چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لە دیدی - ڕاسلەوە (بەشی یەکەم)

Sunday, 12/09/2021, 21:05

4633 بینراوە


ئازایی

نەترسان ئازایەتییە. بەڵام نەک نەترسانی ڕووت, بەڵکو چۆنیەتی زاڵبون بەسەر ترسەکانماندا بەتایبەتیش ترسی بەرجەستە نەبو و ناعەقڵانی.
بە بڕوای”برتراند رەسڵ” ترسی ناعەقڵانی دەورێکی گرنگی لەژیانی سۆزداری خەڵکدا هەیە، ئەوەش نیشانەی نەخۆشی دەرونییە. بۆیە زاڵبون بەسەر ترسی ناعەقڵانی و نابەر جەستە ئازاییە۰ رەسڵ پێی وایە ترس وەک نەخۆشی بۆمناڵان دەگوازرێتەوە، لە ڕێگەی سرووشەوە، تەنانەت ئەگەر دایکان ئەو ترسە دەریش نەبڕن! گرنگترین کار بۆ زاڵبون بەسەر ترس لەمناڵاندا وازهێنانە لەوەی پیاوان وەک لاوازو ترسنۆک سەیری دایکان بکەن، چونکە بەبڕوای راسل ئەوە کارێکە زیانەکانی وێناناکرێت، بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نەترس دەبێت ژنان لەو ژێردەستەییە ڕزگاربن. هەندێک فاکتەر هەن وەک نەرمی و کارامەیی لەکاتە مەترسیەکاندا هەروە ها تەندروستی و زیندوویی بۆ ئازایی مەرجن. بەڵام هۆکاری هەرە گرنگ بریتییە لە ئازایەتی گشتگیر واتا تێکەڵەیەک لە ڕاگرتنی شکۆی خود و شکۆی کەسانی تر”۰ چونکە بە بروای رەسڵ ئەوانەی کە خۆیان وەک پنتێکی بچوک دەبینن و هەمیشە بۆ ڕێزگرتن و سەرسامبون بەکەسانیتر ڕێزگرتنی خود دەکوژن و بەردەوام خاکە ڕایی کۆن و سوکایەتی بەخۆکردن کۆپی دەکەنەوە، ئەوانە هیچ ئازایەتییەکیان نییە ، هەمیشە خەریکی مامه حەمەیی و لاساییکردنەوەن و مرۆڤی نوشتاوەن.
دەبێت قبوڵکردنی فەرماندان لە پێناو خۆمان دابێت، واتا گوێڕایەڵی لەسەر بنەمای سودی گشتی بێت، نەک لە پێناو کەسێک دەبێت ئێمە گوێ لەفەرمانەکان بگرین وەک فەرمانی سەرۆکی تیپێک کە دەمانەوێ پێکەوە یاریە کە ببەینەوە. واتا مه به سته كه بۆ خومان بێت نەک لە پێناو بەرزکردنەوەی کەسانیتر و خۆ بچوککردنەوە. بەڵام کەسانێک کە لەبەر سەرسامبون و خۆکەمگرتن دەنوشتێنەوە ترسنۆکن.
لەدیدی برتراند راسڵەوە ئازایەتیی باڵا بریتییه لەوەی ژیان وەها دەبیندرێت کە گشتییە نەک کەسی، لەبەر ئەوە ئەوانەی بازنەی بایەخدانی خۆیان سنوردار دەکەن ترسنۆکن و لەمردن ئەترسن: چونکە هەموو هیوا و مەبەستێک لەخۆیاندا کورت دەکەنەوە بۆیە هەمیشەش ئەو ترسنۆکانە پەنا دەبەنە بەر سزادان و سەرکوتکردن. بەڵام مرۆڤی ئازا بازنەی بایەخدانەکانی فراوان دەکات و لەمردن ناترسێت ئەو بەهایەش پێویستی بە زیرەکی و ئازایەتی غەریزی هەیە۰ لەدیدی راسڵ ئەوانەی نارەزایەتی سەرکوت دەکەن و ئەوانەی غەریزە سروشتیەکان سەرکوت دەکەن ترسنۆکن، وەک دیکتاتۆرو دینیەکان کە هەمیشە ویستی خۆیان دەسە پێنن کەواتا مرۆڤی ئازا، ئازاد و سەربەخۆ و دیموکرات و هاوکارە بۆ باشکردنی دۆخی کەسانیتر، لەناخەوە ترسەکانی دورخستۆتەوە. له پەروەردەی مۆ دێرندا ترسنۆکی جێگای نابێتەوە و پەروەردەی کۆن ترس کۆپی دەکاتەوە.

سەرچاوە/ دەربارەی پەروەردە کردن ” بێرتراند رەسڵ” وەرگێڕانی جیهاد محمەد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە