هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


مه‌سعود بارزانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌، کە وێنه‌ی بگرن

Friday, 09.17.2021, 22:14

2379 بینراوە


له‌ رۆژی 11ئه‌یلول له‌ مه‌راسیمی ده‌سپیكی ناساندنی كاندیده‌كانی پارتی له‌ هه‌ولیر، كاتیك مه‌سعود بارزانی دەچێتە ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌، وەک سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند کەوا پێشوەخت ریگه‌یان له‌ 21 سه‌ركرده‌و كادیرانی باڵا ی حزبه‌كهی دەگرن، كه‌ به‌ بێ كه‌مامه‌ ناتوانن داخلی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بن. بۆیە ئه‌و 21 كادیره‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌شداری کۆبوونەوەکە بكه‌ن.
شایانی باسە وەک لە دەمی کەسانی نزیکەوە دەگێڕنەوە، کە مه‌سعود بارزانی زۆر له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ترساوه‌، له‌ پاش مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌یان سه‌ركرده‌ و كادیرانی حزبه‌كه‌ی هه‌ولیان داوه‌ وینه‌ی له‌گه‌لدا بگرن، نه‌ك هه‌ر رێگه‌ی نه‌داوه‌، بەڵکو له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی مه‌سعود و پاراستنه‌وه‌ سوكایه‌تیش به‌ هەشت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی پیشكه‌وتووی حزبه‌كه‌یان كراوە، له‌وانه‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان و عه‌لی عه‌ونی و ئاری هه‌رسین و كرمانج عه‌بدوڵڵا و ئاری نانه‌كه‌لی و نه‌جات عه‌لی فاتم و هاواری برای و مخلیس نانه‌كه‌لی و چه‌ند سه‌ركرده‌و كادیرێکی تر.
دواتریش ده‌ست به‌سه‌ر 30 مۆبایلدا گیراوه‌، كه‌ زۆر پیشكه‌وتووبووه‌و گۆمانی كاری نهێنییان لێكراوه‌.

حه‌مید سورچی