ئایالاهور تەواو بوو؟

Sunday, 12/09/2021, 19:26

3819 بینراوە


چەند ڕۆژێک پێش ئیستا لەمیدیای یەکێتی پافڵ تاڵە بانی لەوتو وێژێکدا بۆ میدیاکان کەلە دەباشان ئەنجامی دا لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەزۆرشتدا کە بەشێکی زۆریان بیسترا بون بەشێکیش شاراوەبون ئاشکرای کردن پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لێک نزیک بونەوە هەیە لەنێوانی هەردوهاوسەرۆک بەڵام پافڵ تاڵەبانی ڕەتی کردەوە کەنزیک بونەوە هەبێت وە نیشانی دا کەئەو کێشەیە کەلەنێوان ئەودوو ئامۆزایەدا هەیە هەوڵ دراوە بەڕێگەی جیاواز چارەسەر بکرێت لەوانە ڕێگەی پەیوەندی خێزانی ڕێگەی یاسایی ڕێگەی حیزبی بەڵام بێئەنجام بوە بۆیە پەنایان بردوەتە بەر شێوازێکی دێموکراتی مۆدڕێن کەئەویش نوسینی یاداشتەو ئیمزای سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی بۆجێهێشتنی کوردستان لەلایەنشێخ لاهورەوە بەڵام شێخ لاهورڕەتیکردەوە کوردستان جێبهێڵێت ئەمەش مشتو مڕێکی زۆری دروست کرد لەنێو سۆشیەڵ مێدیادا یارو نەیار قسەیان لەسەر ئەو ڕوداوە هەیە لایەنگرانی شێخ لاهور ئەوە بەکودەتایەک دەزانن دەرحەق بەخۆیانو (ی ن ک) کەلەلایە هێزێکی ناوخۆیی  و تورکیاو ئێرانەوە بەسەریاندا کراوەو باجی ئەو هەڵوێستە نیشتمانیە دەدەن کە هەیان بوە بەرانبەر ڕۆژئاوالەکاتی ڕزگار کردنو نەکەوتنی کۆبانێدا بۆیە بەپلانی هێزێکی ناوخۆیی و تورکیا دەیانەوێت شێخ لاهورو لایەنگرانی وەدەر بنرێن لەکوردستان ،لەلایەکی تروە پافڵ تاڵە بانی پڕوپاگەندە ژەهر خواردنی خوی دەکاتو دەڵێت بەڵگەم لەبەردەستە و جاسوس لەماڵی مامجلال دا گیراوە بۆیە زۆرتوندە بۆ بەسزا گەیاندنی تاوان کاران و لێیان خۆش نابێت لەلایەکی تر بەپێی هەندێک زانیاری دزە پێکراو نێوەند گیری هەیە بۆ ئاشت کردنەوەی هەردو باڵەکە لەو نێوەند گیریانە کۆبونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەمریکیە کانو هەردوو هاو سەرۆک بوە کەلەنزیک ترین کاتدا ڕویداوەو نەتیجەکەی بێ بەرهەم بوە ، پافڵ تاڵەبانی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی لاهور تەواو بوە ئەوەشی ڕون کردەوە کە ئەوانەی لەئوتێل لالە زارن دەبێت هێزەکانی دژەتیرۆرو ئاسایش بیان پارێزن کۆی ڕوداوەکە لەلایەن لاهوریەکانە بە کودێتا ناسراوە لەلایەن لەیەنگرانی پافڵ تاڵەبانی و بنەماڵەی مام جلاوە بە بەرگرتن بەکودێتا ناسراوە ئەمانەو چەندین زانیاری تر لەسۆشیاڵ میدیاوە ڕۆژانە بەر چاومان دەکەون وەئەگەری ڕوداوی چاوەڕوان نەکراویش لەئارادایە سەبارەت بەو کەیسەو ئابڵوقە دراوانی ئوتێل لالە زار 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە