هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


هەرماوە گونی پیاوەکان دەرهێنن و بیفرۆشن!

Sunday, 09.19.2021, 21:33

1780 بینراوە


ئەگەر هەڵە نەبم ساڵی ١٩٦٩یان ٦٨ دەبوولە شارێکی وەک مهاباد گەنجەکانی ئەو سەردەم بۆ ئەوەی نەچنە سەربازیی بۆ بنەماڵەی پەهلەوی رێگاگەلی جۆراوجۆریان تاقی دەکردوە یان خۆیان لە دووساڵ سەربازیی بدزنەوە. هۆیەکەش ئەوە بووکە گەنجەکان بەوشێوەیە دژایەتی خۆیان بۆ سیستمی شاهەنشایی لە ئێران دەرببڕن. بۆ ئەوکارەش پارە پێویست بوو. هەرکەس توانای هەبایە و ویستیی نەچوون بۆ سەربازیی هەبایە ئەو کارەی دەکرد و پارەی دەدا بە کەسانێک کە بەرپرسی ئەوکارە بون. بێگومان ئەو کارەش بە نەهێنی دەکرا. لە هەمان حاڵدا زۆر کەسیش دەچوونە سەربازیی و پاشان دوای دووساڵ دەگەڕانەوە ماڵی خۆیان.
ماوەیەک تێپەڕی، لە پڕ ئەو نەهێنییە ئاشکرا کرا و چەند گەنجێک گیران و خرانە ناو زیندان بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر. هۆی گیرانەکەشیان ئەوە بوو، تاقمێک دکتوری ئیسڕاییلی هاتبوونە ناو شار بۆ ئەوەی هەم پارەی رەش بەدەست بێنن و هەرکەسیش خاوەنی کوڕ بایە، کە وادەی سەربازیی هاتبایە، بە پێی توێکاریەکی هاسان لا گونێکیان دەردەهێنا! تارێچارێک بێ بۆ ئەوەی نەچنە سەربازیی. ئەوکات پرسی سەرەکی ئەوە بوو: ئایا ئەو کارە بە ئانقەست کراوە؟ ئایا پرسی سیاسیی لە پشتە بۆ ئەوەی گەنجەکانمان بخەسێنن؟ ئیسراییلیەکان ئەو گونانەیان بۆ کوێ دەبرد؟ ئایا لە وڵاتی خۆیان کەڵكی تایبەتیان لێوەرئەگرت؟ زۆر پرسیار تا ئیستێش لە لای کۆمەڵگا بێ جواب ماونەتەوە.

مێدیای بێ ئەخلاق و دەسەڵاتی بێ ئەخلاق.

بەداخەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان مێدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی گەندەڵی باشووری کوردستان بینەری هەیە. ئەگەر لە روانگەیەکی راستبێژانە کاری مێدیایی لە باشووری کوردستان شڕۆفە بکەین. زۆر باش بۆمان دەردەکەوێ سیاسەتی درۆزنانەی چاپەمەنی و کاریی مێدیایی ئەو دەسەڵاتە رەنگدانەوەی سیاسەتێکە، کە ژیانی رۆژانەی ئەو خەڵکە هەژارەی تیدا دەبینین! چون مێدیا وچاپەمەنیش لە خزمەتی ئەو دزانەدایە و سیاسەتە قڕێژەکانی ئەوان پەرە پێ دەدا. لە لایەکی دیکەش زەخت و زۆریی کۆماری ئیسلامی وای کردوە کە خەڵکی بێتاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وابزانن مێدیای سەربەدەسەڵات لە باشووری کوردستان.مێدیایەکی نیشتمانی و سەردەمیانەیە. بۆیە تا ڕادەیەک روو لە (رووداوتیڤی و…) ئەوانی دیکە دەکەن.
لە یەکێک لە بەرنامەکانی رووداو تیڤیدا، بەرێوە بەری ئەو پڕۆگڕامە زۆر بە شانازیەوە باسی (گونی مرۆڤ)ی دەکرد و رادەی ئەو پارەیەی کە گونی چەپ و گونی راستی پیاوان بە چەندە ، دەنرخاند؟! راستەوخۆ گەنجی هەژاری هان دەدا کە ئەگەر پارەت نییە وفەقیری بچۆ یەکێک لە گونەکانت بفرۆشە! جگە لەوانەش دەیگووت گونی چەپ پارەی زیاتر ئەکا. هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی لە هەژاریدا روو لەو کارە بکەن و بە دەستی خۆیان، خۆیان بخەسێن، هەر لەو دەسەڵاتە دەوەشێتەوە.

دووجۆر خەساندنمان هەیە

جۆرێک لە خەساندن دەگەرێتەوە بۆ مرۆڤەکان و تاقمێک لە ئاژەڵەکان. کە لایەنی دووهەم باسی ئەو وتارە نییە. خەساندنێکیش هەیە ئەگەر لە بواری سیاسیدا شڕۆڤەی بکەین راست ئەو خەساندنە دەگرێتەوە، کە کۆماری ئیسلامی و تورکیە لە ماوەی سی ساڵی رابوردوودا بە سەرئەو دووبنەماڵەیان هێناوە. خەسیوی جەستەیی جیاوازە دەگەڵ خەساندنی سیاسی. ئەوانەی کە تەنیا لاگونیكیان دەرهێنرا تا نەچنە سەربازی ، پاشان کە لە زیندان هاتنە دەرێ، بوونە خاوەنی ژن و چەند منداڵ و ژیانێکی ئاسایی چون لاگونێکیان پێوە مابوو.
بەڵام خەساندنی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بەتایبەت مەسعود بارزانی لەلایان دەسەڵاتدارانی تاران و ئانکارا خەساندنێکی مێژووییە. بەو واتایە کاتێک دەسەڵاتێک خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی خۆیان نەبوو، ئیدی لەلایان دووژمنەوە دژی نەتەوەکەی قورمیش ئەکرێ، ئەوە پێی دەڵێن خەساندنی سیاسیی و بە کەسە خەسێندراوەکانیش دەڵێن: خەسیوی سیاسی. دەسەڵات لە باشووری کوردستان بە یەکجاری خەسێندراوە، هیچ بڕیارێکی چارەنووسساز بە دەست خۆیان نییە.
بەڵگەی دووهەم بۆ ئەوەی پێمان بڵێ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خەسیوی سیاسین، ئەوەیە کە ڕێک مووشەکە دوور هاوێژەکانی کۆماری ئیسلامی و درۆنەکانی تورکیە، زۆر بە هاسانی دەتوانن لە نیوە شەودا ژووری خەوتنی هەر بەرپرسێک کە مەبەستیان بێ خاپوور بکەن. سەری رەش و دەباشان لە هەموان هاسانترە.
مێدیایەک کە لە باتی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و تاکی بوێر و زانا پەروەردە بکا، گەنجی هەژار هان ئەدا کە بەشێکی هەستیارلە جەستەی خۆی بفرۆشی. کەم نەبون ئەو کەسانە بە هۆی هەژاری و نەداریی یەکێک لە گورچیلەکانیان بفرۆشن بۆئەوەی ماوەیەکی کورت درێژە بە ژیانێکی ئاسایی بدەن. دەسەڵات خاک و نیشتمان و ویژدان وشەڕەفی خۆی بۆ مانەوەی خۆی لە سەر کورسی فرۆشتووە. لە بەرە بەریی هەڵبژاردنێکی هەستیارداین. باشترین جواب بەو گەندەڵانە ئەوەیە، کە رۆژی هەڵبژاردن زۆرینەی خەڵک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرێ، با دونیا ئەو ڕێکارە ببێنێ. دەنگ نەدان و بایکۆتی ئەو بێویژدانانە ئەرکێکی کوردخوازانە و نیشتمانییە . پەیامێکیشی بۆ دونیای ویژدان خەوتووی ئەو زلهێزانە کە ئەو دووبنەماڵەیان دەگیانی خەڵک بەردەاوە.