دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی هەشتەم)

Monday, 13/09/2021, 9:54

8562 بینراوە


لەسەروو پاشا و شاژنەکانەوە

تا زیاتر لە دیوە شاراوەکەی بنەماڵە شاهانەییەکانی ئەوروپام دەکۆڵیەوە، زیاتر بەناو کونی کەروێشکەکاندا قووڵ دەبوومەوە، هەتاوەکو گەیشتم بە شتێکی لەڕادەبەدەر تاریک! من زانیارییە ترسناک و سامناکەکان بۆخۆت جێدەهێڵم، چونکە بەڕاستی قێزەونن! تکات لێدەکەم کە خۆت بەدواداچوون بکەیت، بەدوای ئەو ناوانەدا بگەڕێ کە دەیدۆزیتەوە، گوێبگرە و بخوێنەوە، ئینجا خۆت بڕیاربدە. لێرەوە پیتزاگەیت (Pizzagate) دێتەوە ناو باسەکە، لەبەرئەوەی کە تەنها کێشەیەکی ئەمریکی نییە، بەڵکو جیهانییە! با بڕۆینە ناو پێناسەی ڕاستەقینەی پیتزاگەیتەوە: لە سەرانسەری جیهان، مناڵەکان دەدزرێن و بە ئەڵقەی هەڵبژاردەی منداڵبازی دەفرۆشرێن. ئەو مناڵانە ئەشکەنجە دەدرێن، دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن وەکو بەشێک لە مەڕاسیمی ئایینی شەیتانی. بکوژەکان دواتر خوێنی مناڵەکان دەخۆنەوە و گۆشتیان دەخۆن. خوێنی ئەو مناڵانەی کە لەڕادەبەدەر ترساون پێش مردنیان، ئدرینۆکرۆم (Adrenochrome) لەخۆدەگرێت: دەرمانێکی سروشتی کە لە ڕژێنی کاژیدا بەرهەمدێت لەناو مێشک. ئەدرینۆکرۆم گرانترین و بەنرخترین دەرمانە لە جیهان. ئەو خوایەی ئەو کەسانەش دەیپەرستن بریتییە لە شەیتان و خوایەکی بەبەزەیی و میهرەبان نییە.

ئەگەر تۆ باوەڕت بە شەیتان هەبێت یاخود نا، ئەوە هیچ پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە، چونکە ئەوان بڕوایان پێیە! هەروەها بەپێی هەر تاکە دانەیەک لەو شایەتانەی بوێری ئەوەی هەبووە بێتە پێشەوە، پیتزاگەیت ڕاستەقینەیە! وتەکانی مێڵ گیبسنت بیرماوە؟ ئەو دەرکرا بەهۆی ئەوەی کە نەیدەویست لەگەڵیان بەشداربێت، بەڵام ئەو شایەتی ئەمەیە و یەکێکە لەو کەمانەی کە بوێری هەیە قسەی لەسەر بکات. وەکو خۆم، پێموایە کە موعجیزەیە هەتاوەکو ئێستا هەر زیندووە!

ئەدرینۆکرۆم ڕاستەقینەیە! ئەمانە بریتییە لە شێوەی دەرکەوتنت کاتێ کە دەیخۆیت و هەروەها کاتێکیش کە چیتر ناتوانیت بەدەستی بهێنیت... سوپاس بۆ دۆناڵد ترەمپ.

"هەرچەندە کە زۆرێک لە مرۆڤەکان چێژوەردەگرن و ئاسوودە دەبن بە بەشداریکردن و چاودێریکردنی کۆنگرەی سێکسی، من هەندێ کات سەختە بەلامەوە چاودێری دەکردنی پاشکۆی ئەدرینۆکرۆم بکەم لە بەشداربووە بچووکترەکانەوە، هەروەکو دەردەکەوێت لە وێنەکەی خوارەوە.

خواردنی ئەدرینۆکرۆم، هەرچۆنێک بێت،  یەکێکە لە چێژبەخشترین چالاکییە مرۆڤییەکان کە تا ئێستا ئەزموونم کردووە." – مارک زوکەربێگ، لە دوورەگەکەی ئاپستاین، Little St. James، کە بەهەمان شێوە ناسراوە بە دوورگەی Orgy.

زۆرێک لە مناڵەکان لەم مەڕاسیمە ئایینیە شەیتانیانە ڕزگاریان نابێت، بەڵام ئەو دەگمەنانەی کە ڕزگاریان دەبێت هۆکارەکەی ئەوە بووە کە بۆ کوشتن نەبوون، بەڵکو بۆ ئەوەبوون کە بە سێکس خزمەتی هەڵبژاردەکان، شاهانەکان، شێخەکان، سیاسەتمەدارە باڵاکان، بانکەوانەکان، دادوەرەکان، سەرکردەکانی کڵێسە، لە سەرانسەری جیهان. زۆرێک لە مناڵە ڕزگاربووەکان لەناو خێزانەکانی ڕێبازی شەیتانیەوە لەدایکبوون. کاتێک کە بەدوای ناسنامەی هەموو ئەو مناڵە ڕزگاربووانەدا دەگەڕێیت، ئەوا دەبینیت کە شتی زۆر باویان لەگەڵ یەکدا هەیە: هەمان وەسفی ئەو دڕندەییەی بەسەریان دادراوە، هەمان ناوی تاوانکار و هەمان ئەو هەڵبژاردەی ئەندامبوون تیایدا. کێشەکە، ئەوەیە کە ئەو مناڵدە ڕزگاربووانە بڕوایان پێناکرێت لای زۆرینەی خەڵکە، لەبەرئەوەی لای خەڵک بیرکردنەوەی لەوەی ئەوان شێتبوون و بەدوای سەرنجی خەڵکدا دەگەڕێن ئاسانترە وەکو لەوەی ڕووبەڕووی ڕاستی ترسناک ببنەوە. سەرەڕای ئەمەش، زۆرێک لە مناڵە ڕزگاربووەکان ناوێرن قسە بکەن، لەڕادەبەدەر ترساون! من چەندین کاتژمێرم لە گوێگرتن بۆ تۆمارەکانیان و ڕاگەیاندنە پۆلیسیەکانیان گرتووە و دڵنیام لەوەی کە ئەوان شێت نین! ئەوان بەدوای سەرنج خەڵک و درۆکردنەوە نین، چیرۆکەکانیان هاوتا و جێگیرە، تکایە خۆت بەدواداچوونی بۆ بکە و زیاتر لەبارەی ئەم قوربانی و شایەتانەوە بزانە: Anna Marie van Blijenburgh، Toos Nijenhuis، Anneke Lucas، Ronald Bernard، Richard Kerr، Gabriel and Alisa Dearman، Sarah Ruth Ashcroft، Fiona Barnet.

هەر کاتێک کە تاوانبارێکی سێکسی مناڵ لە هۆڵەندا و بەلجیکای دراوسێی دەستگیرکراوە، وەکو Marc Dutroux و Roberts Mikelsons، هەموویان سوێندیان خواردووە کە مناڵیان بۆ ئەڵقەیەکی هەڵبژاردە دابینکردووە، بەڵام باوەڕیان پێنەکراو و وەکو گورگێکی تەنها بۆ خەڵکی ڕاگەیەنران کە خۆیان بەتەنها کاردەکەن. زۆرێک لە خوێنەرانی تر ئێستا دووبارە جارێکی تر ئەزموونی Cognitive Dissonance دەکەن، بەڵام بیرتە کاتێک کە یەکەمین ڕاگەیاندن لەسەر توندوتیژی کچ و کوڕ دەرکەوت لەلایەن قەشە مەسیحیەکان و ڕەبەنەکانەوە. سەرەتا، هیچ کەس بڕوای بەمە نەبوو، خەڵک لەڕادەبەر حەپەسابوو تا بتوانێت باوەڕی پێبکات. بەڵام ئێستا دوای ئەم هەموو ساڵە، ئێستا زانیاریەکی باوە بۆ زۆرینەی خەڵک. کڵێسە هەزاران دۆلاری بەخشی بە قوربانیەکانی، وەکو هەوڵێک بۆ بێدەنگ کردنیان. ئێستا بەڵگە، ژمارە، ئامار، هەموو شتێکمان لەبەردەستدایە، خەڵک ئێستا بەتەواوەتی ئەو بیرۆکەیەی قبوڵکردووە کە قەشە و سەرۆک قەشە و کاردیناڵەکان بە پێوەرێکی زۆر گەورە دەستدرێژی دەکەنەسەر مناڵ. هەروەها ئەگەر پێتوایە پاپاکان دەستەکانیان لە بێتاوانیدا دەشۆن و پاککردۆتەوە، ئەوا دڵنیام کە خەریکە زۆر دەحەپەسێیت! ئێستا، بۆم دەرکەوتووە کە قوربانیکردنی شەیتانی لە مناڵ، هەنگاوێک دوورترە وەکو لە چەوساندنەوەی سێکسی. بەڵام دڵنیات دەکەمەوە، کە زیاتر و زیاتر قوربانیەکان دەست بەقسەکردن دەکەن، هەروەها هەنگاو بەهەنگاو خەڵکی دەتوانن مامەڵە لەگەڵ Cognitive Dissonance بکەن بۆئەوەی کە بەم زووانە، بتوانین ئەو مناڵانە ڕزگار بکەین.

 

 

ئەو مناڵانە لەکوێوە دێن؟ چۆن هەروا ئاسان وندەبن بێ ئەوەی کە دایک و باوکیان خەمیان لێبخۆن و ڕایبگەیەنن؟ ئەو مناڵانە لە هەتیوگەوە دێن، ناوەندەکانی دەستبەسەری مناڵ، هەندێکیان بێ ماڵ و حاڵن، زۆرێکیان پەنابەرن و لە جەنگ ڕادەکەن، ئەو مناڵانە دەدزرێن و دەفرۆشرێن! خێراترین بازارگانی گەشەکردوو! بەپێی ڕزگاربووەکان، نەک هەر تەنها بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندی بەڵکو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیش! بەتەواوەتی لە هەموو ئەمەوە گلاون. لە ساڵانی ١٩٨٠، مشتومڕی زۆر پەیدابوو کاتێک کە دەرکەوت شازادە چارلس هاوڕێیەکی زۆر نزیکە لە جیمی ساڤل (Jimmy Savile)، منداڵبازێکی ناودار! نەک هەر تەنها چارلس، بەڵکو تەواوی خێزانە شاهانەییەکە ساڤلیان خۆشدەویست، هەروەکو سەرۆک وەزیران مارگەرێت ثاچەر (Margaret Thatcher). ساڤل لالەین زۆرێک لە قوربانیە ڕزگاربووەکانەوە ناوبراوە و وتراوە کە زۆر، زۆر توندوتیژ و بێبەزەیی بووە! هەرگیز دادگایی نەکراو و وەکو کەسێکی ئازاد مرد.

هەروەها هاوڕێیەتی نزیک هەیە لەنێوان شازادە ئاندرو و تاوانباری منداڵباز، جێفری ئاپستاین! ئاپستاین چەند ئافرەتێکی مناڵی وەکو کۆیلەی سێکس هەڵگرتوو، کە بۆ هاوڕێ هەڵبژێردراوەکانی وەکو شازادە ئاندرو بەکرێی دەگرتن. هەرچەندە، خێزانە شاهانەییەکەی بەریتانیا هەردەم نکۆڵی لەم دەنگۆیانە کردووە. لەماوەی دروستکردنی ئەم بەڵگەنامەییەدا، ئاپستاین دووبارە دەستگیرکرا. لە ژووری بەندینخانەکەیدا خۆی کوشت لە بەرواری ١٠/٨/٢٠١٩. لانیکەم، ئەمە ئەوەبوو کە ڕاگەیاندنەکان وتیان. چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە بەم زووانە ڕاستیەکە لەبارەی خۆکوشتنیەوە دەربکەوت. هەر کەسێک کە سەردانی دوورگەکەی کردووە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. بیر لەناوی گەورەی وەکو شازادە ئاندرو، بیڵ و هیلەری کڵینتن، جۆن پۆدێستا، جەیمس ئەلێفانتەس، مارینا ئەبرامۆڤیچ، تۆنی بلەیر، مارک زوکەربێرگ، جێف بێزۆس، ئێریک شمیت، بیڵ گەیتس، ئێڤلین و لین دی ڕۆثچایەڵد، هەروەها زۆرێک لە ئەستێرەکانی هۆڵیود. ئایا ئەمە بریتییە لە دەستپێکی ئەو دەستگیرکردنە بەکۆمەڵەی کە Q بەردەوام ئاماژەی پێدەدات؟

لە ساڵی ٢٠١٥، ڤیدیۆیەک دەرکەوت کە لەلایەن گەشتیارێکی سویدیەوە گیرا، ڤیدیۆکە مناڵێکی ڕووت پیشان دەدات لە پەنجەرەیەکی کۆشکی بەکینگهامەوە ڕادەکاتە دەرەوە بە بەکارهێنانی سەرچەفێک، بەڵام مناڵەکە ناتوانێت خۆی بگرێت و دەکەوێتە خوارەوە. میدیای گشتی هەرچی لەدەستی هات ئەنجامیدا بۆ بەدرۆ خستنەوەی ڤیدیۆکە، هەروەها کۆشکی بەکینگهام ڕەتیکردەوە تێبینی لەسەر ڤیدیۆکە بدات و پۆلیس وتی کە هیچ ڕاگەیاندنێکیان نییە لەسەر ڕووداوەکە. ئێستا، من نازانم کە چی دەگوزەرێت لە بنەماڵەی شاهانەیی بەریتانیادا، بەڵام بەدڵنیاییەوە شتێکی نامۆ هەیە.

سەیرێکی ژنەکەی شازادە ویلیام بکە، کەیت. ڕاستەوخۆ دوای منالبوون لە ساڵی ٢٠١٨، بۆچی جلوبەرگێک دەپۆشێت کە ڕێک هاوشێوەی جلبەرگی ڕۆزماریە لە فیلمی ترسناکی Rosemary’s Baby، کە تیایدا ڕۆزماری مناڵی شەیتانی دەبێت! ئەمە چ ڕێکەوتێکی شێتانەیە!...

 

بەپێی مەراسیمە شەیتانیەکان و ڕزگاربووە چەوسێنراوەکان، پاپاکانیش بەهەمان شێوە بەتەواوەتی لە هەموو ئەمەوە گلاون! پاپا فڕانسس، پاپا بێنەدیکت، هەروەکو وتم بێتاوان نین، بەڵکو ڕێک بەپێچەوانەوە.

 

هەردوو پاپا فڕانسس و شازادە بێرنهارد زۆر حەزیان لە ئاهەنگی ڕاوکردن بوو، بەپێی رزگاربووەکان. دووبارە چاکەی ئەوەت لەگەڵدا دەکەم کە زانیارییە قێزەونەکان بۆخۆت هەڵگرم، بەڵام لە کۆتایی هەموو شتەکان دەگات بەمە: ئاهەنگەکانی ڕاوکردیان نهێنی بوون لە دارستاندا، کە زۆرێکیان سەر بە ولایەتی شاهانەییەکان بوو لە ئەوروپا. بەشداربووەکانیشیان، هەموویان بەشێکبوون لە ڕێبازی شەیتانی ئاماژە بۆکراو، کە مناڵیان ڕاودەکرد، دەستدرێژیان دەکردنەسەر و دەیانکوشتن، هەروەها ئەندامەکانی زاوزێیان دەبڕین وەکو خەڵاتێکی سەرکەوتن!

لە مانگی دووەمی ساڵی ٢٠١٣، پاپا بێنەدیکتی پێشوو، تاوانبارکرا و سزادرا لەلایەن ITCCS، کە تاوانەکانی بریتیبوو لە بازرگانیکردن بە مناڵ و پاراستنی ئەو قەشانەی کە دەستدرێژیان کردۆتە سەر مناڵ. ئایا ئەمە هۆکاری ئەوەبوو کە کشایەوە؟ ئەگەرچی بوون بە پاپا نازناوێکی هەمیشەییە لەماوەی تەواوی ژیاندا. شتێکی سەیر ئەوەیە کە، دووجار هەورە تریشقە بەر St. Peter’s Basilica کەوت دوای بڕیاری دەست لەکارکیشانەوەی پاپا فڕانسس!...

لەدوای ئەم کشانەوەیە هەمان بڕیار دادگایی بۆ پاپا فڕانسس دەرچوو، تەنها یەک تۆمەتی تر زیادکرا:

هاوکاری کوشتن لە ئەرجەنتین. چەند کەسێکی تریش بەهەمان شێوە تاوانبارکران بۆ تاوان دژی مرۆڤایەتی لەگەڵ شاژنە ئێلیزابێثی بەریتانیا و هاوسەرەکەی، شازادە فیلیپ، هەروەها سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدی هارپەر، لەگەل ٢٧ پایە بەرزی تر. ئایا ئەم دادگاییە دەبێتە هۆی دەستگیرکردن یاخود نا، ئەوە کات پێمان دەڵێت. لە ئێستا، هەردوو پاپا و بنەماڵەی شاهانە چێژ لە ئازادی خۆیان وەردەگرن.

ITCCS، زۆر بەوردی پشکنینی بۆ دەستدرێژی، ئەشکەنجەدان و کوشتنی ٥٠ هەزار مناڵی ئەمریکی ڕەسەن کردووە لە کەنەدا! کڵێسەی یەکگرتووی کەنەدا، لەگەڵ کڵێسەی ئینگلیزی بنەماڵەی شاهانە، ڕۆڵێکی سەرەکیان گێڕاوە لەم کەیسەدا، و هەروەها بنەماڵەی شاهانەی هۆڵەندیش بەهەمان شیوە، کاتێک کە ڕایانکرد بۆ کەنەدا بۆ ئەوەی کە پارێزراوبن لە جەنگی جیهانی دووەم. لە ساڵی ١٩٤٢، ڕۆژنامەوانێکی لێکۆڵەر لە Canada Gazzete، بەقووڵی کەیسەکەی پشکنیوە و گەیشتووە بەو دەرەنجامەی کە ٥٠ هەزار مناڵ ونبوون لە ٨٠ قوتابخانەی نیشتەجێی کەنەدی-هیندی و هەروەها ٣١ ناوچەی گۆڕستانی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە لە ژووری قوتابخانەکاندا کە پاشماوە مناڵەکان لەخۆدەگرێت.

 

ئێستا، ئەمە هەرچەندێکیش سەرسامکەر و حەپەسێن بۆ تۆ دەربکەوێت، بەڵام شتێکی تازە نییە! بەڕێژەیەکی دیاریکراو، گۆڕستانی بەکۆمەڵی مناڵ دەدۆزرێتەوە، زۆربەی جاریش لە نزیک پەرستگاکانەوە. لە هەندێک حاڵەتدا، نازانین کە بەتەواوی چی ڕوویداوە، بەڵام لە حاڵەتەکانی تر دەزانین بەهۆی بەڵگە و شایەتەوە لە ڕزگاربووەکان.

مێڵ گیبسن ڕاستی دەکرد کە ڕێبازێکی شەیتانی بە قوربانیکردنی مناڵەوە، هیچ شتێکی تازە نییە! ئەمە بەدرێژایی مێژوودا دەگەڕێتەوە، هەزاران سالە مناڵ دەکوژرێت لەپێناو شەیتاندا، چەندین وێنەم دۆزیەوە لە قوربانیکردنی مناڵ لە کڵێسە مەسیحیەکاندا لەماوەی لێکۆڵینەوەی خۆمدا، بۆم دەرکەوت کە ئەمە بەشێکە لە مێژووی مرۆڤایەتی، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە شتێکی ئاساییە!

 

هەموومان لەبارەی ئازتێکەکان و قوربانیکردنی مرۆڤەکانیان دەزانین، دەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بکەین چونکە شتێکی کۆنە، بەڵام هەتاوەکو ئەم دواییانە من هیچ ئاگادار نەبووم لەمانە! هەرگیز لەبارەی پیتزاگەیت و ڕێبازێکی شەیتانیم نەبیستبوو کە مناڵ دەکەنە قوربانی، پێموابوو کە ئەمانە هەمووی لە ڕابردوودا هەیە لە سەردەمە تاریکەکانی مرۆڤایەتیدا. پێموابێت، هێشتاش هەر لە سەردەمە تاریکەکاندا دەژین.

هەموو ڕێبازە شەیتانییەکان بەیەکەوە بەستراونەوە، لە هەموو جیهان. ئەو کەسانەی کە لە پلەی بەرزدان، تەنها لەبەرئەوە لە پلەی بەرزن چونکە بەشدارن لەم ڕێبازە شەیتانییەدا. هەر کە چوویتە ناویشیانەوە، ئەوا بۆ تاهەتا تۆ هەر لەگەڵیانی و ناتوانیت وازبهێنیت، لەبەرئەوەی هەڕەشەت لێدەکرێت بە وێنە و ڤیدیۆی بەنهێنی گیراو! هەندێکیش هەیە، پێویستیان بە هەڕەشە نییە، لەبەرئەوەی تەنها لەسەر ئازار و ئەشکەنجەی ئەوانی تر دەتوانن بژین. هەندێکیان ناویانبراوە و، هەندێکی تریش لەمەوبەدوا ناویان دەبرێت. خەڵکی لە هەموو جیهان دەحەپەسێت کاتێک کە ئەم زانیاریانە بڵاودەکرێتەوە. با من ئامۆژگاریەکت بکەم، کاتێک کە ڤیدیۆی هیلەری کڵینتن و دەستەڕاستەکەی، هوما ئابێدین (Huma Abedin)، بڵاوکرایەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی بچووک و ئەشکەنجەی دەدەن و پارچە پارچەی دەکەن و دەیکوژن، ئەوا سەیری مەکە!

"ئەوانەی خەویان لێناکەوێت. ئەوانەی ئاشتی نادۆزنەوە. ئەوانەی ناحەسێنەوە تاوەکو بەرپرسیار و تاوانبارەکان دادگایی دەکرێن. کەس ناتوانێت بەڕاستی وێنای ئەو خراپی و گەندەڵیە بکات. ئەوانەی کە متمانەیان پێدەکەیت گوناهبارترینن. دەبێت ئێمە متمانە بە کێ بکەین؟ ئەگەر کەسێکی ئایینیت، نوێژ بکە." – Q.

هەندێک شتی دیاریکراو هەیە کە ناتوانم بۆت باس بکەم لێرە، لەبەر ئەوەی کە زۆر، زۆر ترسناکن! وەکو ئەشکەنجەی مناڵێک لە حەمام لەلایەن جۆن پۆدێستاوە، بڕۆ بەدوایدا بگەڕێ و خۆت بیدۆزەرەوە، من دەمەوێت خەڵک بەئاگابهێنمەوە، نەوەکو بیانترسێنم. پێڵاوە سوورەکانیش بەهەمان شێوە، دەتەوێت بزانیت کە لەچی دروستکراون ئەو پێڵاوانە؟ 

بڕۆ خۆت بگەڕێ بەدوایدا.

شتێکی ترت پێدەڵێم تا هاوکاریت بکات، کلتوری پێڵاوی سوور بۆ هەڵبژێردراوەکان، تەنانەت بۆ سەردەمی کلتوری بیزەنتیەکان دەگەڕێتەوە کاتێک کە پاشا لەپێیان دەکرد وەکو هێمایەک بۆ شەهیدبوونی خوێناوی.

بەهەرحاڵ، ڤیدیۆکە لە لاپتۆپێکی دەست بەسەرگیراودا دۆزرایەوە کە هی ئانتۆنی وینەر (Anthony Weiner) بوو، هاوسەری پێشووی هوما ئابێدین، بەیەکەوە لەگەڵ هەزاران فایلی تر دانرابوو لە فۆڵدەرێک بەناوی Life Insurance. سەرەڕای ئەوەش، وینەر بۆماوەی ٢١ مانگ سزای خزمەتکردنی بۆ دەرچوو لە بەندینخانە، بەهۆی ناردنی نامەی سێکسیەوە بۆ مناڵێک لە ساڵی ٢٠١٧. هەروەها، هەواڵە باشەکەش ئەوەیە کە لاپتۆپەکەی وینەر بەفەرمی وەکو بەڵگە قبوڵکراوە لە دادگادا، دەتوانم دڵنیات بکەمەوە کە بەم زووانە زۆر زیاتر لە ناوەڕۆکی ئەو لاپتۆپەوە دەبیستین!


ئێستا، چی ڕوودەدات ئەگەر هاتوو تۆ هیچ کام لەم زانیاریانە بڵاوبکەیتەوە بۆ خەڵک؟ ئەو کاتە، یان ئەوەتا پیشەی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنیت کۆتایی دێت هەر لەوێوە...

 

یان جەڵتەیەکی دڵ لێیان دەدات...

یان ئەوەتا فڕۆکەکەت دەکەوێتە خوارەوە وەکو Baverley Eckert، بێوەژنێکی یانزەی سێپتەمبەر، کە ١.٨ ملیۆن دۆلاری لەلایەن حکومەتەوە ڕەتکردەوە و داوای ڕاستیەکەی دەکرد لە ئۆباما. ٦ ڕۆژ دواتر فڕۆکەکەی کەوتە خوارەوە (Buffalo Crash)...


یان لەوانەیە بە مردوویی لە ژووری هوتێلێک بدۆزرێیتەوە...

 

یاخود گولەیەک لە پشتت دەدۆزرێتەوە...

 

 

 

 

لەوانەشە کە بوترێ خۆت کوشتووە...

من تەنانەت، لوتکەی هەڕەمی دەسەڵاتم هەر پیشان نەداویت هەتاوەکو ئێستا! بەڵکو تەنها لوتکە بینراوەکەم پێشکەش کردوویت، پێتوایە کە ڕۆثچایەڵدەکان، ڕۆکەرفێڵەکان، جۆرج سۆرۆس، سەرکردەکان، تەنانەت بنەماڵە شاهانەییەکان، بەڕاستی پێتوایە کە ئەمانە لەناو لوتکەی ١٪ دان؟ نەخێر! دەستەیەکی زۆر تاریک هەیە لەسەروو هەموویانەوە، کە تەنانەت ئەوانیش دەکەن بە یاری ناودەستی خۆیان. هەرگیز گوێت لە Jesuit Order بووە؟ ئایا دەزانیت کە سێ پاپا هەیە لەجیاتی یەک؟ ئەجێندای ٢١ و دەرەنجامەکانی؟ بەرنامەی کەمکردنەوەی دانیشتوانی مرۆڤایەتی؟ شتەکان ئەوەندە زۆرن، کە لەم بەڵگەنامەییەدا جێگەیان نابێتەوە! دانەیەکی تایبەتی خۆیان پێویستە، کە بەڵێن بێت پێشکەشی دەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا. ئەوەی کە ئێستا دەمەوێت بیگەیەنم، هیوایە. دوای ئەم هەموو ناخۆشی و خراپەکاری و تاریکییە، ئێستا کاتی هەندێک ڕووناکی هاتووە. هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە، کە ڕووناکی زۆر هەیە لە ڕاستیدا! لەگەڵم وەرە، بۆ بەشی نۆیەم و دەیەم.

 

کۆتایی بەشی هەشتەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە