بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


پاراستن پلانی دانابوو کە ئاسایشی سلێمانی تێک بدات.

Thursday, 09.09.2021, 21:44

3729 بینراوە


به‌ پێ سەرچاوەیەک نزیک لە ده‌زگای پاراستنی پارتی له‌ سلیمانی به‌ فه‌رمانی(وه‌یسی  کوڕی مه‌سعود بارزانی)  راویژكاری ئاسایشی  نیشتیمانی  به‌ وه‌كاله‌ت و  سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ( شه‌ماڵ عه‌لی) ناسراو به‌ شه‌ماڵی گومرگ، كه‌ به‌رپرسی پاراستنی سلیمانییه‌،  پیلانێكیان دانابوو كه‌ به‌ نهینی و به‌ شه‌و چه‌ند ئاربیجیه‌ك ئاراسته‌ی مالی لاهور شیخ جه‌نگی بنێن و، كیشه‌ی نێوان یه‌كێتییه‌كان زیاتر قۆل بكه‌نه‌وه‌.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌كه‌ پیش دوو رۆژ ئه‌م پیلانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی سلیمانییه‌وه‌ ئاشكرابووه‌و، ڕێگری له‌و رووداوه‌ كراوه‌.
به‌پێی هەمان سه‌رچاوه‌ی برایه‌كی چۆمان دۆلانی ناسراوه‌ به‌ چۆمانه‌ خێل، ئه‌و نهینیه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و بانده‌، بریتیی بووە لە  چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌ك و ئاسایش و كادیری سه‌ربازی پارتی له‌ سنووری سلێمانی، ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:
1- به‌ختیار شیخ سالح كادیری سه‌ربازی له‌ باره‌گای هیزی خه‌بات
2- سامان ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌، كه‌ یه‌كیك بووه‌ له‌ ته‌قه‌كەرانی 17 شوباتی 2011
3- كه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی برای نوری حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی
4- عه‌مید نه‌سره‌دین برای لیوا به‌هادین حه‌مه‌ سه‌عید جیگری ئاسایشی گشتی پارتی
5- كه‌مالی ئه‌حه‌ی ئینزیبات كادیری لقی 21
6- چۆمان حه‌مه‌ سه‌عید برای ئالان حه‌مه‌ سه‌عیدی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پارتی
7- میران ره‌شید به‌حری برازای خدری ره‌شه‌ به‌حری كۆنه‌ جاش موسته‌شار
8- مه‌حمودی ده‌لال
9- راسانی كوری شه‌مالی پاراستن.
10- مامۆستا محمه‌دی پاراستن.
هەموو ئه‌مانه‌ بە به‌رده‌وامی پلان و چۆنێتی هاتوچۆكردنی ئه‌و بانده‌یان ریكخستووه‌.

سیروان چوارباخی