانیاریەکان ڕاستەوخۆ دەیناسنەوە: خنکاندن بۆ قسەکردن دژی کەباڵ... بە واتایەکی تر، بکوژی نەوەکو خۆکوژی. ئایا ئینێس زۆرێگیتا خەریکبوو لەبارەی کەباڵەوە شتی ئاشکرا دەکرد؟ ئایا لەبەر ئەمەیە کە بێدەنگ کراوە؟ دەبێت ئەمە ڕاست بووبێت؟ با سەیری هەندێک لە قوربانی تر بکەین.

لۆرێن سکۆت (L’Wren Scott)، دیزاینەری جلوبەرگ و خۆشەویستی پێشووی نەیثن ڕۆثچایەڵد (Nathan Rothschild). بەپێی خۆشەویستێکی ماوەدرێژی بەناوی میک جاگەر (Mick Jagger)، لۆرێن خۆی نەکوشتووە

کریس کۆرنێڵ (Chris Cornell)، گۆرانیبێژی باندی Soundgarden و Audioslave، خێزانەکەی دەڵێت کە لە خەمۆکیدا دەچەوسایەوە بەهۆی ئەوەی کە بەمناڵی دەستدرێژی کراوەتەسەر. خۆی و خێزانەکەی دامەزراوەی Chris & Vicky Cornell بەیەکەوە دامەزراند، بۆ هاوکاری کردنی ئەو مناڵانەی کە لە توندوتیژی و پشتگوێ خستندا دەچەوسێنەوە. کۆرنێڵ لەگەڵ نزکترین هاوڕێی، چیستەر بێنینگتن (Chester Bennington)، بەیەکەوە کاریان لەسەر ئاشکرا کردنی ئەڵقەیەکی هەڵبژاردەی منداڵباز دەکرد. هەروەها کۆرنێڵ پاڵپشتی ماددی سەرەکی بوو بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی The Silent Children لەبارەی بازرگانی سێکسی مناڵەوە، دوای ئەوەی کە مردیش، پڕۆژەکە هەڵوەشێنرایەوە. بەپێی خێزانەکەی بێت، کۆرنێڵ خۆی نەکوشتووە، هەروەها ئەوەی دژی خۆکوژیەکەشی دەوەستێتەوە، بریتییە لە خوێنەی بەسەریەوە بووە لەگەڵ ئەوەی لەسەر زەویەکە بوو.

چێستەر بێنینگتن (Chester Bennington)، نزیترین هاوڕێی کریس کۆرنێڵ و گۆرانیبێژی باندی Linkin Park، ئەو دوو مانگ دوای کۆرنێڵ مرد. بێنینگتن بەهەمان شێوە لە خەمۆکیدا دەچەوسایەوە بەهۆی ئەوەی کە بە مناڵی لەلایەن هاوڕێیەکی خێزانەکەیەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر. بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، ئەو هاوڕێیە بریتی بووە لە جۆن پۆدێستا! کاتێک کە سەیری لەیەکچوونیان لەگەڵ یەکدا دەکەیت، زۆر بەئاشکرا دەردەکەوێت کە پۆدێستا دەکرێت باوکی بووبێت. کاتێک کە چێستەر تەمەنی ٩ ساڵ بووە، باوکی خێزانەکەی جێهێشتووە، دوای ئەوەی کە بۆی دەرکەوتووە مناڵە کوڕی خۆی نەبووە ئایا پۆدێستا هەم هاوڕێی منداڵبازی خێزانەکەی بووە و هەم باوکی چێستەر بووە؟ ئایا ئەمە ڕێکەوتە کە هێمای باندەکەی چێستەر هاوشێوەی هێمای خۆشەویستانی مناڵی کوڕە بەڵام بەشکاوی؟

تیم بێرگلینگ (Tim Bergling)، ناسراو بە ئەڤیچی (Avicii)، بەرهەمهێنەری تۆماری مۆسیقی و ژەنیار، بەپێی یەکەمین هەواڵەکان لەبارەی خۆکوژیەوە گوایە کە بێرگلینگ خۆی هەڵواسیوە بە دەسکی دەرگایەکەوە. دواتر، هەواڵەکان گۆڕان بۆ خوێن لەبەرڕۆیشتن بەهۆی برینی هەڵکەنراوەوە بەدەستی خۆی لەڕێگای بوتڵێکی شکاوی شەڕابەوە، دوای دوو هەفتە ئینجا ئەم هەواڵەیان بڵاوکرایەوە. ئیڤیچی لە گرتە ڤیدیۆ ساڵی ٢٠١٥ بەناوی For a Better Day، بەئاشکرا و ڕوونی بازرگانی سێکسی مناڵ نیشان دەدات. لە کۆتایی گرتە ڤیدیۆکەدا، ئەڤیچی ڕۆڵی مناڵێکی دەستدرێژی کراوەسەر دەگێڕێت کە ئێستا گەورەبووە و ئامادەیە تۆڵە لە دەست درێژیکەرەکانی بکاتەوە. ئایا بەڕاستی ئەو ئەم ڕووداوە ترسناک و سامناکانەی ئەزموون کردووە لە تەمەنی مناڵی؟ ئایا کوژراوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەمانە بۆ خەڵک؟ خێزانەکەی ئیڤیچی بڕوایان وایە کە بەڕاستی خۆی کوشتووە، بەڵام خۆشەویستەکەی بەپێچەوانەوە بیردەکاتەوە.

ئەنابێڵ نیڵسن (Annabelle Neilson)، هاوسەری پێشووی نەیثن ڕۆثچایەڵد، هەمان ئەو پیاوەی کە خۆشەویستە کۆنەکەشی، لۆرێن سکۆت، بەهەمان شێوە بە مردوویی دۆزرایەوە بە هەڵواسین بە دەسکێکی دەرگاوە. خێزانەکەی دەڵێن کە بەهۆی جەڵتەوە مرد، بەڵام هاوڕێکانی دەڵێن کە هەڵواسراوی خنکێنرا بە دەسکێکی دەرگاوە.

ئارۆن شوارتز (Aaron Swartz)، بەرنامەداڕێژێ کۆمپیوتەری و چالاکوانی Internet Freedom و هەروەها بنیاتنەری Demand Progress و Reddit. دوای ئەوەی کە MIT و JSTOR هاککرد، مرد. شوارتز دەستگیرکرا و بە درۆ و تەڵەکەبازی کۆمپیوتەری تاوانبارکرا، بەڵام یەک هەفتە دوای خۆکوژیەکەی، دەرکەوت کە شوارتز بەڵگەنامە هاککراوەکانی بۆ ویکیلیکس دزیوە. دەبێت ناوەڕۆکی ئەو بەڵگەنامانە چی بووبێت؟

کەیت سپەید (Kate Spade)، دیزاینەری جلوبەرگی ئەمریکی. سپەید  نێردرا  بۆ  هەیتی بۆ دەستپێشخەری No Ceilings لە دامەزراوەی کڵینتن، بە ئامانجی هاوکاری ژن و کچانی جیهان. هەیتی یەکێکە لە سەرەکیترین شوێنەکانی سەر ڕووی زەوی بۆ بازرگانی مناڵ، هەروەها دەستێوەردان و تێوەگلاوی کڵینتنەکانمان لەمەدا بینی لە بەشی چوارەم. ئایا کەیت سپەید چی دەزانی کە بووە هۆی مردنی؟ بۆچی هاوسەرەکەی، ئاندی سپەید (Andy Spade)، دوو ڕۆژ دوای مردنی بە دەمامکێکی جرجەوە دەرکەوت؟ جرج بەواتای خیانەتکردن دێت، ئایا کەیت خەریکبوو خیانەتی لە کڵینتنەکان دەکرد؟ ئایا ئاندی سپەید ناچارکرابوو ماسکەکە ببەستێت وەکو ئاگاداریەک بۆ ئەوانەی تر کە لەوانەبوو خیانەت بکەن؟

ئانتۆنی بۆردەین (Anthony Bourdain)، شێفی بەناوبانگ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆن، هەروەها نووسەر. بۆردەین لە چەندین حاڵەتدا بەئاشکرا ڕەخنەی لە هیلەری کڵینتن گرتووە، زۆر لەبارەی بەجیهانبوونەوە قسەی کردووە و زۆر بەقووڵی هیواخواز بووە کە هێنری کیسینجەر (Henry Kissinger) بۆ ئەو تاوانە جەنگیانە سزا بدرێت کە ئەنجامی داوە. بۆردەین ڕۆیشتووە بۆ دوورگەی منداڵبازی هەیتی بۆ دەرهێنانی ئەڵقەیەک لە بەرنامە تەلەفزیۆنەکەی بەناوی No Reservations. مانگێک بەر لە مردنی، پۆستێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو تووڕەیی و هەڕەشەی هیلەری کڵینتن کە ئەزموونی کردووە...

ئینجا دواتر، ئەمەی پۆست کردووە...

لەدوای ئەمەوە، بۆردەین، بە مردنێکی لەناکاو و ناڕوون مرد.

کەوابێت، ئێستا ئێمە مامەڵە لەگەڵ چیدا دەکەین لێرە؟ جیهان زۆر بەڕوونی تێکچووە! بەئاسایی کردنی منداڵبازیمان پێشووتر بینی، ئێستا هەڵبژاردەکان کەمێکی تریش بەرزتر لەمە دەڕۆن، شەیتان دەپەرستن و مرۆڤخۆری بەئاسایی دەکەن! باوەڕم پێناکەیت؟ سەیرێکی ئەمانە بکە:

 

کریستان بەیڵ (Christian Bale)، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب دەباتەوە بۆ نمایشەکەی لە جێگری پێشووی سەرۆک کۆمار، دیک چەینی (Dick Cheney)، لە فیلمی Vice. لە وتارەکەیدا وتی، "سوپاس بۆ تۆ شەیتان بۆ ئەوەی کە سروشی ئەوەت پێبەخشیم ئەم ڕۆڵە بگێڕم."

 

کەیتی پێری و فێراس، لە خەڵاتەکانی گڕامی ساڵی ٢٠١٥.

 

ڕییانا

 

پاپای ڤاتیکان


 

ئایا ئەمە بەڕاستی هێمای شەیتانە؟ بەڵێ! ئەم وێنەیەی بەرامبەر بریتییە لە ئانتۆن لاڤێی (Anton LaVey)، دامەزرێنەری کڵێسەی شەیتان، کە هەمان هێما بە دەستی ئەنجام دەدات. هەمان ئەو کڵێسە شەیتانییەی، کە چێڵسی کڵینتن زۆر شەیدای بووە!...

ئەو پێنتاگرامەی سەگی ڕاوەکەی تیایە، لەگەڵ خاچە هەڵگەڕاوەکان، هەمووی لەو کڵێسەیەدا دەدۆزرێتەوە...

 

 

هەروەکو دەبینیت، شەیتان هەیە، خوێن هەیە، هەروەها مرۆڤ خۆریش هەیە! Cannibal Club بریتییە لە چێشتخانەیەک لە لۆس ئەنجلس کە هەر بەڕاستی گۆشتی مرۆڤ پێشکەش دەکات!...

"مشتومڕەکان لەسەر مرۆڤخۆری بەگشتی سەرچاوەیان لە نەزانی، پەیڕەوی کلتوری، هەروەها لە باوەڕی ڕۆحی بێبایەخەوە گرتووە." – www.cannibalclub.org.

"ئێمە گرنگیەکی باش بەوە دەدەین کە هەموو گۆشتەکەمان بەشێوەیەکی ڕەوشتی و یاسایی بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها تەنها لە جەستەی گەنج و تەندروستەوە." – www.cannibalclub.org.

پەیکەری مۆلۆخ (Moloch)، دەربڕینێک لە شەیتان، ئێستا لە چەند شارێکی ئەمریکا بنیاتنراون.


هەروەها لەم ماوەیەدا، دانەیەکی تازە لە ڕۆما بنیاتنرا...

تێبینی (هەڵۆ ئارام) :

ئەوەی لەسەر کڵێسای کاتۆلیک و پڕۆتستاند دەوترێت و دەنووسرێت خراپەکاری زۆرن، بەڵام مەسحیەت لایەنی جوانیشی هەیە... کۆمەڵیک هەیە لەناو مەسیحیەکاندا بە ناوی شایەتی یۆهەوا ئەمانە لە هەموو وڵاتەکانی جیهاندا بوونیان هەیە، تاکە جیاوازی ئەمان بە کاتۆلیک و پڕۆتستانەکان ئەوەیە کە ئەمان زۆر دۆستی یەکترن و هەر کەسێکیان لە هەر شوێنێکی دونیا لێی بقەومێت ئەمان کەسێک دەنێرن بۆ یارمەتی، یان هەر کەسێکیان بچێت بۆ هەر وڵاتێک دەچێتە لای هاودینێکی خۆی وەک برا لە ماڵەکیدا دەمێنێتەوە... هەر کەسێکیان نەخۆش بێت بە جەدول هەموو ڕۆژێک کەسێک دەنێرین بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و خواردنی بۆ دروست بکات یان ماڵی بۆ خاوێن بکاتەوە، هەرکەسێکیان پێوسیتی بە یارمەتی بێت پێکەوە یارمەتی دەدەن... من خۆم وەک هەڵۆ ئارام ئاشنام بە چەند ئەندامێکیان دەتوانم بڵێن کەسانێکن هەمیشە جێگای متمانەن و ڕاسگۆن لە کارەکانیاندا... خەڵکانێكی مرۆڤ دۆست و بەتەنگەوە هاتوون بۆ هاودینەکانیان و بۆ کەسانێکیش کە پێی ئاشنا نەبن... ئەم کۆمەڵە لەلایەن  پڕۆتستاند و کاتۆلیکەکانەوە بە سێکتە ناو دەبرێن و زۆر بەخراپی باسیان دەکەن لە  کاتێکدا پێچەوانەکەی ڕاستە... ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات هەر کاتێک میدیاکان یان کڵێساکان باسی کەسێک یان لایەنێک بە خراپە بکەن تۆ دەبێت نیشانەی پرسیاریان لەسەر دابنێیت ئایا ئەمە ڕاستە یان درۆ دەکەن و تۆ بەلاڕیدا دەبەن، تۆ دەبێت کوێرانە باوەڕ بەوان بکەیت لەبەر ئەوەی ئەوان زۆرینەن؟ ئەم کۆمەڵە ئەوانەن کە لە دەرگای خەڵک دەدەن و لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا زۆر دیارن.

ئەم کۆمەڵە دیندارە مەسیحییە تایبەتمەندیەکی تریان هەیە کە جێگای سەرسوڕمانە و پێچەوانەی پڕۆتستاند و کاتۆلیک و  ئیسلامە... ئەویش ئەوەیە کە کەسانێکی ئاشتیخوازن و حەز بە شەڕ و ئاژاوە ناکەن، چەک هەڵگرتن و خزمەتی سەربازی، لای ئەوان چەک هەڵگرتن و مرۆڤ کوشتن حەرامە و کەسیان بەشداری جەنگەکان ناکەن... لە جەنگی جیهانی دووەمدا نازیەکان کۆمەڵێکیان لێ دەستگیر کردن و لەگەڵ یەهودەکان ناردنیانە کەمپی ئاوشویچ و لەوێ کوشتنیان لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون چەک هەڵگرن بۆ سوپای نازیەکان.


 

با بگەڕێینەوە بۆ خێزانی شاهانەی هۆڵەندی و ببینین تا چەند ئەم شێتییە دەڕوات. ئێستا، پاشا ڤیلێم ئەلێکساندەر و هاوسەرەکەی ماکزیما دەناسیت.

 هەردووکیان باوکی زۆر سەرنجڕاکێشیان هەیە، باوکی ماکزیما، خۆرخێ زۆریگیێتا، وەزیری کشتوکاڵ بووە لە ڕژێمی ژەنەڕاڵ خۆرخێ ڤیدێلا، ئەو دیکتاتۆرە سەربازیەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئەرجەنینی دەکرد لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ ١٩٨١، هەروەها هەر ئەو دیکتاتۆرەش بەرپرسیاربوو لە فڕاندن، ئەشکەنجە، هەروەها کوشتنی نزیکەی ٣٠ هەزار خەڵک. وەکو بەشێک لە حکومەتەکەی ڤیدێلا، زۆریگیێتا بەدڵنیاییەوە دەبێت لەبارەی دڕندەییەکانەوەی زانیبێت، بەڵام دەڵێت کە هیچ ئاگادار نەبووە لە جەنگی ناوبراو بە "جەنگی پیس" (Dirty War).

 لە ساڵی ٢٠٠٦، زۆریگیێتا دووبارە گومانی لێکرایەوە لە پرۆسەیەکی دادگایی   کردندا   دژی   بەڕێوەبەرایەتی   بانکی Banco Republica، بۆ بەیاساییکردنی پارەی بەنایاسا پەیداکراو لە داهاتەکانی بازرگانی دەرمان و چەک. زۆریگیێتا لەسەر ڕووتەختی بەڕێوەبەران بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٩٦، لە ماوەی بەڵێننامەی گەورە لە نێوان بانکەکە و دەستەی بازرگانانی دەرمان، بەڵام جارێکی تریش، بەپاکانی لەم کێشەیە هاتە دەرەوە لەڕێگەی بەرتیل و گەندەڵیەوە.

کچەکەی، ماکزیما، ڤیلێم ئەلێکساندەری نەبینی هەتاوەکو ساڵی ١٩٩٩ لە ئیسپانیا. ئەمە، ڕاگەیاندنی فەرمییە، بەڵام کەمێک نامۆیە، چونکە بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی بۆ چەندین نەوەش خێزانی زۆریگیێتایان ناسیوە! بۆچی لەبارەی ئەمەوە درۆیان کرد؟ باپیرەگەورەی ڤیلێم، شازادە بێرنهارد (Prince Bernhard)، سەردانی ئەرجەنتین و زۆریگیێتاکانی دەکرد تەنانەت پێش جەنگی جیهانی دووەم! هەردوو خێزانەکە کۆشکێکی پشوویان هەبوو لە باریلۆچێ (Bariloche)، ناوچەیەکی خلیسکانێی بەفر بەزۆری بە گەشتیار و نیشتەجێی ئەڵمانیەوە، تەنانەت، باریلۆچێ لانەیەکی نازیەکان بوو کە زۆرێک لە بریکاری SS و زانای نازی بۆچووە لەماوەی Operation Paperclip: بەرنامەیەکی خزمەتگوزاریە نهێنیەکان کە تیایدا زیاتر لە ١٦٠٠ زانای ئەڵمانی، ئەندازیار، هەروەها تەکنیکاری لە ئەڵمانیاوە گواسترانەوە بۆ ئەمریکا بۆ دامەزراندنی حکومی، بەگشتی لەماوەی ١٩٤٥ بۆ ١٩٥٩. زۆرێکیان سەرکردەی پێشووی لایەنی نازیەکان بوون.

من لە قوتابخانە وافێرکرام کە سەرکردەکانی نازی هەموویان تاوانبارکران لە دادگایی نۆرەمبێرگ و دادوەری بەجێگەیەنرا، بەڵام ئایا دەزانیت کە تەنها ١٠ نازی هەڵواسران و خنکێران و هەروەها تەنها ٧ دانەیان کەوتنە بەندینخانە؟ تەواو! ئەمە بریتییە لە دادگایی مەزنەکەی نۆرەمبێرگ کە تەنها ١٧ دانەیان لێ سزادرا! ئایا تۆش بەڕاستی وەکو من وا بیرت دەکردەوە کە هەموویان ئەوەیان پێگەیشت کە شایەنی بوون؟ کەوابێت، دووبارە بیربکەرەوە، ئەوان زانیاری زۆریان هەبوو و زۆرینەیان بە بەڕووخۆشیەوە بەخێرهاتن کران، ناتۆ، ناسا، هەموویان شەیدایان بوون. ئەدۆڵف هیوسینگەر (Adolph Heusinger)، سەرۆک ئەرکانی هیتلەر، دوای جەنگی جیهانی دووەم بووبە بە سەرۆک لیژنەی سەربازی ناتۆ. ڤارنەر ڤان بڕۆن (Wernher von Braun)، زانای مووشەکی نازی، دوای جەنگی جیهانی دووەم بوو بە بەڕێوەبەری ناوەندی گەشتی بۆشایی ئاسمانی Marshall و ئەندازیاری سەرەکی مووشەکی Saturn V بۆ ناسا.

زۆرێک لە بریکارانی SS، زانا و ئەندازیاران، نەڕۆیشتن بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ ئەمریکای باشور لەجیاتی ئەوە، بەتایبەتی لەدوای دەست لەکارکێشانەوەیان. ئەرجەنتین زۆر ناوداربوو لەناو ئەو شوێنانەی بۆی دەڕۆیشتن، بەتایبەتی ناوچەی نیشتەجێ نەکراوی پاتەگۆنیا، کە تیایدا سەلامەت بوون لە ڕاوچیانی نازی دوای جەنگەکە، هەروەها باریلۆچێ یەکێک بووە لەو شوێنانە. کەسایەتی گەورەی نازی وەکو ئێریک پریبکا (Erich Priebke)، کە بەرپرسیار و هەروەها بەردەوام بەشداربوو لە کوشتنی ٣٣٥ کوڕ و پیاوی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩٤٤.


 


ڕاینهارد کۆپس (Reinhard Kopps)، بریکاری SS کە هاوکاری زۆرێک لە نازیەکان کرد بۆ ڕاکردن بەرەو ئەرجەنتین دوای جەنگەکە.

یوسف مێنگەلە (Josef Mengele)، فریشتەی مردن! لە کەمپی مردنی ئۆشڤیتز (Auschwitz)، تاقیکردنەوەی زۆر سامناکی لەسەر مناڵ ئەنجامدەدا.

هەروەها ئادۆڵف ئایکمان (Adolph Eichmann)، یەکێک لە ڕێکخەرە سەرەکیەکانی جینۆسایدی جوولەکە ئەوروپییەکان (The Holocaust)، ئەمانە هەموویان لە باریلۆچێ دەژیان، کە دواتر بوو بە ناوچەی خلیسکانێی سەر سەهۆڵی پەسەندکراوی بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی و زۆریگیێتاکان.

هەردوو باوکی پاشا ڤیلێم ئەلێکساندەر و باپیرەگەورەی، ئەڵمانی بوون، هەردووکیان بەشێک لە بزووتنەوەی نازی بوون! کڵاوس ڤۆن ئامسبێرگ (Claus von Amsberg)، باوکی ڤیلێم ئەلێکساندەر، یەکێک بووە لە ئەندامانی Hitler Youth، ئەویش دایک و باوکی بەشداربووی چالاک بوون لە NSDAP. کاتێک کە ڕۆژنامەوان ڤیم کلینکنبێرگ (Wim Klinkenberg) بابەتێکی نووسی لەبارەی ڕابردووی نازی شازادە کڵاوس لە گۆڤاری پانارۆما لە مانگی دوانزەیەمی ساڵی ١٩٦٥، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندی بەناوی جۆ کڵاس (Jo Clas) بەتایبەتی هاتە ناو ئەم بابەتەوە و پێی کاریگەربوو لەبەرئەوەی کە بەڵگەی ڕوونی لەخۆگرتبوو تەواو دژی چیرۆکە فەرمیەکان دەوەستایەوە لەبارەی شازادە کڵاوس. کڵاوس فرمانی دەرکرد کە هەر ٤٢٠ هەزار گۆڤارە تازە بڵاوکراوەکە لەناوببرێت، هەموو بەڵگەیەکی تاوانباری و بەڵگەنامە و هتد، لە دژی بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی لە ماڵەکەی کلینکنبێرگ دزرا، خەڵکی هۆڵەندا نەیانتوانی دیوە تاریکەکەی بنەماڵەی شاهانە ببینن.

باپیرە گەورەی ڤیلێم ئەلێکساندەر، بێرنهارد ڤۆن لیپە بیستەرفیڵد (Bernhard von Lippe Biesterfeld)، یەکێک بووە لە ئەندامای NSDAP، هەروەها SA و SS، وەکو سوارەکانی هەڵبژاردەی هیملەر خزمەتی دەکرد لە دەستەی Equestrian SS. لەماوەی دادگاییەکانی نۆرەمبێرگدا، ئەم دەستەیە تەنها دانە بوو کە دادگایی و پشکنینی بۆ جێبەجێ نەکرا بۆئەوەی بێرنهارد تا ئەو کاتە هاوسەرگیری لەگەڵ شاژنی هۆڵەندی جولیانا و بەسەلامەتی بمێنێتەوە لە دادگایی و پشکنینی کردن. دەزانیت کە دەبێت بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی چەندە دەسەڵاتیان هەبووبێت بۆئەوەی ئەمە ئەنجام بدەن؟ من بیر لەوە دەکەمەوە، کە چەند کەسی هۆڵەندی ئەمە دەزانێت! من لە قوتابخانە وا فێرکرام کە بێرنهارد پاڵەوانێکی جەنگ بووە، کە خزمەتی بەریتانیای کردووە لەناو Secret Service، کە تەنانەت دەیەویست هەر ٢٠٠ بریکاری هۆڵەندی SS بکوژرێن لە کۆتایی جەنگەکە، ئەم هەموو درۆیە! لە هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ شازادە جولیانا، ئۆکێستراکە داوای لێکرا تا گۆرانی نازی NSDAP بژەنێت. بەڕێوەبەری ئۆکێستراکە، پیتەر ڤۆن ئانرۆی (Peter von Anrooy)، ڕەتیکردەوە، هەروەکو هەندێک لە ژەنیارەکان، بەڵام بێرنهارد هەر ئەنجامیدا! گۆرانیەکە پێشکەشکرا و زۆرێک لە میوانەکان سڵاوی نازیان پێشکەشکرد، هەروەها ئەو ژەنیارانەی کە خوازیاربوون مۆسیقاکە بژەنن دواتر بە مەدالیایەک خەڵاتکران.

لەماوەی جەنگەکەدا، Royal Shell ملیۆنان تەنی لە نەوتی خاو بەخۆڕایی بە هیتلەر بەخشیوە! گرێبەستێک، کە لەلایەن شازادە بێرنهاردەوە ڕێکخرا. نەوتە خاوەکە لەلایەن دەبابەکانی نازیەکانەوە بەکاردەهێنرا بۆ هێرش کردنەسەر و داگیر کردنی هۆڵەندا. خەڵکی هۆڵەندا، لەلایەن بنەماڵە شاهانەکەیانەوە بە نازیەکان بەخشرا! زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی هۆڵەندا بێئاگان لەمە، ئەگەرچی ئەم ڕاستیانە زۆر ئاسانن بۆ دۆزینەوە کاتێک کە دەست دەکەیت بە گەڕان بەدوای ڕاستیدا. تەنها ئەوەیە، کە لێمان شاردراونەوە و هەرگیز پێمان نەوتراوە.

 

بێرنهارد تەواو گەندەڵ بووە! ئەو بەرتیلێکی گەورەی قبوڵ کرد: ١.١ ملیۆن دۆلار لەلایەن لۆکهید (Lockheed) لە ساڵی ١٩٧٦، بەوردی پشکنینی بۆ کرا لە بوون بە سەرۆکی WWF و هەروەها لەگەڵ The Prince Bernhard Nature Fund، لە کاتێکدا کە ڕاوچی بکوژێکی بەجۆش بووە. کەمێکی تر زیاتر باس لە دەستەکانی ڕاوچی بێرنهارد دەکەین.

بێرنهارد مێبازێکی ناسراو بووە! خانمەکانی کۆشک لێی دەترسان و دەبووا شەوانە کچەکانیان بەند بکەن. چەند منداڵێکی نایاسایی هەبووە، دووانیانی بەفەرمی ناساندوونی: ئەلێکسیا گریندا (Alexia Grinda)، هەروەها ئەلیشیا دی بیلیڤێڵد (Alicia de Beleveld). زانیاریەکی خۆش و بچووک، ئەوەیە کە دایکی ئەلیشیا بریتی بووە لە فڕۆکەوانی تاقیکاری نازی، هانا ڕایچ (Hanna Reitsch) و ڤارنەر ڤان بڕاون (Warner von Braun). بەڵێ! ئەو زانا مووشەکیەی نازی کە لالەین ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارەکانی بۆ ناسا. ڤارنەر ڤان بڕاون و بێرنهارد، هەردووکیان لە دەستەی سواری هەڵبژاردەی هیملەر خزمەتیان کردووە، ئەوان ڕابردوویەکی زۆر دروویان هەیە! لە ساڵی ١٩٥٢، بێرنهارد سەردانی هاوڕێ کۆنەکەی خۆی، ڤارنەر، کرد و سوودی لە کچەکەی وەرگرت و بە دووگیانی جێیهێشت. دوای ئەمە، ئەو چیتر نەیدەتوانی قسە بکات لەگەڵ دایکی مناڵە نایاساییەکەی، هەروەکو خۆی ڕایگەیاندووە.

بێرنهارد ڕاوێژکارێکی زۆر بەتواناتر بووە وەکو لەوەی خەڵک درکی پێدەکات، پێش و لەماوەی، هەروەها دوای جەنگی جیهانی دووەم، توانیویەتی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەفسەری تری SS درێژە و گەشە پێبدات، هەم لە ئەرجەنتین، کە بەناوی ئەرکی بازرگانیەوە بۆ هۆڵەندیەکان سەردانی دەکرد، هەروەها هەم لە ئەڵمانیا، کە هەمیشە نکۆڵی لێکراوە لەلایەن بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی و هەروەها دەزگای زانیاری ناوەندی هۆڵەندی.

بێرنهارد بەهەمان شێوە گروپی The Bilderberg دامەزراندووە، کە تیایدا سەرکردە سیاسی و کارگێڕیەکان لە هەر ساڵێک جارێک کۆدەبنەوە بۆ باسکردنی... لە ڕاستیدا، هیچ کەس نازانێت کە باسی چی دەکەن لەبەرئەوەی کە کۆبوونەوەیەکی زۆر، زۆر نهێنییە. تەنها ئەگەر هاتوو میوانداری کرابیت ئینجا دەتوانیت بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەم گروپە هەڵبژاردە بیت. بەڵام شتێک هەیە کە هەموو لێکۆڵەران کۆکن لەسەری، ئەویش بریتییە لەوەی کە گروپی بیڵدەربێرگ بەدڵنیاییەوە کەباڵە!

شتێکی تریش هەیە کە بێرنهارد بەناوبانگ بووە بۆی، و لێرەوە شتەکان پیس دەبن! هەروەها ئەمە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی ئەوەندە جەختم کردۆتەوە لەسەر بنەماڵە شاهانەییەکەی خۆمان. ئەمە شتێکە کە هەموو کەس پێویستە بیزانێت، خێرا وەرە، بۆ بەشی هەشتەم.


 

کۆتایی بەشی حەوتەم.