بارزانی و گێڕانەوەی كەركوك بۆ خاڵی سفر

Sunday, 09.12.2021, 18:56

1233 بینراوە


لەهەموو دونیادا كاتێك حیزبێك دەچێتە هەڵبژاردنەوە دەست دەكات بەداڕشتنی چەند خاڵێكی ستراتیجی، وەتا پلانی داهاتوو  (مانیفێستۆ)ی خۆی بۆ خولی داهاتووی پارلەمانی بەیان دەكات كەخاڵ بەخاڵ ڕوون و ئاشكران.
بۆچی دەیانەوێ بچنە پارلەمان و دەسەڵاتەوە.
بەڵام بارزانی لەكاتی ووتاردانی لەبەردەم بەربێژێری حیزبەكەی لەهەولێر، جگە لەپیاهەڵدان بەشان و باڵی پارتی، كۆی ووتارەكەی خاڵی بوو لەپلانی چوارساڵی داهاتووی حیزبەكەی لەعێڕاق. 
 ستراتیجی پارتی و، ووتارەكەی مەسعود بارزانی، بۆ چوار ساڵی داهاتووی
كاركردن لەناوپارلەماندا، ”بەتایبەت  دەربارەی خاك و سنوری ماددەی ١٤٠ی دەستور، خاڵی سفری وەرگرتبوو”
نەبوونی دیدگایەیەكی ڕوون و ئاشكرای كوردانە، كەئایە، بۆ پدك داوی ڕیفراندۆم و ئەهەموو بانگەشەی بەناوی سەربەخۆیی نەتەوەویی، دژ بەعێڕاق كەدەیگێڕا لەڕابردوو، بۆ بایدایەوە؟ چی لەڕەوشەكە گۆڕاوە؟ تا ڕوەو بەغدا دیسانەوەبەڕێ بكەوێ؟
بۆ پارتی و بارزانی
 لەووتارەكەیاندا، بەووشەیەكیش باسی كەركوك و ماددەی ١٤٠ی دەستوریان نەكرد؟ كەكێشەی جەوهەری كورد، بەدرێژای مێژووی بنیادنانی عێڕاق، تەنهاخاك بووە.
ئەوەی زیاتر ئاماژەیی پێدا، شەراكەت و دەسەڵاتی سیاسی بوو، لەكاتێكدا لەزۆربەی حوكمەتەكانی ڕابردووی عێڕاقیشدا، وەك ئێستا زیادو كەم، وەزیرو كاربەدەستی كورد، لەبەغدادبونیان هەبووە.
تەنانەت خودی وەزیری دەرەوە، هۆشیار زێباری، سوپاسالاری عێڕاق، بابەكر زێباری، بەرپرسی فیرقی ئاڵتونی سوپای عێڕاق و دەیان كەسی نزیك لەبنەماڵەی بارزانیی و پارتی هەبون و،  تەمسیلی سیاسی عێڕاقیان كردوە لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆ، ئیدی لەوە زیاتر بەشداری سیاسیی و شەراكەت دەبێ چیبێ؟
لەڕابردوش،
خودی مەسعود بارزانی، دوو برای وەزیری سەردەمی ڕژیمەكەی سەدام  بون و دواتر هەربەدەستی ڕژێمی بەعس كوژران.
كەواتە هەمیشە كورد، بەجۆرێك لەجۆرەكان، بەشداری سیاسی و ئامادەی هەبووە لەبەغداد.
ئەوە باسی دوای٢٠٠٣و ڕوخانی دەسەڵاتی بەعس هەرمەكەن، كەخودی بارزانیی و تاڵەبانی، دەسەڵاتی ڕەهایان هەبوو، لەو بەغداد.
ئێستاش دوای ئەنجامی هەڵبژاردن (پدك) تانانەت، چاوی بڕیوتە كورسی سەرۆك كۆماری عێڕاقی خۆیان گوتەنی، شۆڤێنی!
دەربارەی پارەو بودجەش، ئەمیش زیادو كەم، لەناوەندەوە نێردراوە، بۆ هەرێم، بەڵام ئێوە بەسەر كەركوك و خاكی كوردستاندا، باز دەدەن و هەموو ئامانجەكە بۆتە  ئەوەی، كەچەند پارەو بودجە لەبەغداد وەردەگرن.
ئەوەی دەبیندرێت و دەخوێندرێتەوە، لە ئەجندای (پ،د،ك)دا و حوكمەتەكەی مەسرور بارزانیدا، بێ خەم و بون وپشت گوێ خستنی ناوچە دابڕاوەكانن، بەتایبەت كەركوك.
تەنانەت سەرۆك وەزیران، هێشتا بۆ جارێكیش سەری بەغدای نەداوە، كەتایبەت بێت، بەپرسی كەركوك و ناوچە كوردوستانییەكان.
بەڵكو تەنها ئامانجیان شەنگال و دەرپەڕاندنی هێزە نزیكەكانی (پ،ك،ك) بووە لەوناچەیە، بۆ ئەوەی دڵی توركیا نەڕەنجێ.
لەجێ ئەوەی بارزانی بڵێ، هیوادارم كورد یەكگرتوبێت و كەركوك و ناوچە كوردوستانییەكان بگەڕێنەوە، بەڕۆڵی پارلەمانتاران، دەڵێ، هیوادارم پارتی بەحیزبی ژمارە یەك بمێنێتەوە!
ئێ خۆ نزیكەی چوارساڵە، پارتی حیزبی یەكەم بووە، لەهەرێم و لەبەغدا، ئەی كوا گەرانەوەی خاك و كوا ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و موچەی خەڵك؟
لەو كاتەی عادل عەبدول مەهدی، كرا بەسەرۆك وەزیران،  لەدوای ١٦ئۆكتۆبەرەوە، چانسێكی دیكە بۆ كورد ڕەخسا، كەلانی كەم پارێزگارێكی كورد، بۆ كەركوك دەبنێرتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبیانوی داگیركردنی كەركوك و نەهێشتنی بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەو دەرفەتەشی فەشەل پێهێنا، چونكە بۆ ئەوان عەرەبێكی شۆڤینی باشترە نەك كوردێكی غەیری حیزبەكەیان.
سەردەمێكیش ڕاگەیاندنەكانی پدك، شەو و ڕۆژ دژایەتی نەجمەدین كەریمی، پارێزگاریان دەكرد، تائەوكاتەی لەپارتی نزیك نەببوەوە. بەڵام لەوەتەی ڕاكان سەعید، پارێزگارێكی سەپێندراوە، ڕاگەیاندنی نزیك لەپدك، مێش میوانیان نیە.