به‌ر‌پرسی تازه‌ی ڕێكخراوه‌ دیموكڕاتیه‌كانی یه‌كێتی به‌ بڕوانامه‌ی قبوڵ خاصه‌وه‌

Friday, 17/09/2021, 20:47

4820 بینراوە


له‌ درێژه‌ی به‌ ناوچاكسازیه‌كانی یه‌كێتیدا فهمی بوڕهان كه‌ خاوه‌ن بروانامه‌ی قبول خاصه‌ ، كرایه‌ به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی . ئه‌مه‌ ناونراوه‌  چاكسازی !
فه‌همی بورهان له‌ ساڵی ٢٠٠١ به‌ نمره‌ی سه‌دا ٦٥  پۆلی شه‌شی ئاماده‌ی ته‌واوكرد و له‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌ به‌شی كوردی وه‌رگیرا . هه‌ مان ساڵ بوو به‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكار كه‌ خۆم ئه‌و كات ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌ فاشیله‌ بووم ، فه‌همی به‌ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی وت ده‌مه‌وێت وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌ سلێمانی نیشته‌جێ بم نه‌ك كۆیه‌، هه‌روه‌ها حه‌زه‌ ده‌كه‌م له‌ به‌شی ئیداره‌ و ئیقتیصاد بخوێنم نه‌ك به‌شی كوردی . به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو ده‌بوو نمره‌ی سه‌دا ٧٥ی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌شی ئیداره‌ و ئیقتیصادی زانكۆی سلێمانی بخوێنێت . حیزب هات به‌ قبوڵ خاص، به‌ نایاسایی  و نا‌شه‌رعی  گواستنه‌وه‌یان بۆ كرد له‌ به‌شی كوردی زانكۆی كۆیه‌وه‌ بۆ به‌شی ئیداره‌ و ئیقتیصادی زانكۆی سلێمانی ، ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌ گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌ ساڵی ٢٠٠١ دا ، وه‌ك یه‌كێك له‌ ماستاوچیه‌كانی پێشوی مه‌لا به‌ختیار ئێستا ئه‌م زاته‌ به‌ شه‌هاده‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی  قبوڵ خاصه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی و كراوه‌ به‌ به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی  و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ دیدی پاڤێڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌ به‌چاكسازی حسابه‌ .!! داواكارم لیژنه‌یه‌كله‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دروست بكرێ بزانن بڕوا نامه‌ی ناشه‌رعی قبوڵ خاصی هه‌یه‌ یان نا ، هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌ت جورئه ‌تی لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی نیه ‌.!

جه‌نگی حمه‌ نوری قادر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە