بوخاری و مسولیم بە ملێۆنانیان مرۆڤیان سەربڕی کەچی بوونیان نیە

Friday, 17/09/2021, 20:50

5843 بینراوە


هەر بەڕاست دەکرێت،دەگوونجێت کە سەدان ساڵ، هەزاران هەزار کەسانی بێتاوان سەرببڕن، بە ووتەی دوو کەسایەتی کە بونیان نەبوبێت و یەک ووشەشیان بۆمان نەنووسیبێت وکتێبەکانی دەست نەکەوێت؟!
بەداخەوە، کە یەکەم فەیلەسوف"سوکرات" لەسەر "کۆمەڵەخوداکان" سەربڕێندرا،
 بۆیە گووتوویانە کە مرۆڤ دڕنندەترین و بێمێشک ترین بونەوەرە، سوکرات ویستی یۆنانیەکان تێبگەیەنێت کە خوای باران و عەشق و ئاشتی و شەڕ و خۆر و دەریا، ئەفسانەن و ڕاستنین، دادگا لەسەر ووتەکانی فەرمانیدا کە بەدەستی خۆی جامی ژەهر بخواتەوە چوونکە سووکایەتی بە خوداکانیان دەکات.
بۆیە ناڵە ناڵمان درەنگە زوو نیە، چوونکە لەناو کۆمەڵگای ئیسلامیدا گۆشکراوین، ئاگاداری تەواوی داب و نەریتەکانیان، کە هیچ کامیان ژیربیری نیە و بە پێچەوانەوە و دڕندانەو وەحشیگەرییە،"مارەبەجاش" ڕەنگە هەرە شیاوەکەیان بێت، کە خۆشەویستی خۆت بدەیتە دەست کەسێکی دیکە وبە ئارەزووی خۆی شەوێک دوو شەو بیگەوزێنێت، ئەگەر چی زریان و تۆفان لە دەروونی مرۆڤدا دروست دەکات، کانەئاگرەکانی دەروونی خۆی تاو دەدات، کەچی گێژ گێژانە، دەستی خۆشەویستی خۆی دەگرێت و بۆ ڕازی کردنی دڵی دووکەس کە بوونیان نیە، تەنووری دەروونی خۆی ڕادەخات.
دەرئەنجامی تاقیگەی" کارۆلێنا خویک هیوس" ی ستۆکهۆڵم ئەڵێ کە گۆشتی بەراز کەمترین مەترسی هەیە و گۆشتی گا ترسانکترینە وئەگەری تووشبوون بە سەرەتانی تێدایە، ئەمەش سەلمێندرا وەک ژمارەی ماتیماتیکی، کەچی گەمژە، گەمژە لاپەڕەیەک جنێوم بۆ دەنێرێت، کورە دەعبا، من نە قەسابم نەگۆشت فرۆش، نەخێر جارێ زووە.
هەموومان ئەو ساتەمان بیرە کە کە کچەکەمان کە تازە پێدەگرێت و خەریکە دەکەوێت، ئەوا ئەو چرکە لەناخەوە هەست بە ڕاوەستانی دڵمان دەکەین لەترسی کەوتنی کچەکەمان، کەچی ڕۆژگارێک دێتە پێشەوە، ئامادەین کەبە گابەرد بکێشین بەسەر سەرە ناسکۆڵەکەیدا، هەربۆیە "عیسا" ویستی کە ئەو دابە نەگریسە لەناوبەرێت، بۆیە ووتی باشە بەردە بارانی کەن، بەڵام با یەکەم کەس ئەو کەسە بەردەکەی بهاوێت کە هیچ گووناهێکی نەکردووە، بۆیە یەکە، یەکە بەردەکانی دەستیان فڕێدا. بەڵام کۆمەڵگای ئیسلامی چوونکە لەدایک بووی ژینگەیەکی وەحشیگەریە، نەک نەیان توانی کە کۆتایی پێبهێنن بەڵکوو کردیانە یاسایەکی خودایی، سەیر نیە، لێوانی تۆ لەسەر ماچێک سووتێنرابێت، لێوانی من بە سووراویش وەک لێوانت سوور نابێت.
ئەم باسەی کە لە سەری دەدوێێن کە موسلیم  و بوخاری هیچ کتێبێکیان نەنووسیووە، بەدەنگ و ڕەنگی کەسیاتیەکی پایەبەرزی ئیسلامییە کە بە هەوڵ و توانای خۆی گەیشتووە بە پێگەی ئێستای کە زانا و مفتی اوستازی جامعەی الازهرە، هەروەها شالیاری ئاشتی جیهانی ئیسلامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان،هەروەها ئەندامی نووسەرانی یەکێتی ئەفریقایە، بەڵام ئەفسوس وەک ئەڵێن کەری دێز لەسەر تۆپینی خۆی و شکستی خاوەنەکەیەتی، وا فێرکراون کە گوێ لە فریشتەیەکی وەک "مەلا عەبدولکەریمی مودەریس" نەگرین، لە جیاتیا گوێ لەگەڵگەنیوێکی وەک "عەبدول لەتیف" چوونکە خۆیان ئارەزووی هەمان گەڵ گەنیوو لەناخیاندایە.

https://www.facebook.com/

گوێ لە ئیمامی جەلال الدین السەیوتی و ابن قەیرەوانی بگرە، کە مێژوو نووسێکی ڕاستگۆ دەست دەم خاوێن بوون، خۆیان ئیمام بوون، کە ئەڵێ ٨٠ هەزار کیژی ئەمازیغیان لە باکوری ئەفەریقاوە برد بۆ کۆشکی، ئەمیری ئیسلام"عەقبە بن نافع"،
هەروەها خوودی ئیمام جەلال الدین السەیوتی ئەڵێ نەچوون بەرەوخوارد چوونکە پێست ڕەشبوون.
 

ببینە بەچاوی خۆی کە چ وەحشیگەریەکیان بەرپاکردووە لە هندستان.

الغزو الاسلامي للهند، أعظم ابادة جماعية في التاريخ ⋆ موقع صوت العقل


 کوردستانپۆست وەک سایتێکی ئازاد بەرپرس نییە لە ناوەرۆکی هیچ وتارێک کە نووسەرەکەی  زانیارییەک، یان راوبۆچوونێکی هەبێت، بەڵام کوردستانپۆست لەو بوارەدا شارەزایی و ئاگادار نەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە