گۆنا رەشید

https://www.facebook.com/Gona.Ali.Rashid


کە چونە سەر سندوقی دەنگدان لە بیرتان بێت!

Wednesday, 15/09/2021, 16:39

4010 بینراوە


کە چونەسەر سندوقی دەنگدان لە بیرتان بێت کێ جاشە و کێ دوژمنی کوردە و کێ دژی شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتە.
لەبیرتان بێت کێ دەوڵەمەندە و خاوەنی چەندەها ڤێلا و خانوو و باخە لە هەموو ووڵاتانی دنیادا لەسەر حسابی گیرفانی تۆ، کە بە کەمترین مووچە ڕازیت>
 لە بیرتان بێت کێ ئیمزای کرد مووچەکەت ببێتە نیوە و روبعە مووچە کێ ڕازی بوو کێ بێ دەنگ بوو لە ئاسات ئەو زوڵمەدا، لە بیرتان بێت کێ شەقی لە مامۆستا هەڵدا کاتێک داوای مافی خۆی دەکرد کێ بێڕێزی بە داواکاری و ناڕەزاییەکانمان دەکرد دەیوت هەر بۆخۆتان هەڵپەڕن.
کە چونە سەر سندوقی دەنگدان شەهید ڕێژوان و زمناکۆ بهێنەرەوە پێش چاوت چۆن شەهیدو بریندار بوون گەرمیانی تەمەن شەش ساڵتان بیر نەچێت لە پێناوی چیدا شەهید کرا شەهید ئادەم یەحیا و ئاکۆ سلێمان و هیوا فوأد و شفان و ئاوات و سەربەست عثمانتان لە بیر نەچێت چەندەها شەهیدی تر کە من بەداخەوە ناویانیان بیر چۆتەوە بەڵام تکایە ئێوە بیرتان نەچێتەوە شەهیدانی قەڵەم لە بیر نەکەن شەهید شەردەشت بۆ کوژرا کاوە گەرمیانی تاوانی چی بوو ویداد حسێن کێ شەهیدی کرد ئایا تاوانباران بە سزای خۆیان گەیشتن دادگای کران یان کەیسەکانیان داخراوە کەسیش تاوانبار نەکرا.
قسەکانی بارزانیتان لە بیر نەچێت کە دەڵێت ئەگەر نەتوانین پردێک دروست بکەین خۆ ئەتوانین تێکی بدەین ئێستاش دەڵێت گلەی گازندەکانتان هەڵگرن بۆ دوای هەڵبژاردن وەک ئەوەی گوێ بۆ داواکارییەکانی میللەت بگیرێت ئەوە نیە زیندانەکان پڕن لە کەسانی یاخی بوو لە دەسەڵاتی خێڵەکی و ڕۆشنبیر و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ئایا گلەی و ناڕەزایی میللەت چیە خەیری داوا و مافە ڕەواکانی خۆیان .
لە بیرتان بێت کێ مامۆستا بەدەل بەرواری و ٧٢ چالاکوان و ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیری لە زیندان ناوە فرمێسکاکانی مناڵە بێ نازەکانی مامۆستا بەدەل و مامۆستا شڤان و شێروان شێروانی بهێنەوە بەر چاوتان کاتێک ویستان چەند دزو گەندەڵێکی تر گەورە بکەن بیانێرنە بوغداد بۆ شەڕی دەسکەوتە مادیەکان بۆ خۆیان و حزبەکانیان.
خیانەتەکانی ٣١ ئاب و فڕۆشتنی ٥١٪  کوردستانتان بیر نەچێت ئەگەر ویستان دەنگ بدەن بیر لە شەنگالی بێ ناز بکەنەوە ئایا ناکرێت ڕۆژێک بێت شارەکانی تری کوردستانیش بەو شێوەیە بفڕۆشرێتە دەستی بێگانە و تیرۆرستان لە بەرامبەر گیانی ڕۆڵە و نەوەکانی خۆیاندا.
پەیامم بۆ کۆیلەکانی حزب بیرتان بێت بەشی ئێوەش کەمە کە وەریدەگرن لە پێناوی ئەوەی دەنگیان بۆ بدەن چونکە ئەوەی ئەوان دەیدزن زۆر زۆر زیاترە لەوەی کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە