هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌رمایه‌دار و بازرگانێکی تر له‌ سلێمانی

Friday, 17/09/2021, 22:00

6082 بینراوە


رۆژی دوو شه‌ممه‌ هێزیكی ده‌زگای زانیاری، دەستیگرت بەسەر حەوت ئۆتۆمبیلی كۆمپانیایه‌كی نزیك مه‌حمود سه‌نگاوی.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئەم دیاردەی ھەڵکوتانە سەر بازرگان و پارەدارکان لە سلێمانی دیردەیەکی نوێیە، بەبیانووی ئەوەی کە ئەو کەسانە سەر بە لاهوری شێخ جەنگیین و بەهۆی لاهورەوە بوونەتە خاوەنی ئەو سەرمایە و پارانە. مەحمود سەنگاونیش بە یەکێک لە هاوکار و لایەنگرەکانی لاهور دادەنرێت 
سەرچاوەکە دەڵێت دوای ئەوەی ئەو رۆژە بە فەرمانی ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی ھەڵدەکوترێتە سەر کۆمپانیای موجازەف بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل و زیاتر لە حەوت  ئۆتۆمبیلی گولە نەبڕ (درع)ی ئەو کۆمپانیایە دەبەن . 
ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری
بە قسەی خۆیان ئەمە لە کاتێکدایە،کە ئەو کۆمپانیایە ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەسەر داواکاری چەند کەسێك ھێناوە ، یەکێك لەو کەسانە محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتیە . 
دوای بردنی ئۆتۆمبیلەکان خاوەنی کۆمپانیاکە ئاگاداری محمود سەنگاوی دەکاتەوە، محمود سەنگاویش زۆر توڕە دەبێت و تەلەفون بۆ ئەژی ئەمین دەکات، بە جنێودانەوە پێی دەڵێت ئەگەر بەزوویی ئەو ئۆتۆمبیلانە نەھێننەوە ئەوا خۆت و ئاغاکەت فێر دەکەم چۆن ڕێز لە بازرگانان و ھاوڵاتیان بگرن . 
دوای تەلەفونەکەی محمود سەنگاوی، ئەژی ئەمین بەخێرایی ئۆتۆمبیلەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیاکە و داوای لێبوردنیش لە مەحمود سەنگاوی دەکات.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە