شڤان ئەحمەد

https://www.facebook.com/profile.php?id=100011108531658


بۆ دیکتاتۆرە گرگن و خیانەتکارەکەی سەری ڕەش

Thursday, 16/09/2021, 15:35

6309 بینراوە


گوێبگرە پیاوی گرنگن تۆ کەبێت وایە تەواوی دونیا و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیت ھەیە و ھەرکارێک پێت خۆشبێت دەتوانی بیکەیت ھەڵەیت، زۆر کات ئاواتەخوازی ئەوەم بڕۆمە سەر بڵندگۆیەک و بەرانبەر بە تۆیەکی سروشت گۆڕاو، تۆیەکی بچوک بەتەواوی توانامەوە ھاوار بکەم و بڵێم بەسیەتی بەس تاکەی دەست ھەڵناگری لە مژینی خوێنی گەنجەکان و برسی کردنی گەنج و پیر و منداڵ، بەسیکە بەس تاکەی ھەر مرۆڤێکی داوای نانێکی مەمرە و مەژی و مافە سەرەتاییەکانی خۆی بکات ئێوە ھەڵدەستن بە دروست کردنی مەلەفی تیرۆر، سیخوڕ و ھیدی... و لە نێو زینداندا تەواوی خەون و ئارەزووەکانی دەگوژن و لەناو دەبەن، پیاوە گرگنەکە دەمھەوێ پێتان بڵێم کەی بە ئاگادێنەوە کەی و واز لە خوێنڕشتن و زیندانی و داپڵۆسین دێنن؟ پیاوی بچووک ئەوە بزانە کە کۆتای گشت دیکتاتۆرە کان و خوێن مژەکان و دەعبا چاو و دڵ برسیەکان وەک یەک مردنێکە کە گشت بوونەوەرێک بە چەشنی یەک دەچێت، پیاوی بچوک بە سەد پێوەر دەیسەلمێنم کە ئێوە نەخۆشن و پێویستان بە چارەسەری دەرونی ھەیە، ئێوە پێتان وایە کاتێک گەنجێک تیرۆر دەکەن گەنجێک لەنێو ئەودیو شیشیە ئەستور و ژەنگ ھەڵھاتووەکانی زیندانەکان دەنێن و دڵەکان فڕیو ئەدەن و فرمێسک لە چاو«منداڵەکان» مان بە زەبری ھێز و چەک دێنن، پێتان وایە تەواوی خۆشی و شاد و دڵگەشی دنیاتان بەدەست ھێناوە، نا پیاوە بچوک گەر ئێوە خۆشی و خۆش گوزەرانی و ئاسودەیتان دەوێت لەو بەرگە چەپەڵ و خوێن مژیە وەرنە دەرێ و بەرگی مرۆڤێکی ڕاستەقینە بپۆشە
تاقەتم نەما، دەی ھەرچیش بڵێم دووبارەیە و گەمژە و پاڵتەچی وا گوێناگرێت و تێناگات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە