شارلاتانەکانی سەدەی ٢٠٢١

Sunday, 12/09/2021, 19:53

5099 بینراوە


٧٥ ساڵ لە دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران تێدەپەڕێ!ئەوکاتەی ئەو حیزبە هاتە راگەیاندن نە باوکت لە دایک ببوو نەخۆت چاوت بە ژیان هەڵێنابوو.لە تەواوی تەمەنەت دافیشەکێکت لە سەر کورد نەتەقاندووە! بۆ ڕۆژێکیش زیندان وبرسیایەتیت نەکێشاوە.ئەو زمانی کە تۆ لەو کورتە ویدئۆیەدا وڕێنەی لە سەردەکەی زمانی دەستدرێژیی وکاولکارانی وڵاتێکی بە ناوی کوردستانی مەزن.تۆ کەسایەتیەکی هەرزەی کە کۆسرەت رەسوڵی باوکت بە پارەی دزێتیوکوشتنی منداڵی کورد پەروەردەی کردوی.هەر لە شەوی تاریکدا بۆ دەست بەئاو گەیاندنی بچی بۆ حەوشەی ماڵتان دەبێ کەسێکت دەگەڵ بێ،چون لە شەوی تاریک دەترسی.خوێڕی چۆن توانیت بەو شیوەیە بدوێی وهەڕەشە لە نەتەوەیەک بکەی کە خاوەنی هەزاران شەهیدە؟کام بکوژیی کورد ئاوالەسەر کێشەی نەتەوەیەک بەراشکاوی ئەو رستانە بەکاردێنێ؟ تۆ خاوەنی کەسایەتیەکی شارلاتانی لە سەدەی ٢٠٢١دا،شێوازیی ئاخاوتنەکەت وێنەی مرۆڤێکی سیاسی وبەرپرس ناچێ.پاشەڵی خۆت پێ ناشۆرێتەوەلەسەر حیسابی کێ بێ ڕێزیی بە کورد دەکەی کۆیلە.

قەباڵەی بەتاڵ!

دەلێن ئەگەر زۆر هات قەباڵە بەتاڵە.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / هەردووک باڵی/ ئەگەر بەرپرسەکانی تۆزێک لە کوردوکوردستان وکێشەی کورد تێگەیشتبایەن وخاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی سیاسیی خۆیان بایەن ووەک حیزبێکی لاوازونەخۆش مێژوویان بۆ خۆیان تۆمارنەکردبایە،بچووکێکی وەک ئەو کوڕەی کۆسرەت رەسووڵ ئاوا بە چۆکی دانەدەهێنان.وەتی ئەوحیزبەیان بۆ دامەزراندوین،خەڵكی خێر نەدیتووی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ دەستکەوت وخێڕو بێرێکیان لە شێوەی خەبات وتێکۆشانی ئەو حیزبە نەدیوە،جگە لە نەهامەتی!پاشی ئەوەی کە هەزاران مرۆڤی بێتاوانیان بە کوشتداوە ونزیکەی چواردەیە لە کەمپەکاندابێ کاریگەر کراون،تازە کەوتوونەتە پاڕانەوە ولاڵانەوە لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ورادەگەیەنن کە سنوورەکان نابەزێنین وهێرش ناکەینە سەر کۆماری ئیسلامی! ئێوە ئەگەر رزگاریدەر بایەن کوا دەبونە دەستمایەی گەمەی منداڵە وردکەیەکی وەک ئەو کوڕەی کۆسرەت رەسوڵ کە نۆکەریی داگیرکارە.

شارلاتانەکانی سەدەی ١٦ی زایینی

شارلاتان کێیە وشارلاتانیسم چییە؟

سەرچاوە: لە شڕۆڤە ونوسینی:حوسێن میر ئەسەدی.
شارلاتان بە کەسێک دەڵێن کە خۆی وێنەی کەسایەتیەکی بە تواناوخاوەن تایبەتمەندیی وزانایی پێناسە بکا.بەڵام هیچ کام لەو ڕێکارانەی تێدا بە دی ناکرێ. ئەو دەستەواژەیە، دەسەواژەیەکی کە لە زمانی ئیتالی وەرگیراوە کە ماناوناوەرۆکەکەی دەگەڵ رێگوزەریی زەمان ئاڵوگۆڕیی بە سەر هاتووە. لە وڵاتی ئیتالیا لە سەردەمی سەدەی ١٦دا شارلاتان بە کەسێک دەگووترا کە لە قسەکردندا زێدەڕۆیی وخۆ هەڵکێشان وخۆ مەزنیی تێدا دەکرا!شارلاتان بە گەیشتن بە مەبەستەکانی دەست دەکا بە دووڕوویی ودرۆکردن وفریودانی کۆمەڵگا.شارلاتان وەدووی ناوناوبانگ دەکەوێ.بە کەڵك وەرگرتن لە دادەیی خەڵک وخۆش باوەڕیی وناهوشیاریی وادەی درۆزنانە دەداتە کۆمەڵگا.
شارلاتانیسم بە باوەرێک دەگووترێ کە تاک ویان گرووپێک خۆیان مەزن نیشان بدەن کە لە حالێکدا ئەوەی ئەوەی کە بە روالەت هەن،ئەوە نین.ئەو قسەانەی کە دەیڵێن بۆ خۆشیان باوەڕیان پێی نییە. کەسایەتی شارلاتان بە شێوەیەک قەرار دەدا کە توانای بەرێوەبردنی ئەو قەرارەی نییە.شارلاتان بە هاسانی درۆ دەکا وقەراری هەڵە دەدا.

تێبینی:

لەوکورتە وتارەدا دەرردەکەوێ کە شارلاتانەکانی سەدەی ٢٠٢١ی زایینی،وێنەی هەمان ئەو شارلاتانە بون کە لە سەدەی ١٦ی زایینیداژیانیان بەسەرکردوە ئێستێ دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەیە وەک کەسایەتیەکی شارلاتان دەگەڵ کێشەی کورد هەڵسووکەوت دەکەن هەر قەرارێک کە دەیدەن بە بێ ئیزنی دووژمنی کورد بۆیان جێ بە جێ ناکرێ!رۆژانە درۆدەلەسە لە ناوخەڵكدا بڵاو دەکەنەوە..بارودۆخیی باشووری کوردستان وناوچەکە گران وپڕ لە مەترسیە.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی قورساییەکی زۆریان لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەی کورد خستۆتە تەواوی بەشەکانی دیکەی کوردستان.مێدیاوچاپەمەنییەکانیان بە قازانجی داگیرکاری کورد وەگەڕ خستووە.بۆ خۆشیان خەریکی دزی وتاڵانکردنی خاکی کوردستانن.داهاتوولێڵ وپڕە لە کارەساتە بەداخەوە حیزبەکانی دانیشتووی کەمپەکانی باشووری کوردستانیش جێگای هۆمێد نین بۆ دوارۆژی گەلەکەمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە