جیاوازیی خێڵی رێگرەکانی باشوور و وڵاتی تاجیکستان!

Sunday, 12/09/2021, 19:27

3561 بینراوە


نزیکەی سی ساڵ لەوەی پێش وڵاتی تاجیکستان لە ژێر نیروئاموریی کومونیزمی سەقەت وهاوردە خۆی رزگارکردوگەیشتە سەربەخۆیی.لە هیچ ولآتێکی دونیادا دەسەڵات سەتاسەتا بە دێمۆکڕاتیزە نەکراوە.کەموکورتیەکان هەر دەمێنن.گرینگ ئەوەیە حەولی لابردنیان بدرێ بە پێی یاسای سەردەمیانە وپێشکەوتوو.ساڵ ١٩٩١ بوودوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لە تاجیکستان شەڕی ناوخۆیی بۆ ماوە شەش ساڵ درێژەی کێشا.بەڵام شەڕەیان خامۆشکردوقۆڵیان هەڵماڵی بۆ ئاوادان کردنەوەی وڵات بە تایبەت سیستمی پەروەردەوڕاهێنانیان وەک تەوەریی سەرەکی بۆ بەرزراگرتنی ئاستی زانست ڕەچاکرد.تاجیکستانیش وێنەی باشووری کوردستان هەر سی ساڵە گەیشتوونە سەربەخۆیی!بڕۆن ئەو دوووڵاتە لە تەنیشت یەک هەڵسەنگێنن تا بزانن ئەو دووبنەماڵەیە چییان بە سەر کورد هێناوە.رێفڕاندۆمە شوومەکەی مەسعود بارزانی ورێفڕاندۆمیی وڵاتی تاجیکستان بۆ گەیشتن بە سەر خۆیی تەنیا لە وشەی / رێفڕآندۆمدا / خاڵی هاوبەشیان هەیە.دەنا هیچ بابەتێکیان وەکو یەک ناچێ!؟ دوای سی ساڵ لە سەربەخۆیی وڵاتی تاجیکستان وسی ساڵ چەتەگەریی ئەو دووبنەماڵەیە لە باشووری کوردستان جێگای داخ وجێگای ورد بونەوەیە بۆ مرۆڤی وشیار.
رێگەریی یان چەتەگەریی بە رێکاڕیک دەڵێن،کە کەسانی تاڵانچی ویاغی کە لە گیانی خۆیان گوزەراون ودەست دەکەن بە ئاکاری نایاسایی لە ناو کۆمەڵگادا.بەوجۆرە درێژە بەژیان دەدەن.هەرکاتێکیش بکەونە دەست یاسا سزادەدرێن ووەک تاوانبار پێناسە دەکرێن.رێگەرەکان کەس نایانپارێزێ.ئەوە پێناسەی رێگرە بە شێویەکی زانستیی.
لە باشووری بەدیلگیراوی هەرێمی کوردستان رێگەردەسەڵاتدارانی بێ ویژدان وێنەی ڕێگرەکانی جارانیش نین.رێگرەکانی جاران هیچ سیستم یان رێکارێکیان نەبووە بۆ پاراستنی خۆیان.هەرکات دەستگیر کرابایان سزادەدران.بەڵام ڕێگرەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆ پاراستنی ومانەوەی خۆیان سەروەت وسامانی ئەو وڵاتەیان دەست بەسەرکردوە.جگە لەوانەش هێزێکیان دەستەمۆکردوە بەناوی پێشمەرگە تا خەڵکیان بۆ بکوژێ و بنەماڵەکەیان بپارێزێ!
دەسەڵات لە باشووری کوردستان شانازیی ئەوئەو سیاسەتە بە خەڵک وکۆمەڵگای ناونەتەوەیی دەفرۆشێتەوە ودەڵێ،پێشمەرگە شەڕیی داعشی کردوە وپارێزەریی نیشتمانە.منیش وەک تاکێکی کورد شآنازیی پێوەدەکەم.بەڵام پرسێک هەیە کە جواب نەدراوەتەوە،ئەویش ئەوەیە.
پێشمەرگە دەگەڵ کۆنەپەرستیی داعشدا شەڕی کردوە.ئەدی بۆپێشمەرگە ئاکارو سیاسەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە نابینێ لە ئاست خەڵکی رەش وڕووتی باشووری کوردستان؟ مەگەر پێشمەرگە لە ئاسمانەوە شۆڕ بۆتە سەرزەویی لە باشووری کوردستان؟پێشمەرگە دەبێ بپرسێ تاڵانکردنی سامانی ئەو خاکە بۆ داگیرکاریی کورد کوا رەوایە؟پێشمەرگە دەبێ لە بارودۆخیی ژیانی هەژارەکانی وڵات وگوزەرانی ژیانی ئەو دووبنەماڵەیە بکۆلێتەوە.جیاوازیی چینایەتی دەسەڵات وخەڵک لە کۆمەڵگا زەوی تا ئاسمانە!ئەدی بۆ پێشمەرگە بێ دەنگە؟
تۆی پێشمەرگە لە ئاست گرتن وبێڕێزیکردنی ئازادیخوازورۆژنامەگەر ونووسەری بوێروچاپەمەنیی ئازاد وژیانی وەک هەوی بێدەنگی؟ئەگەر وایە شەڕی تۆو داعشیش بەرهەمەکەی بۆنیشتمان نەبووە وچۆتە گیرفانی ئەو رێگرانەی کە لە باشوری کوردستان ئەو بەشە لە خاکی نیشتمانیان داگیرکردوە،تۆ ئامرازیی دەستی داگیرکاریی خۆماڵی.ناوت ناچێتە ریزیی پێشمەرگە وپێش.. مەرگی نیشتمانی کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە