پەیامێکی توند بۆ تێکۆشەرانی باکور و رۆژهەڵات لە باشوور

Friday, 17/09/2021, 19:45

3363 بینراوە


شە‌ھید كردنی تێكۆشە‌رانی باكور لە‌ سلێمانی و تێكۆشە‌رانی ڕۆژھە‌ڵات لە‌ ھە‌ولێر(باشتر بڵێن شە‌ھید كردنی نە‌یارانی كۆماری سێدارە‌ لە‌ ھە‌ولێر و نە‌یارانی تۆرانیزم لە‌ سلێمانی) دۆخێكی نوێیە‌ لە‌ دوای #٨ی_تە‌موز  سە‌ری ھە‌ڵداوە‌ و باس لە‌ ڕێكە‌وتنی نوێ لە‌ نێوان سە‌فە‌ویزم و تۆرانیزم دە‌كات لە‌ ئاڵۆگۆڕی زانیاری سیخۆڕی(جاسوسی) لە‌ ڕێگە‌ی دوو دە‌زگای جاسوسی (پاراستن و زانیاری) سە‌ر بە‌ دوو بنە‌ماڵە‌ی جاش پە‌روە‌ردە‌ بە‌ناوە‌كانی بارزانی و تاڵە‌بانی كە‌ لە‌ ژێر فە‌رمان ئە‌م دوو داگیركە‌رە‌ دان.
شە‌ھید كردنی كاك موسا_باباخانی(ئە‌ندامی سە‌ركردایە‌تی حدك) لە‌ ھە‌ولێر و ھە‌ڤاڵ_شوكری(بە‌رپرسی شە‌ھیدانی پە‌كە‌كە‌) لە‌ سلێمانی زە‌نگێكی ئاگاداری توندە‌ بۆ ھە‌ردوو لای تێكۆشە‌رانی ڕۆژھە‌ڵات و باكور، بۆیە‌ ھە‌ر دوولا دە‌بێ بە‌رنامە‌ی توند و تۆڵیان ھە‌بێ بۆ خۆ پاراستن و چیتر دۆخە‌كە‌ وە‌ك جاران ئاسایی نە‌بینن چونكە‌ ئە‌مجار ڕاستە‌وخۆ فە‌رمان بە‌ كاری جاشایە‌تی بە‌م دوو بنە‌ماڵە‌یە‌ دە‌كرێت و وە‌ك ٣٠ساڵی ڕابردوو نە‌ماوە‌ كە‌ پە‌تی #كایە‌ی_سیاسی‌ خیانە‌تیی دوو بنە‌ماڵە لە‌ دە‌ست خۆیان‌ دا بو بۆ كۆمە‌ڵێك دە‌ستكە‌وتی تایبە‌ت و بازە‌رگانی وە‌ك باج لە‌م دوو داگیركە‌رە‌ ھە‌ژموون خوازە بۆ‌ كات و ساتێكی دیاری كراو قوماریان پێ دە‌كرد، ئە‌مڕۆ بە‌ كوێلە‌یە‌كی تە‌واو بە‌ شە‌ق خیانە‌تیان پێ دە‌كە‌ن!
لە‌گە‌ڵ ئە‌مانە‌ ژی دا دە‌بێ ھە‌ر دوو لای ڕڕۆژھە‌ڵاتیە‌كان و باكوریە‌كان لە‌ باشور بۆ ئە‌وە‌ی خۆیان باشتر بپارێزن دە‌بێ وڵامی كردە‌وە‌یی توندیان بە‌ ژیرانە‌ ھە‌بێ و پە‌یامی ئە‌مە‌ بگە‌یە‌نن كە‌ چیتر ڕێگە‌ نادە‌ن بازە‌رگانیان پێوە‌ بكرێت و لە‌ ھە‌ر خیانە‌تێكیان ئە‌وانیش دە‌بێ باجی قورس لە‌سە‌ر كیان و گیانی خۆیان بدە‌ن، دە‌بێ پە‌یامیان كردە‌وە‌یی و بە‌ بێ وتنی ھە‌ڕە‌شە‌ و لێدوانی بە‌تاڵ و ئیدانەی بێكە‌ڵك بێت، دە‌بێ بۆ پە‌یام گە‌یاندن كۆمە‌ڵێك كە‌س دە‌ستنیشان بكرێن و بكرێنە‌ پە‌ند و پە‌یامێكی توند بۆ ئە‌وانی تر!‌

کەمال رەشیدی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە