هەڵبژاردن یان هەڵبژاردوو؟

Wednesday, 22/09/2021, 22:17

2779 بینراوە


بەڵێ،زۆر راستە یەکێک لە بنەماکانی دێمۆکڕاسیی راستەوراست پرسی هەڵبژاردنە.هەروەها لە هیچ کوێی دونیادانەبینراوە کە دێمۆکڕاسی وپەرەپێدان بە بیروڕای ئازاد وهەڵبژاردنێکی ئازادومێدیایەکی ئازاد وچاپەمەنیەکی ئازادو… لە لایان وڵاتانی زلهێزبە دیاریی بۆ نەتەوەیەک بهێنرێ ووێنەی جلوبەرگێکی بەرواڵەت جوان دەبەریی تاک تاک ئەو نەتەوەیە بکرێ،بە بێ ئەوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە رەنج وماندووبوونی بۆ بکێشن.دێمۆکڕاسی وئازادی هاسان نایەتە دی.
بۆ سەلماندنی ئەو راستیەش دەبێ لە مێژووی ئەو وڵاتانە تێبگەین کە دوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی دەستیان کرد بە پێڤاژۆی خەسارناسیی بۆ دوای شەڕ.لە وڵاتانی جیهانی سێهەم بابەتێک بەناوی خەسارناسیی هەنگاوی بۆ نەنراوە،دەوڵەتەکان بە سیستمی دیکتاتۆڕی بەڕێوە چون وهەرواش ئالوگۆڕیان بەسەر هاتووە.
دامەزراندنی دامودەزگای پەیوست بە بەرێوەبردنی سیستمی دادگەریی ودێمۆکڕاسی و حەوجێی بە کەسانی لێ‌هاتووشآرەزاخوێندەوارهەیە.وڵات بە حیزبیی دواکەوتووپاشوەڕۆوسەرۆک عەشیرە وسەرۆک خێل بەڕیوە ناچی.دز وگەندەڵ ووڵاتفرۆش ناتوانن وڵات بەرێوە بەرن.نموونەی هەری بە بەڵگە سی ساڵ دەسەڵاتی دووبنەماڵەیە لە باشووری کوردستان کە سەرخان وژێرخانی ئەو خاکەیان هەڵتەکاندوە وخەریکن بەتەواوی رادەستی داگیرکاری کوردیی بکەن!
وڵاتی عێڕاق لە سەردەستی گەلەکەی بونیاد نەنراوە ،بە بڕیارێکی دەرەوەیی بۆتە ئەو عێڕاقەی کە دەیبینین.سەددام وحیزبی بەعسیش بەتواناو ئیرادەی خەڵك نەرووخا.زلهێزەکان ویستیان ولە ناویان برد.ئەوە تایبەتمەندیی دانیشتوانی جیهانی سێهەمە.لە باشووری کوردستانیش هەربەوشێوەیە،تاقمێک سیخۆریی ناونەتەوەیی وشەڕانی وخاک فرۆش بۆ ماوەی سی ساڵ دەبێ بە زەبریی چەک وزیندان وهەڕەشە خۆیان جێگیر کردوە دەست لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بەرنادەن.

هەڵبژاردن یان هەڵبژاردوو؟

لە نێوان ئەو دەستەواژەیەدا مەودازۆرە.هەڵبژاردن لە وڵاتانی خاوەن ئیرادە وئازادودێمۆکڕاتیک بەرێوە دەچێ.هەرچەند لەو وڵاتانەشدا کەمووکورتیی بەدی دەکرێ.بەڵام جیاوازیەکی مەزن هەیە لە نێوان هەڵبژاردنی ئەو وڵاتانە تا هەڵبژاردن لە عێڕاق وباشووری کوردستان وئێڕان وسووریە و…
ماوەیەکی زۆریی نەماوە کە هەڵبژاردن لە عێڕاق وباشووری کوردستان دەست پێبکا.باسی هەڵبژاردنی عێڕاق ناکەم.مەبەستم زیاترباشووری کوردستانە.باشووری کوردستان لە ناوبازنەی داخراوی تاقمێک مفتەخۆر ودزوکوردکوژوگزیروخاک فرۆش وبێویژدان گەمارۆ دراوە!نە پارڵمان ونە دامودەزگای سەرکوتگەرنە دامودەزگای بەڕێوەبەرنە یاسای سەردەمیانە و… لە سەر ئیرادەی خەڵک بەرهەم نەهاتووە.
دووبنەماڵەی سەرشۆڕیی بیانی ودەستەمۆی داگیرکار بە ئاشکراو بوونە ئاژان دۆبڵی نەیاری کورد کە لە سەر ڕێکاریی ترۆرو شکەنجە وزیندانیکردنی  ئازادیخوازان جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە وبەری نادەن.دونیای بێویژدانی دەرەوەش قازانجی خۆی لە سیستمەدا دیتۆتەوە.ئەوەی کە حیسابی بۆ ناکرێ خەڵكی بەندکراوە.
لەوەها سیستمێکی خێڵگەراو بنەماڵەییدا هەڵبژاردن وچوونە سەر سندووقەکان هیچ واتایەکی نییە.رابوردووی هەڵبژاردنەکانی پێشووئەوەی سەلماندوە کە ئەو دەسەڵاتە بە یارمەتی هیندێک وڵاتی دەرەکەی دەنگەکان بۆ ئەژماردەکا تا بەزۆرینەیەکی درۆزنانە باڵانسی هێزلە نیوان خۆیاندا رابگرن وخۆیان وەک هەڵبژاردەی گەل نیشان بدەن.
لە وەها سیستمێکدا هەڵبژاردن دەبێتە هەڵبژاردوو،بەو واتایە کە گەل بچێتە سەر سندووقی یان نەچێتە سەرسندووقی دەنگدان ،مۆرەکان وکارگێڕانی داهاتووی بەرێوەبردن دیاریی کراون.تاکی کورد لە باشووڕی کوردستان دەنگ بدایان دەنگ نەدا،ئەوەی کە ئەو دووبنەماڵەیە بە پێویستی خۆیانی دەزانن لە ناو سندووقی دەنگدان دێتە دەرێ!
ڕای گشتی وتاقمێک لە حیزبەکان وئۆپۆزیسیون لە سەر ئەو باوەڕەن کە رۆژی دەنگدان خەڵک با بچنە سەر سندووقەکان ودەنگی / نا / بدەنە ئەو دەسەڵاتە!ئەوە دووپاتکردنەوەی ئەو هەڵەیە کە لە رابوردووکراوە.دەسەڵات پارەی هەیە وزۆر بەهاسانی کەڵکی لێوەردەگرێ تا خەڵكی ساویلکەی پێ بێنێتە سەر سندووقی دەنگدان.لە رێفڕآندۆمی رابووردودا ئەوەمان بەچاوی خۆمان بینی.

چارەچییە:

من وێنەی تاکێکی کورد تەنیا ڕێچاڕیک کە بە پێویستی دەبینم ئەوەیە لە رۆژی دەنگداندابە پێی توانا کەس لە ماڵەکەی خۆی نەچێتە دەرێ.هەرشوێنێک کە سندووقی دەنگدانی لێ دانرابوولێی دووربکەونەوە.ڕاوەستاندنی ژیان لە ڕۆژێکدا بۆ پرسێکی چآرەنووسسازدەبێ وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتمانی بەڕێوە بچێ.ئەو ڕێکارە پەیامێکی گرینگە بۆ دونیای دەرەوەش،کە خەڵک بێزارن لە دووبنەماڵەیە وئیدی دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێ. هەڵبژاردن دەکرێ،دوای ئەو هەڵبژاردنەش هەر چەتەکان دێنەوە سەردەسەڵات ئەگەروشیار نەبین.
بەداخەوە دەتوانم بڵێم؛ئاستیی وشیاریی کۆمەڵگاکەمان بۆ پرسە سیاسییە چآرەنووسسازەکانی مێژوویی لە ئاستیکی بەرزدا نییە.خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان هیچ فیداکاریەک نەماوە بۆ حیزبەکانی نەکەن،حیزبەکان خاوەنی ئیڕادەیەکی سیاسیی سەربەخۆیان نین.
خەڵکی خاوەن شەهیدودڵسۆز لە باشووری کوردستان ،لەرۆژی هەڵبژاردندا لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە