دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی نۆیەم)

Sunday, 19/09/2021, 20:19

7773 بینراوە


سپێدەی جیهانێکی تازە

کاتێک کە Q دەرکەوت لە ٢٨/١٠/٢٠١٧، نەماندەزانی کە سەردەمێکی تازە دەستی پێکردووە، شتێکی زۆر گەورە دەستی بە دەرکەوتن کرد لە بەرچاومان، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی بەتەواوەتی لەناو تاریکیدا مانەوە. لەڕێگای پارچە وردیلەکانی Q، پرسیاری و بەڵگە و ڕێنیشاندەرەکان وەکو تۆو لەناو مرۆڤایەتی چێنران و چاوەڕێی ئەوە کرا کە گەشەبکەن و دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکەن. هێواش هێواش، ئێمەی خەڵک، بەئاگادێینەوە. بە بەکارهێنانی ڕێگای تر جگە لە میدیای گشتی، ئانۆنەکان دەستیان کرد بە پەیوەندیکردن لەنێوان یەکتر لەڕێگای فەیسبووک، تویتەر، هەروەها تۆڕی کۆمەڵایەتی تر، هەمان ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە لەلایەن کەباڵەوە دامەزرێنراون بۆ چاودێری کردنی خەڵک ٢٤ کاتژمێر، ئیستا بەکاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی یەکتر و بڵاوکردنەوەی دۆزینەوە تازەکان و چیتر ناتوانن بمانوەستێنن. خەڵک لە فەڕەنسا هاتە سەر شەقامەکان بە بەروانەکەی زەردەوە، بۆ ئەوەی پیشانی ماکڕۆنی بدەن کە چیتر گوێرایەڵی نین! ئەو خۆپیشاندانەی کە لە کۆمەڵەی بچووکەوە دەستی پێکرد بۆ ناڕەزایی زۆر گەورە گەشەی کرد! بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک ئێستا، هەزاران کەس هەموو ڕۆژانێکی شەممە، نەک هەر تەنها لە فەڕەنسا، بەڵکو لە ئیسپانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوید، بولگاریا، تورکیا، پۆڵەندا، هەنگاریا، تایوان، ئوستراڵیا، عێراق، هەروەها ئیسرائیل.

میدیای گشتی، هەوڵیدا بڕوا بەخەڵک بهێنێت کە ئەمە تەنها دیاردەیەکی هاتوو و ڕۆیشتووە، بەڵام خەڵک گوێ پێ نەدا. دواتر جۆرج سۆرۆس هاتە ناو باسەکەوە بەڕێگای تایبەتی خۆی، پارەی بە خەڵکی خۆیدا بۆ ئەوەی کە تێکەڵبن لەگەڵ بەروانکە زەردەکان بۆ دروستکردنی ئاژاوە، ئەمە ڕێگای هەمیشە سەرکەوتووە بۆ لەناوبردنی ناڕەزامەندیەکی ئاشتیخواز، وایان لێبکە کە توندڕەو دەربکەون! جرجەکانی سۆرۆس هێرشیان کردە سەر پۆلیس، بەڵام تەنانەت ئەم ستراتیژیەش نەیتوانی کاری خۆی بکات و جرجەکان زۆر زیرەک نەبوون، لەبیریان کرد بەروانکەی زەرد بپۆشن و لەناو شەڕەکەدا هاواریان دەکرد “Paris! Pras! Antifa!”، ئینجا دواتر لە بیریان کرد کە دەبوو هێرش بکەنە سەر کێ، بۆیە تەنانەت ڕووبەڕووی بەروانکە زەردەکانیش بوونەوە.

ماکڕۆن تووشی ترس بوو، داوای لە پۆلیس کرد کە بە هەر ڕێگایەک بێت خۆپیشاندانەکان دابمرکێننەوە، بەڵام ئەفسەرە پۆلیسیەکان کڵاوەکانیان دانا و پشتگیری بەروانکە زەردەکانیان کرد. کەباڵ دەیتوانی چیتر بکات؟ دەیتوانی توندڕەوی لەڕادەبەدەر بەکاربهێنێت! هێزەکانی سوپا بڵاوکرایەوە، نیشانە شکێنەکان لە سەربانەکان دانران بۆ تەقەکردن لە خۆپیشاندەرەکان ئەگەر پێویستبا، هەزاران خەڵک بریندارکرا و تەنانەت مرد. فەڕەنسا لە ناوەندی جەنگێکی ناوخۆدایە، بەڵام میدیا گشتی بێدەنگە لەبارەیەوە! ٢٣ بەروانکە زەرد مردووە، لەپێناو باوەڕ هێنان بە جیهانێکی باشتر.

ئەمریکای باشور، بەهەمان شێوە خۆپیشاندانی گەورە دەردەخات، کە تیایاندا خەڵکی داوا لە حکومەتە گەندەڵەکەیان دەکەن بکشێنەوە. جیهان ئەزموونی گەورەتین شۆڕش دەکات لە ئێستادا، گەورەترین کابوسی کەباڵ هاتۆتە دی! خەڵک، بەئاگاهاتۆتەوە. هەروەها بەپێچەوانەی شۆڕشەکانی تر کە مرۆڤایەتی لە ڕابردوو پیایدا تێپەڕبووە، ئەم شۆڕشەیان لەسەر زانیاری و تێگەیشتن بنیاتنراوە لەوەی کە چۆن شتەکان لەلایەن هەڵبژێردراوەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، هەروەها بەیەکەوە کاردەکەن و پاڵپشتی یەکتر بۆ دروستکردنی جیهانێکی باشتر.

شۆڕشێک لەلایەن خەڵکەوە، تەنها ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبێت کە یارمەتی هەیە لە سەرەوە، ئەم یارمەتیەش هەرگیز نەبووە لە ڕابردوودا، بەڵام ئێستا هەیە! ئەمە بریتییە لەوەی کە جیاوازی لەم شۆڕشەدا دروست دەکات، ئێمە هاوپەیمانێکمان هەیە لە سەرەوە، هاوپەیمانێک کە ئێمە بە Q ناوی دەبەین. Q بریتییە لە دەستەیکی خەڵک، نەوەکو تاکە کەسێک، ئەو زانیاریەی کە Q پێشکەشی دەکات لە لوتکەیە! من باوەڕم وایە کە Q لە دۆناڵد ترەمپ و هەندێک لە ژەنەڕاڵەکانی سوپای پێکدێت. بەبێ هاوکاری هاوپەیمانی سەرەوە، ئەو پلانەی کە خەریکە دەردەکەوێت هەرگیز نەیدەتوانی بەردەوام بێت. بەڵام زیاتر هەیە لەناو Q وەکو لەوەی کە بەرچاو دەکەوێت، من دڵنیام لەوەی کە هەندێک پێکهاتەی تر هەیە بەم زووانە ئاشکرا دەبێت.

ترەمپ، لەگەڵ تەواوی دەستەی Q، کار لەسەر پلانێک دەکەن کە لەماوەی هەموو ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە داڕشتندابووە، پلانێکی ئەوەندە گەورە کە ئەم هەموو ماوەیەی خایەندووە بۆ داڕشتنی هەر هەنگاوێک و هەر جووڵەیەک! دەرنجامێکی هەر هەنگاوێک بە دوور و درێژی نەخشەی بۆ داڕێژراوە بەرەو باشترین هەنگاوی داهاتوو. ئێمە لەم حاڵەتەدا باس لە هەژمارکردنی ئەگەرەکان دەکەین لە بەرزترین ئاستەکاندا، چۆن ئەمەش دەزانین؟ لەبەرئەوەی کە Q پێشبینی شتی وای کردووە کە هەرگیز نەمانتوانیوە چاوەڕێی بکەین! ترەمپ لە وتارەکانی ئاماژەی بە کۆمەڵێ ڕووداوێکی دیاریکراو داوە بۆ هاتنەدی کە هیچ کەسێک تەنانەت تێبینیشی نەکردووە! میدیا گشتی گاڵتەی پێکردووە، بەڵام ئانۆنەکان ئەم وتانەیان دەناسیەوە و زیاتر تێدەگەیشتن کە Q چەندە زیرەک و بلیمەتە. با هەندێ نموونەت پێ بدەم...


لەناو کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە مانگی یانزەیەمی ساڵی ٢٠١٧، ترەمپ چەند جارێک وەستا بۆ خواردنەوەی ئاو لە بوتڵێکی ئاوەوە، زۆر نامۆ دەردەکەویت و زیادەڕەوی دەکرد. ترەمپ دوای مانگێکی تری ئەمەی دووبارە کردەوە لە ناوەڕاستی وتارێکدا لەبارەی ئاسایشی نەتەوەیی، بە دوو دەست پەرداخەکەی هەڵگرت وەکو مناڵێک. میدیای گشتی تووشی شێتگیری بوو، دەیانوت یا ئەوەتا سەرۆک ترەمپ شێتبووە یا ئەوەتا تووشی نەخۆشیەک بووە، بەڵام ئانۆنەکان ڕاستەوخۆ تێگەیشتن کە ئەو ئاماژە بە شتێک دەدات. بوتڵە ئاوەکە بریتی بوو لە ئاوی فیجی (FIJI)، کە لە دوورگەی وەکایا (Wakaya) بەرهەمدەهێنرێت لە دوورگەکانی فیجی (Fiji Islands). لە ساڵی ١٩٧٣، دوورگەی وەکایا لەلایەن بازرگانی کەنەدی، دەیڤد گیلمۆر (David Gilmour)، کڕدرا، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٦، کۆمپانیای ئاوی فیجی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠١٦، کلەیر برۆنفمان (Clare Bronfman)، میراتگری سامانی ملیۆنان دۆلاری خواردنەوەی کحولی Seagrams، ڕێژەی ٨٠٪ لە دوورگەی وەکایای کڕی لە گیلمۆر و سامانی دامەزراندنی NXIVM تەرخانکرد لەسەر دوورگەکە، ئەو دامەزراوە و ڕێبازە سێکسیەی کە لالەین کیث ڕانیێر (Keith Raniere) بەڕێوەدەبرا، ئەو پیاوەی کە نیشانەی خۆی لەسەر جەستەی ئەو ئافرەتانە دەکێشا کە وەکو کۆیلە لە دوورگەکە هەڵیگرتبوون! هەروەها هەموو ئەو ئافرەتانەش لەلایەن خانمە ئەکتەر ئالیسن ماک (Allison Mack) فریودەدران بۆ دوورگەکە. لە چوارەم مانگی ساڵی ٢٠١٩، ڕانیێر بەهەموو تاوانەکانی تۆمەتبارکرا، بە بازرگانی سێکسیشەوە، تەنانەت هەندێک لە قوربانیەکانی مناڵ بوون. کلەیر برۆنفمان و خوشکەکەی سارا، هەروەها لەگەڵ ئالیسن ماک، هەموویان بەهەمان شێوە تاوانبارکران.

تاوانی تر دوابەدوای ئەمە خەریکبوو دەردەکەوت. کیث ڕانیێر لەڕێگەی دامەزراوەکەیەوە پارەیەکی زۆری بۆ دامەزراوەی کڵینتنەکان تەرخانکردووە، هەروەها کلەیر برۆنفمان بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بووە بەناوی Bronfman Rothschild،

لەگەڵ ئێڤلین ڕۆثچایەڵد و هاوسەرەکەی لین، بیرتماون لە بەشەکانی پێشووتر؟ سەیر نییە بەلاتەوە کە چۆن کەسایەتییە کلیلیەکان بەردەوام دەردەکەونەوە؟ شتێکی تری بێزارکەر هەیە لەبارەی ئەم کەیسەوە، کە دالای لاما (Dalai Lama) دەگرێتەوە!

 لە مانگی پێنجەی ساڵی ٢٠٠٩، کلەیر و سارا برۆنفمان کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست لەگەڵ دالای لاما لە ئاڵبەنی (Albany). ڕەخنەی زۆر هاتە سەر دایلای لاما، بەوەی کە چۆن توانی ناوی پاکی خۆی بە ڕێبازێکی سێکس ببەستێتەوە؟ بەڵام هێشتاش هەر بڕیاریدا کە بڕوات بەهەر شێوەیەک بێت. دوای ١٠ ڕۆژ لە کۆبوونەوەکە، The Dalai Lama Trust دامەزرا. بەپێی فایل و بەڵگەنامەکانی دامەزراوەکە، ٢.٢ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە لە یەکەم ساڵی دامەزراندنیدا! ئایا دایلای لاما کڕدراوە بۆ ئەوەی کە خۆی بە ڕێبازە سێکسیەکەی کیث ڕانیێر ببەستێتەوە؟ بەپێی کەسێک کە لەناو ئەو ڕێبازە سێکسیەدا کاری کردووە، بەڵێ بەدڵنییایەوە، بەڵام ئۆفیسەکەی دایلای لاما و دوو خوشکەکانی برۆنفمان ئەم دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە. ئێستا کە ئەمە هاتۆتە ناو خەڵکەوە، خۆ لانیکەم دایلای لاما دەیتوانی ڕوونکردنەوەیەک بدات لەسەر ئەوەی کە بۆچی لەگەڵ ڕێبازێکی سێکسدا کاری کردووە، یان تەنها داوای لێبوردن بکات! بەڵام لەجیاتی ئەمە، ئەو لۆمەی ترەمپ دەکات لەسەر هەوڵسوکەوتی ڕەوشتی.

ئێستا، بۆچی کەیسەکەی فیجی ئەوەندە گرنگە؟ لەبەرئەوەی کە ڕێبازی سێکسی NXIVM بەم زووانە دەردەکەوێت کە تەنها ماسیەکی بچووکە بە بەراورد بەوەی کە بەڕێوەیە. بیر لە تاوانکاری دژی مناڵەکان بکەوە! بازرگانی سێکس! لەگەڵ قوربانی مناڵ بۆ شەیتان! بیر لە ناوی گەورەی وەکو کڵینتنەکان، ئۆباما و هەروەها پۆدێستاکان بکەوە! ئەوەی کە ترەمپ ئەنجامیدا، تەنها ئەوەبوو کە بە کەیسێک پێویست دەستیپێکرد بۆ پێشکەشکردنی خەڵک، بەڵام کەیسێکی ئەوەندەش گەورە نا تا بەتەواوی بیانحەپەسێنێت. ئەو ئەم کەیسەی بەکارهێنا بۆ ئەوەی کە خەڵک ئامادەبن و ڕابێن بۆ ئەو شتانەی لە داهاتوودا ئاشکرایان دەکات. ئەمە، بریتییە لەوەی کە ناوی دەبەین بە "دەرخوارد کردنی خەڵک بە حەپە سوورەکە،" زاراوەیەک کە لە فیلمی The Matrix وەرگیراوە، ئایا حەپە شینەکەت دەوێت، یاخود سوورەکە؟ ئەگەر سوورەکە هەڵبژێریت، ئەوا ڕاستیەکەت پیشان دەدرێت و هیچ گەڕانەوەیەکیش نییە.

نموونەیەکی تر لە ستراتیژیەتی بلیمەتانەی ترەمپ، بریتییە لەوەی کە لە مانگی شەشەمی ٢٠١٧، مێلانیا ترەمپ سواری فڕۆکەی سەرۆک کۆماری بوو بۆ سەردانیکردنی ناوەندێکی دەستبەسەرداگرتنی مناڵان بە مناڵی بچووکی مەکسیکیەوە کە لە دایک و باوکیان جیاکراونەوە، بەڵام ئەو چاکەتێکی پۆشیبوو کە لەسەری نووسرابوو، "بەڕاستی من هیچ گرنگی پێنادەم، ئەی تۆ؟" هەڵبژاردەیەکی نامۆ بوو، لەبەرئەوەی کە چاکەتەکە بەهیچ شێوەیەکی شتێکی باو نەبوو و نووسینەکەش زۆر بێزارکەربوو. دووبارە میدیای گشتی تووشی شیتگیری بۆوە، بەڵام ئانۆنەکان دووبارە دەیانزانی کە ترەمپ نیشانەیەکی ترمان پێدەدات.

چاکەتەکە دەرکەوت کە بریتییە لە یەکێک لە بەرهەمەکانی زارا (ZARA)، پشکنینێک دەریخست کە زارا کۆیلەی سێکسی بەکارهێناوە! لە دەرەنجامی ئەمەشدا، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری زارا، ئەرمانشیۆ ئۆرتێگا (Armancio Ortega)، دەستی لە کار کێشایەوە دوای شەش مانگ لە کارەکەی میلانیا ترەمپ. هەروەها نیشانەیەکی تریش کە لەلایەن مەلانیاوە درا، بریتی بوو لەوەی کە ئەو مناڵانە لە دایک و باوکیان جیانەکراونەوە بەڵکو لە بازرگانانی مناڵ ڕزگارکراون!

زیاتر لە هەشت ملیۆن و نیو بەڕێوەبەر دەستیان لە کار کێشاوەتەوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، زۆریان بە هۆکاری نەزانراو، هەروەکو ئەوەی کە Q پێشبینی کرد...

 

یەکێک لە نیشانەکانی تری Q کە چەندین جار دووبارە کراوەتەوە، بریتییە بووە لەمە..

We have the server

 

زۆر بەڕوونی ئاماژە بە سێرڤەری هیلەری کڵینتن دەدات، ئەوەی کە زۆر هەوڵیدا لەناوی ببات پێش ئەوەی لەدژی بەکاربهێنرێت لە دادگایی یاساییدا. بەڵام چۆن دەستەی Q دەستیان پێگەیشت؟ ترەمپ ئەم نیشانەیەی کاتێک بە ئێمە بەخشی کە چاوی بە ڤلادیمیر پوتین کەوت لە بەراوری ١٦/٧/٢٠١٨ لە Helsinki لە فینلەندا، ترەمپ زۆر بەکراوەیی پرسیاری لە گوێگرەکان کرد، "سێرڤەرەکە لەکوێیە؟ من دەمەوێت بزانم سێرڤەرەکە لەکوێیە؟... چی بەسەر ئیمەیڵەکانی هیلەری هات؟ ٣٣ هەزار ئیمەیڵ، دیارنەما!... پێموایە ئابڕووچوونە کە ناتوانین ٣٣ هەزار ئیمەیڵەکەی هیلەری بەدەستبهێنین." دیمەنی تۆپەکەت بیرماوە؟ پوتین تۆپەکەی دایە دەستی ترەمپ و وتی، "تۆپەکە ئێستا لە دەستی تۆدایە." ترەمپیش وەریگرت و وتی، "ئەم تۆپە دەدەم بە کوڕەکەم، بارۆن." ئینجا دواتر، تۆپەکەی بۆ مەلانیا هەڵدا. چ شتێک هەبوو ئەوەندە تایبەت لەبارەی ئەم تۆپەوە؟ بۆچی ئەو زەردەخەنە گەورانە و چاوتروکاندنەیان ئەنجام دەدا؟ چی ڕوویدەدا؟ بۆچی مەلانیا دواتر هەر لەو ساڵەدا، پۆستێکی کرد بە وێنەی تۆپێکەوە؟

زۆرێک لە ئانۆنەکان هاوڕان لەسەر ئەو گریمانەی کە ناوەڕۆکی سێرڤەرەکە، لەناو ئەو تۆپەدا بووە! کە بەڵگەی پێویست لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی کە چەندین کەس لە واشینگتن بخاتە زیندانەوە بۆ هەموو تەمەنی. بۆ نموونە،

 بەڵگەی ئابڕووچوونی Uranium One، کاتێک کە هیلەری کڵینتن وەکو وەزیری دەوڵەت بە زانیاری و قبوڵی سەرۆک کۆمار ئۆباما، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی ٢٢٪ لە یۆرانیۆمی ئەمریکا دەبەخشن بە ڕووسیا بە قبوڵکردنی بەڵێننامەی ROSATOM، ئەو کۆمپانیا ڕووسیەی کە کۆمپانیای کەنەدی Uranium One کڕی لە ساڵی ٢٠١٠. سێ ساڵ دواتر، Uranium One دەستبەکارکردن دەکات لەگەڵ Urasia، کە ئەمەیان لالەیەن فران گویسترا دامەزراوە، ئەو کەسەی کە هێمای منداڵبازی هەڵگرتبوو لە بەشی چوارەمدا، بیرتە؟ گویسترا بەفەرمی کشایەوە دوای گرێبەستەکە، کەوابێت بۆچی ١٤٥ ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە بە دامەزراوەکەی کڵینتن ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کە بەڵێننامەی ROSATOM واژۆکرا؟ بۆچی ئەویش بەهەمان شێوە ئەوەندە سەرسام ببوو بە دایلای لاما؟

 بۆچی ئەو خەڵاتێکی چاکە و خێرخوازی بە دایلای لاما دەبەخشێت کاتێک کە خۆی هەتاوەکو بن گوێکانی لە بازرگانی مناڵدا نقووم بووە! بۆچی بیڵ کڵینتن ٥٠٠ هەزار دۆلاری وەرگرت بۆ وتارێک لە مۆسکۆ ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کە بەڵێننامەی ROSATOM ڕاگەیەنرا؟ دەزانیت کە باسی چی دەکەین لێرە؟ بەرتیل، گەندەڵی، پەیداکردنی پارە بە نایاسایی، هەروەها لەگەڵ ناپاکییەکی گەورە! ئەمە، بریتیبوو لە پلانگێڕییە ڕاستەقینەکەی ڕووسیا.

هەروەها، شتێکی تریش، بۆچی ترەمپ وتی کە تۆپەکە دەدات بە کوڕەکەی، بارۆن؟ بەپێی ئەو کەسانەی کە لە ناوەوە کاردەکەن، باڕۆن لە ڕادەبەدەر زیرەکە و ئاستی IQ بریتییە لە ١٤٦! دەوترێ کە زۆر کارامەیە لە کۆمپیوتەر، بەتایبەتی لەبارەی هاککردن و شکاندنی کۆدی تێپەڕ و هتد. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە، ئێستا زۆرباش لەو دەربڕین و زەردەخەنانە تێدەگەم کە ڕۆژێک هەموو ئەم شتانە ئاشکرا دەبێت.

بەم زووانە، لەماوەیەکی زۆر کەمدا، چەندین کەس دەستگیر دەکرێت، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ ئەنجامدەدرێ! هەموو شتێک ڕێکخراوە، لەماوەی ٢٠ ساڵ ئامادەکردن. CIA، FBI، DOJ، NSA، هەموو دەزگایەکی سێ پیتی پاک کراوەتەوە لە کارمەندی حکومەتی سێبەری. چۆن دەتوانیت هەر کەسێک دەستگیر بکەیت ئەگەر دەزگاکان گەندەڵبن؟ ناتوانیت! بۆیە جەیمس کۆمی (James Comey)، ئاندرو مەککەیب (Andrew Mccabe)، جۆن برێنان (John Brennan) و چەندین کەسایەتی کلیلی تر دەبووا بڕۆن، بۆیە هەندێکیان لەناکاو خۆیان کشانەوە لە کاتێکدا ئەوانەی تر لە کار و پیشەی خۆیان دەرکران. ڕووتەختی شانۆ ئامادەکراوە و جیهانی بەم زووانە ڕووبەڕووی حەپەسانێکی زۆر گەورە دەبێتەوە. دەبێت خەڵک چۆن کاردانەوەی هەبێت کاتێک کە ڕووندەبێتەوە ئۆباما، پەڵۆزی، شومەر، فاینستین، سترۆک، پەیج، کڵینتنەکان، هەموویان هەموو شتێکیان کرد کە دەیانتوانی بیری لێبکەنەوە بۆ ئەوەی ترەمپ تاوانبار بکەن! بەم زووانە دەبینین، کە ئەوەی ئەنجامیانداوە زۆر زیاتر ڕۆیشتووە وەکو لە تەنها سیخوڕی کردن، بەڵکو تەنانەت گەیشتووە بە هەوڵی کوشتن! کەباڵ، حکومەتی سێبەری، هەوڵی ڕەشکوژی ترەمپی داوە لە چەندین حاڵەتدا! هەوڵیاندا زۆری لە ترەمپ بکەن بۆ ئەوەی جەنگ ڕابگەیەنێت دژی کۆریای باکور، بەڵام دوای لەناوبردنی بنکەکانی کەباڵ لەوێ، بە ئاشتیەوە گەڕاوە. ئێستاش هەوڵدەدەن جەنگی پێ هەڵبگیرسێنن دژی ئێران، بەڵام من دڵنیات دەکەمەوە کە هەمان شت ئەنجام دەدات، سەرەتا لەوێ بنکەنانی کەباڵ لەناودەبات، ئینجا ئاشتی بەدیدەهێنێت. Q وتی بەم شێوەیە ڕوودەدات، سەرەتا کۆریای باکور، ئینجا ئێران، هەروەها ئیسرائیل لە کۆتایی.


ئینجا، خیانەتە گەورەکەی ئۆباما هەیە، هەموو شتێک کە لەبارەی ئۆباماوە پێتوتراوە لەلایەن میدیای گشتیەوە بەم زووانە دەردەکەوێت کە هەڵەیە، بە مەبەست هەڵە وتراوە. بەم زووانە، بەڵگەی گەورەمان پێشکەش دەکرێت، لەبارەی بەڵگەنامەی لەدایکبوونیەوە، بەسترانەوەی بە برایەتی موسوڵمانەکانەوە لە پشتەوەی داعش، هەروەها وێنەی وەکو ئەمانە دەردەکەوێت...

ئۆباما و کڵینتنەکان، برایەتی موسوڵمانەکان و حکومەتی ئەمریکایان یەکخست لە بەرزترین پلەدا! هوما ئابێدینت بیرماوە؟ دەستەڕاستەکەی هیلەری کڵینتن، دایک و باوکی ڕاستەوخۆ بەستراونەوە بە برایەتی موسوڵمانەکان، هەروەها برایەکەشی بەهەمان شێوە.

جۆن مەککەینت (John Mccain) بیرماوە؟ پێمبڵێ ئەو چی دەکرد لە عێڕاق لەگەڵ چوار کەسایەتی گەورەی داعش؟...

 

بۆچی ترەمپ وتی کە پێنج داواکراوترین سەرکردەی داعش دەستگیرکران؟ چوار نا، بەڵکو پێنج.

ئایا تێبینی هیچ شتێکی نامۆت کرد لەسەر تابووتەکەی؟ ئاڵای گنجاوی بوو! تەنها خیانەتکاران ئاڵای گنجاویان بۆ دادەنرێت، ئەمە وەکو نیشانەیەک دانرابوو. بەڕاستی باوەڕت وایە کە بەهۆی شێرپەنجەوە مرد؟ نەخێر! خیانەتی گەورەی کرد و بە مردن سزادرا.

هێشتاش بڕوات بەوە هەیە کە ئوسامە بنلادن دوژمنە؟ هەروەها کە ئەو بەرپرسیار بووە لە یانزەی سێپتەمبەر؟ کە ئەو قاعیدەی دروستکردووە؟ نەخێر، ئەو کارمەندێکی CIA بووە پێش ئەوەی ببێت بە "دوژمن،" هەروەها ناوە ئەمریکیەکەی بریتی بووە لە تیم ئۆسمان (Tim Osman).

ئایا لەبارەی تیمی شەشەوە (Team 6) بیستووتە؟ ئەو گروپەی هێزەکانی (Navy Seals) کە کوشتیان؟ هەموویان، سێ مانگ دواتر مردن، دوای ئەوەی کە هەلیکۆپتەرەکەیان کەوتە خوارەوە، بێ هیچ شایەتێک، تا چیرۆکی ئەوەمان بۆ بگێڕنەوە کە چی ڕوویداوە.

 

لە ئاستێکدا درۆمان لەگەڵ کراوە کە هەرگیز ناتوانن تەنانەت بیریشی لێبکەینەوە! پەرتووکە مێژووییەکان دەبێت بنووسرێنەوە! ئەمریکا فرۆشراوە بەو کەسەی کە زۆرترین پارە دەدات لەلایەن ئۆباما، کڵینتنەکان و هەروەها بوشەکان! دەتوانیت تەنها بیر لەو حاڵەتی حەپەساویە بکەیتەوە کە خەڵک تووشی دەبێت کاتێک کە ڕاستییەکە بڵاودەبێتەوە؟ دەزانیت کە بۆچی کەنداوی گوانتانامۆ (Guantanamo Bay) بەو شێوەیە تەواو گەورە کراوە؟ هیچ دەزانیت کە چەندین تاوانباری شاردراوە هەیە چاوەڕێی کاتی دیاریکراو دەکەن بۆ ئەوەی ئاشکرا بکرێن و تاوانبارەکان دەستگیربکرێن؟

زیاتر لە سەد هەزار کەیسی تاوانباری شاراوە، چەندان کەس بەهۆی خیانی گەورەوە تۆمەتباردەکرێن، خیانەتی گەورەش واتا سزای مردن. تەواوی دونیا تووشی ناکۆکی و حەپەساوی دەبێت، بەڵام لەهەمان کاتدا، ڕێبەری دەبێت، لەلایەن میوانی تەواو نهێنی و چاوەڕوان نەکراوەوە. ئەو ساتە دیاریکراوە، دەبێت بە ساتێک کە مێژوو هەرگیز پێشکەشی نەکردووە. پێتوایە کە زیادەڕەوی دەکەم؟ لە بەشی دەیەم و کۆتایی، بڕیار لەسەر ئەمە بدە ئاخۆ زیادەڕەوی دەکەم یاخود نا.

 


کۆتایی بەشی نۆیەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە