داهۆڵ و دەهۆڵی جەنگی جیهانی سێهەم

Wednesday, 09.15.2021, 10:29

2678 بینراوە


بۆ چەواشەکاری نووسیویانە، کە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی یەکەم لەسەر کوشتنی شازادەی نەمسا و هاوسەرەکەی " فرانز فردیناند" بوو لە ٢٨ی حوزەیرانی  ساڵی١٩١٤، هەروەها جێبەجێ نەکردنی "پەیمانی فێرسایش"  سسزانەدانی ئەڵمانیابوو، هۆکاری جەنگی جیهانی دووەم، کە قەرەبووی زیانی جەنگی یەکەمی جیهان بکاتەوە، هەر ئەو هۆکارەش وایکرد، کە ئەڵمانیاو ئیتالیاو جاپان یەکبگرن بۆ دەستبەسەراگرتنی جیهان، بەڵام ڕاستیەکە هۆکارێکی دیکەیە.
هەروەکوو چۆن گوایە شەڕەکەی قەلادزێ ٢ی مای ٢٠١٤ نێوان کۆمپانیای "پێ، دال،کاف" و کۆمپانیای "یا، نون، کاف" لەسەر کەلەشیڕێک بووە، هۆکارەکانی کە "حسۆمیرخان" ێکی دڕنندەمان لێدەشارنەوە، کە حەسۆ میرخان بە کەڵەگای و دڕنندەی و وەحشیانە بەربووە گیانی خەڵک هەژارەکە، بە درێژای ٤٠ساڵی ڕەبەق، هەر ئەم حەسۆ میرخانە جانەورە، هاوسەری تێکۆشەر و قارەمانی گەلەکەمان "سڵێمانی موعینی" دایە بەرشەق وپاشانیش زیندانی کرد، شەهید سڵیمانی موعینی بەدەستی مچە بارزانی شەهید دەکرێت، بەداخوازی شای گۆڕبەگۆڕ، شەهید جگە لە نیشتیمان پەروەری هیچی دیکە لە هەمبانەیدا نەبوو، هەر شەهید بوو کە توانی "حدکا" لەو قەیرانەی دوای بەدەستەوەدانی کۆماری مەهاباد ڕزگار بکات و بیگەیەنێتەوە قۆناغی پێویست، بۆیە شای گۆڕبەگۆڕ لێی تۆقیبوو، هەتا بەتەواوی ژیان نامەی شەهید سلێمانی موعنی نەخوێنیتەوە، ئەستەم کەلە مەزنی شەهید تێبگەیت.
لەکاتی سەردانمدا بۆ " تونس" بەمەبەستی چاوپێکەووتن لەگەڵ خاتوو "فائیزە حمدی" پۆلیسی ئاسایشی بازاڕی شاری "سیدی بوعەیزی" کە بەرپرسە یان ماتۆڕی ڕاپەڕینەکەی تونس لە١٧ دیسامبەری ٢٠١٠،  پرسیارم زۆرم لە هاولاتی تونسی کرد. کە هۆکاری ئەو ڕاپەڕینەکە چیە، جوانترین یان پڕ واترین وەڵام، لە بەڕێز عبدولعەیزەوە  بوو، عەبدول عەزیز مامۆستای فەلسەفەی زانکۆی تونس ووتی" هەر زۆر بەکورتی، کە محەمەد بووعەزیز خۆی سووتاند و دواتر گیانی لەدەستدا، ئەو دوا دڵۆپە ئاوبوو کە جامی توڕەیی توونسیەکانی پڕکرد، و ئیتر لێی ڕژا.

نمونەیەکی دیکە، لە شاری مالمۆی سکۆنەی باشووری سوید تەنها کۆمەڵەیەکی کوردیمان نیە، ئەگەر هەشبێت، ئیتر ئەو قۆناغە تێپەڕی، کە دوو یان سی کورد بتوانن لەوێ کۆببنەوە، دەستبەرن بۆ چالاکیەک. بەڵام سۆمالیەکان کە بە دواکەووترین گەلی سەرڕویی زەمین دەناسرێن، ٧٥ کۆمەڵەیان هەیە، لە شارێ "مالمۆ"، بۆ ئەو مەبەستەش دەوڵەت هاوکاریان دەکات و پارەیەکی باشیشان بۆ خەرج دەکەن، بەداخەوە فیدراسێنی کۆمەڵە کوردیەکان کە سەربە کۆمپانیای چەتەگەری مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش بوون، بەبێ زێدەڕۆی داوای ٥٠هەزار کرۆنیان کردبوو، تەنها بۆ خوێ، ئیتر شەکر و چاو، یان چاوپێکەوتن و ڕیکخستنی سیمینار، یان فێرکاری زمانی سویدی، ئەوەیان کەس ناوێریت باسی بکات، هەروەها هەرلە کاتی دەستبەکار بوونی "ئەحمەد بامەڕنی" سەفیری عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئەوە سەلمێندرا بە بەڵگەوە، ئاخر لە نزیکەوە ئاگادارم کە بەهەزاران کەس نزیکەی١٥ هەزار کرۆنی ( نزیکە ٢هەزار دۆلار) داوە و دوایش دەرکەووت کە هیچ بنەمایەکیان نیە و سەراپای ساختەکاری بوو، خاک بەسەرەکراوەکانیش کە بەهەزاران دەردی سەری و قەرزکردن ئەو پارەیان کۆکربویەوە، ئەمەش بۆ هۆی کارەساتێک کە بووە هۆی تێک چوونی باری دەروونی هەزاران کەس و شیواندنی ژیانی خێزانی زۆرینەیان.
لە نزیکەوە ئاگادارم بۆ نموونە، "گۆران" ناوێکی "سربی" لە کۆمپانیای" ئێم کۆ بێ" خانووی کرێی شاری مالمۆ دامەزرا، ووردە ووردە ئەم گۆران ناوە بۆوە هۆکار هاوڕێکان و ناسیاوەکانی خۆی دادەمەزراند، ئێستا زۆرینەی کرێکار و کارمەندی ئەو کۆمپانیایە، سربین یان خەڵکی "یوگسلاڤیا" کۆنن، بەڵام کوردە نەگبەتەکەش، کە دەستی دەگات بە شوێنێک ئیتر خۆی لە کورد دەشارێتەوە، هەرهەموومان پەرتەوازە بووین، چەندین جار لە کارەکەم پێیان ووتووم کە کەس و ناسیاو خۆم ببەم چونکە کرێکاریان پێویستە، نەموێراوە کەسێک بەرم، مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش کارێکیان کردووە،  نەوێریت تەنانەت دەستی کەسێکی نەشارەزا بگرین، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، کە ئێمە نەتەوەیەکی جیاواز بین، یان کەموکوڕیمان هەبێت لە بوون و نەبوونماندا، چونکە ئێمە خاوەنی  "بدیع زمان" جەزرین" کە بە داهێنەری سەرجەم تەکەنەلۆجیای هەموو گەردوون دژمێردرێت، ئیتر لە دارلاستیکەوە هەتا بۆمبی ئەتۆم، تەنها گوێبگرە و خۆت بناسە، وەرە و بخوێنە و ببینە کە بەدەگمەن نەبێت باسی کوردبوونی ئەم بلیمەتە ناکەن وعەرەبەکان بە عەرەب ناوی دەهێنن، تورکەکان بە تورک ناوی دەهێنن.
ئەوە کوردە کە بناغەی ژیانی داهێناوە، یەکەم نەتەوەیە کە نووسینی داهێناوە، نەک حوسالەکانی خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش.

بەو چەند نموونە دەمەوێت کار ئاسانی بکەم کە ژیان سەراپای خەڵەتاندنە، تەنانەت ئەو دەریا خوێنەی لە جیهانیان و نەتەوەکەشمان دەچۆڕێت، لەپ اش دەریایەک خوێن ئێستا شەلاتی و سەرسەریەک لە سۆران بەرزترین پۆستی دەسەڵاتی هەیە، لەودیوو دەرگەڵەشەوە، هەرە خوێڕیترین بوونەوەر کە نەوەکانی مچە بارزانیە، هەموو تەمەنی خۆشاردنەوە و ڕاکردن بووە، کەچی لێمان دەکەن بە قارەمانێکی ئەفسانەیی.
نەخێر هۆکاری ڕاستەقینەی هەردوو شەرە ماڵوێرانکەر و دڕنندەییە جیهانیی یەکەم و دووەم، ئەوەیە کە لە هەردوو جەنگەکاندا "ئەڵمانیا" لە ڕووی زانستی تەکەنەلۆجیاو بازی دەدا، ئیتر چ لە ڕووی سەربازی بەرهەم هێنان و ساغکرنەوەی لە بازاڕەکاندا، پێش هەمووان کەوتبوو، واتا ئایندەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمی پیشەسازیان دەستەبەسەردا گرت و هەمیشە هەنگاوی بەرچاویان دەنا لەهەموو بوارەکاندا، هەر هەمووشیان هەستیان بەو بازدانە زانستی و تەکنەلۆجایی ئەڵمانیا کردبوو، بۆیە ئیتالیا و ژاپۆن، تورکیا بوونە هاوپەیمانی ئەڵمانیا، بۆیە هۆکاری سەرەکی ترسی پێشکەووتنە بەرچاوەکانی ئەڵمانیا بوو، دەبینن کە سۆڤێت لە قۆناغی "جۆزیف ستالین" دا واتا دوای کۆتایی جەنگ، سۆڤێتیش دەستی بەهاویشتنی هەنگاوی گەورە گەورەی پیشەسازی کرد، واتا ئەو کاتە کە دەستگیرا بەسەر نهێنیە پیشەسازیە زانستیەکانی ئەڵمانیا، سۆڤێت تووانی دەست بگرێت بەسەر نهێنی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمدا، ئەمەریکا و خۆرئاواش بەهەمان شێوە، ئەگینا مێژوو ئەڵێ کە سۆڤێتیەکان کۆمەڵگایەکی جووتیاری بوون، بە ئەمەریکا و بەریتانیاشەوە، لە ئاستی پێشکەووتنی زانستی ئەڵمانیادا نەبوون.
ئەوەی ئێستا دەیبینن، چین لە ڕووی تەکنەلۆجی و پیشەسازیدا باز دەدا، بەهەمان شیوەی ئەلمانیای پێش جەنگی جیهانی دووەم، لە هەموو بوارێکدا، بازدانی سەرسوڕهێنەر، لە گۆگل بنووسە "چین" ئیتر بەهەر زمانێک کە باشتریت تێییدا، دەبینیت کە جیهانێکی سەیر و سەمەرت بەرچاو دەکەوێت، کە باوەڕنەکەر نییە.
ئەوە ترسی پێشکەووتن و هەنگاو نانە بوێریەکانی چینە کە ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە جیهانی سەرمایداریە، بۆیە ئەمەریکای سەرتیپی سەرمایەداری بە پەلەپڕوزێ ئەفغانستانی بەجێهێڵا و بەتەمایە تەواوی هێزەکانی لە سەرجەم جیهاندا بکشێنێتەوە، تەنانەت لە سعودیە کە بڕبڕەی پشتی سەرچاوە نەوتیەکانە، ڕۆژانە نزیکەی ١٠ ملێۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەی دەرەوە دەکات، هەر ١ی٩ی٢٠٢١ دژە هەوای "پاترێۆت" هەروەها "ساد"ی لە سعودیە کێشاوە، واتا ئیتر نهێنی نەما لەکارەکانیاندا
ئەمەریکا کە گرنگی نەدا بە ١٠ ملێۆن بەرمیل نەوت، ئیتر مرۆڤ دەبێت تێبگات، سعودیەش لەناچاریدا، هەرەشە دەکات یان بۆ باوەشی چین یان ڕوسیا، ڕێک وەک خێڵی مچە بارزانی.
هەموو دەزانینن کە خێڵی مچە بارزانی هەر جارە و وەک لەشفرۆشیک خۆی هاویشتۆتە باوەشی یەکێک لە دووژمنەکانمان، هەموودیتمان.
ترامپە شێت ساڵی ٢٠١٨ بەبێ ئەوەی چڵەپووشێک  بدات بە سعودیە ٥٠٠ ملیاردی لە سعودیەکان بە کەڵەگایی ستاند.
لە دیاردە ئاشکارا و ترسناکەکانیش، کە وەرچەخانی سەرسوڕهێنەری ڕوسیایە ڕیگەیدا بە سوپای سوریا کە چەکی "بوک ئێم٢" بەکار بهێنێت، ئەم چەکە واتای وەرچەرخانی بنەڕەتیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگەپێدانی ئێرانە کە بەهێزی زیاتروە خۆی بگەیەنێتە نێو خاکی سوریا و نزیک بوونەوەی لە سنووری ئیسرائیل کە ئیتر، هیچ مانایەک بۆ دیبلۆماسیەتی تێدا نەهێلایەوە، بەواتای شەڕ، چوونکە ئاگاداری بەرانبەرەکەیەتی واتا ئەمەریکا کە خەریکی چ جموجوڵێکی سەربازی نهێنیە، ڕێگەپێدان بە سوپای سوریا بە چەکی "بوک ئێم٢" واتا ئیتر لەمەودوا ئیسرائیل ناتوانێت کە بەئاستەمیش وەک جاران پەلاماری سوپای ئێرانی یان سوری بدات لەناو خاکی سوریا، پێشتر دەیان جار ئیسرائیل پەلاماری سوپای ئێرانی و سوریایداوە لەناو خاکی سوریادا.
ئیمپریالیزم بەبێ شەڕ ناتوانێت درێژە بەژیان بدات وبەبێ بەرپاکردنی شەڕ کۆمپانیاکانی سیستێمی سەرمایەداری ووشک دەکەن، چوونکە ناتوان کە ووڵات بەڕیوەرن و لەهەموو بوارەکاندا،بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانیت کەلەلای خۆتەوە لەگۆگلە بنووسە ئەمەریکاو شەڕ بەهەر زمانێک، ئەوسا تێدەگەیت کە سەرمایەداری واتای نانەوەی ئاژاوەو شەڕ.
جۆ بایدن بە ئاشکرا ئەڵێ کە ڕۆژانە ٣٠٠ ملێۆن دۆلاری لە شەڕ خەرج کردووە،
هەروەها خۆودی سەرچاوە ئەمریکیەکان ئەڵێن کە سەراپای ئەو پارە زەبالاحە گەڕاوەتەوە، بۆ کۆمپانیا ئەمەریکیەکان، واتا لە گیرفانی خەڵک دزراوە، بۆ گیرفانی سەرمایەدارەکان،  ئەوە تەنها خەڵکە کە گیرفانی دەبڕن و گیانیشی لێدەستێنن،
https://www.facebook.com/ayar.baki1

بەداخەوە دەبینن کە هەر لە دوای بەجێهێڵانی دوا سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان، ئیتر داهۆڵ و دەهۆڵی چەواشی کاری کەووتنە گەڕ، گوایە ئەمەریکا ڕایکرد، ئیتر بەهەزاران شێوازی جوانکاری بۆ نموونە "ئەفغانستان گۆڕی ئیمپراتۆرەکانە"، لەشکرێکیش لەبێ سەرەکانی وەک "قژلوولەکەی عەلی باپیر" بزەی سمێڵیاندێت و کەوووتنەتە خەڵەوەتەوە، یەکێک نەزانێت وا تێدەگات کە پورە هەنگی لە کۆتەرەداردا دۆزییوەتەوە، عەقڵێ بەوە ناشکێت کە ئیسلامەکان بوونە هۆکاری ئاوارەی ٥ ملێۆن ئەفغانی و بەپێی ڕاپۆرتی "یوئێنیش" بەم نزیکانە لەسەدا٧٠ ئەفغانستان پێویستی بەهاوکاری بەپەلە هەیە، لەهەمانکاتیشدا  مێش میوانی ئیمپریالیزم نیە، کێ دەمرێت لەبرس یان خێر، نەتەوەیەکی ٣٨،٤ ملێۆنی لەژێر هەڕەشەی مەرگدایە، هیوادارم کە هەڵەبم، بەڵام دڵنیام کەبەم زوانە ٣٠ ملێۆن مرۆڤی ئەفغانی لەبەردەم دەرگای دۆزخدا خۆی دەبینێتەوە، دڵنیاشین کەبەهۆی ئاینەوە، زۆربەی هەرە زۆری ئەفغانی لەم هەڕەشە تێناگات، هێندە چاوبەستی ئاینی بەتوانایە، کە ناتوانێت لە هەڕەشە تێبگات، ئەفسووس ژیان بەگشتی وابووە، ببینە گەورە زانای ئیسلامی "شێخ مستەفا ڕاشد" استاذ شەریعەی ئیسلامی ئەڵێ: بوخاری سەحیح موسلیم بوونیان نیە، هیچ کتێبێکیشیان نیە و نەبووە.
کەچی سەری هەزاران هەزاریان پەڕاندووە، لەسەر بناغەی نووسینی ئەو دووکەساتیە، کە شێخ مستەفا لەبەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی " الجامعة الازهر" ئەڵێ ڕاست نیە ئەو دووکەسە یەک ووشەشیان لەسەر ئیسلام نەنووسیووە و هیچ کتێبیکیشیان لەبەر دەستماندا نیە، دەی ئیتر قوڕی کوێ بکەین بەسەر خۆماندا؟!
شەڕ بەڕیوەیەوە و تەنها دەنگ بڵندکردنەوەمان دەتوانێت، بەر بەڕشتنی دەریای خوێن بگرێت.
تەنها بۆ زانین، هاوڕێیەکم بانگکرا کە بەشداری مارە بڕینی کچی برادەرەکەی بکات، کە کچی برادەرەکەی ٥ ساڵە لەگەڵ کوڕێکی سویدی پێکەوە دەژی، کەچی دایناسۆرێک کە ئاگاداریشە کە کچەکەیان ٥ ساڵە لەگەڵ کوڕێکی سویدی دەژی، کەچی ئەڵێ حەرامە مارەی نایە کوڕەکە کریستیانە!
چۆمسکی ئەڵی جیهان بەوانە وێران نابێت کەمەیلی وێرانکردنی جیهانیان هەیە، بەڵکوو بێدەگیمان جیهان وێران دەکات، مایەوە وەک "مارک توین" بڵێین ئەگەر هەڵبژاردن، چارەسەر و گۆڕانکاری پێبوایە، دڵنیابە کە ڕیگەی هەڵبژردنیان نەدەداین.