ئایا کام یەک لەم ڕێگانە لە بندەستی رزگارمان دەکات :
کلتوری خێڵ وعەشیرەت
یان سەقامگیری سیستەمی دیموکراسی؟
هەر تاکێکی کۆمەڵگە پیویستە لە هەمبەر ژیانی خۆی و هاوڵاتیان بەرپرسیار بیت بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی مافی مرۆڤ و حاکمییەتی یاسا و ئاسایش و ئاسودەیی گشتی بۆ ئەم مەبەستەش پیویستمان بە وشیاری سیاسی و شعوری کۆمەڵایەتی و ڕوانگای رئالیستی هەیە تا هۆکاری کۆسپ و ئاستەنگەکانی بە دی نەهاتنی ئامانجە گشتیەکان وەک سیستەمی ئیداری و ستراتیژی سیاسی ، خزمەتگۆزاری پەروەردە و تەندرۆستی و ئاوەدانی ، ئازادی تاک و کۆمەڵ ، چۆنیەتی دەخڵ وسەرفی سامانە سرۆشتیەکان ، گەشانەوەی ژێرخانی ئابوری ، ئازادی بەیان و وتار و ئەندێشە ، هەل و دەرفەتی یەکسان بۆ بازاری کار .