گرنگی ژمارە ٣،٦،٩ لە گەردوندا

Friday, 24/09/2021, 18:00

8440 بینراوە


 وتەیەکی زانای بەناوبانگ نیکۆلای تێسلا هەیە دەڵێت

 " If you only knew the magnificence of the 3, 6 and 9, then you would have the key to the universe "

واتە ئەگەر بزانیت گەورەیی ئەم ژمارانە ٣،٦ وە ٩ چیە ئەوا کلیلی گەردونت دەبێت..

کەواتە ئەم سێ ژمارەیە زۆر گرنگە ، ئێستا با بزانین گرنگی ئەم سێ ژمارەیە چیە؟

دەمەوێت نیشانی بدەم هەموو گەردون لە ژێر کۆنترۆڵی ژمارە ٣،٦،٩ دایە، ئەم سێ ژمارەیە هەمیشە دوبارە دەبنەوە.. ژمارەکانی تر وەک ١،٢،٤،٥،٧،٨ ئەمانە ئەو ژمارانەن کە لە دایمێنشنی سێدان. بەڵام هەموو ژمارەکان کۆنترۆڵ دەکرێت لە لایەن ژمارە ٩ وە، ژمارە نۆش یەکسانە بە سفر..وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد سفر واتە هیچ و ئەم گەردون لە خاڵی سفرەوە سەرەتاکەی دەستی پێکردوە.

ئەم کەونەی ئێمەی تێدا دەژین لە ماتماتیک و  فەرکوێنسی و وزە پێک هاتووە.. تەواوی پەترۆنەکان دەبینرێت لە خواردنی ڕۆژانەدا لە گژو گیا لە گوڵ یاخود گیانلبەرەکاندا.

خانەکانیش هەمووی بە ژمارەی ماتماتیکی خۆیان نیشا دەدەن، یەک خانە دەبێتە دوان دوان دەبێتە چوار چوار دەبێتە هەشت هەشت دەبێتە شازدە بەمشیوە دەبڵدەبێتەوە...

ئێستا دێمە سەر باسی ژمارەکان و گرنگی ژمارەکان و چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر.

١=١

٢=٢

٤=٤

٨=٨

١٦= ١+٦=٧

٣٢= ٢+٣=٥

٦٤= ٤+٦=١٠=١+٠=١

١٢٨=١+٢+٨=١١= ١+١=٢

٢٥٦= ٢+٥+٦=١٣= ٣+١=٤

٥١٢=٥+١+٢=٨

١٠٢٤= ١+٠+٢+٤=٧

٢٠٤٨=٢+٠+٤+٨=١٤=١+٤=٥

کەواتە ژمارەکان کۆ بکەرەوە هەمان ئەو ژمارانەت دەست دەکەوێت کە لەسەرەتاوە هەتبون..کەواتە هەرچی ئەو ژمارانە هەیە تۆ دەبڵی بکەرەوە تەنها ئەو ژمارانەت دەداتێ وەک ١،٢،٤،٥،٧،٨

ئێستا لە بری ئەوەی ژمارەکان دەبڵ بکەینەوە ژمارەکان دەکەینە نیوە بزانین ئەنجامەکەی چی دەبێت.

١=١

٠،٥=٥

٠،٢٥=٧

٠،١٢٥،=٨

٠،٠٦٢٥=٤

٠.٠٣١٢٥=٢

٠.٠١٥٦٢٥=١

٠.٠٠٧٨١٢٥=٥

٠،٠٠٣٩٠٦٢٥=٧

هتد...

کەواتە ئەمجارەش ژمارەکان هەمان ئەنجامیان هەبوو ١،٢،٤،٥،٧،٨

دەزانیت چی جێگای سەرسوڕمانە لە هەردو حاڵەتەکەدا بۆ یەک جاریش ژمارە ٣،٦یان ٩ نابینیت..ئەو ژمارانەی کە بە زەرد دیاریم کردوە. ئایا نهێنی ئەمە چیە کە ژمارەی ٣ و ٦ یان ٩ نابینیت لە وەڵامدا.. لێکۆڵەرەوان دەڵێن کە گوایە ژمارەکانی ١،٢،٤،٥،٧،٨، ئەو ژمارانەن کە لە دیمێنشنی ٣ دا بونیان هەیە.. بەڵام ژمارەکانی وەک ٣، ٦ یان ٩ ئەمانە لە دیمێنشنی باڵاترن..

 

با ئێستا ژمارەکانی وەک ،٣ ٦ و ٩ دەبڵ بکەینەوە بزانین چیمان دەداتێ؟

٣=٣

٦=٦

١٢=٣

٢٤=٦

٤٨=٨+٤=١٢=١+٢=٣

٩٦=٩+٦=١٥=١+٥=٦

١٩٢=١+٩=٢=١٢=١+٢=٣

٣٨٤=٣+٨+٤=١٥=١+٥=٦

٧٦٨=٧+٦+٨=٢١=٢+١=٣

بەردەوامی...

لێرەدا ئەنجامەکەی تەنها دوو ژمارەیە ئەویش سێ و شەشە.. ئەم جارە ئەو ژمارانەی کە لە بلۆکی یەکەمدا هەبوو بە ژمارەکانی دیمێنشنی سێ ناوم بردن لەم بلۆکەدا بونی نیە..

ئێستا بەهەمان شیوەی جەدۆلی پێشو ژمارە ٣ بچوک دەکەینەوە هەر جارەو نیوەی ئەو ژمارەیەی کە هەمانە، بەهەمان شێوە ئەنجامەکەی هەر ژمارە سێ و ژمارە شەش دەبێت..

كەواتە ئێستا بۆمان دەرکەوت ژمارە سێ دەبڵ بکەینەوە یان دابەشی بکەین هەمان ئەنجاممان دەداتی ئەویش ژمارە سێ و ژمارە شەشە. بەڵام ئەم جارە ژمارە نۆ دیار نیە لە ناو هاوکێشەکەدا..

جاری پێشو ژمارە سێ و شەش  و نۆ دیار نەبو ئەمجارە تەنها ژمارە نۆ دیار نەما، ئەویش پەیوەندی هەیە بەوەی کە ژمارە نۆ ژمارەی سێ و شەش کۆنترۆڵ دەکات.

ژمارە یەک دوو چوار کۆنترۆڵ دەکرێت لە لایەن ژمارە سێ، ژمارە پێنج حەوت هەشت کۆنترۆڵ دەکرێت لە لایەن ژمارە شەش..ژمارە نۆ ژمارەی شەش و سێ کۆنترۆڵ دەکات. کەواتە ژمارە نۆ هەموو ژمارەکان کۆنترۆڵ دەکات..

ئێستا ژمارە نۆ دەبڵ دەکەینەوە بزانین کام ژمارەیەمان دەست دەکەوێت..

لێرە دەبینیت ئەنجامی ژمارەکان هەمیشە ژمارە نۆ دەبێت.

ئێستا ژمارە نۆ دابەشی دوو دەکەین بەرەو خوارەوە..دەبینیت ئەمجارە هەموو ئەنجامەکان تەنها ژمارە نۆیە.

ئێستا بینیمان کە ژمارە نۆ بەرپرسە لە خۆی بەتەنها ، ئێستا نیشانتانی دەدەم کە ژمارە نۆ چەند گرنگە لەم کەونەدا.

ئەمە وێنەی بازنەیەکە ٣٦٠ پلەیە..دەبینیت ژمارە نۆ کۆی ژمارەکانە.

نیوەی بازنەکە دەبێتە ١٨٠ دەرەجە ١٨٠ بەهەمان شیوەی دەکاتە ٠+٨+١=٩

چارەکی بازنەکەش بە هەمان شیوە دەکاتە ٩٠ دەرەجە ٠+٩=٩ ئەمیش هەر دەکاتە ژمارە نۆ.

نیوی چارەکی بازنەکە دەبێتە ٤٥ دەرەجە ئەویش هەر دەکاتە ٤+٥=٩

هەتا بازنەکە بچوک بکەینەوە ژمارەکە هەر کۆی گشی دەکاتە نۆ.

ئایا ئەم ژمێریاریە بۆ ژمارە نۆ تەنها لە بازنەدا دەدۆزرێتەوە؟ با ئێستا سەیری سێ گۆشەیەک بکەین.. سێ گۆشە بریتیە لە ١٨٠ دەرەجە بۆ هەر گۆشەیەکی..

ئەگەر لاکێشەیەک تاقی بکەینەوە هەمان ئەنجامی سێ گۆشەو بازنەکەمان دەبێت؟ وەڵامەکەی بەڵێ..

وێنەی پێنج گۆشە وەک بینای پەنتاگۆن..ئەیوش دەبێت بە ٥٤٠ دەرەجە کۆی گشتی دەکاتە ٩

هەر گۆشەیەکی تر بگرین ژمارە نۆ دوبارە دەبێتەوە وەک ئەنجامی کۆتایی.

کەواتە هەموو ئەنجامەکان ژمارە نۆ بون واتە ژمارە نۆ بۆ کۆتا دەڕوات بۆ بۆشایی ئاسمان.. ئێستا چەند نمونەیەکی ترتان دەدەمێ کە ژمارە نۆ لە هەموو کەوندا بونی هەیە.

خێرایی تیشک

١٨٦٢٨٢ مایل لە چرکەیەکدا

١+٨+٦+٢+٨+٢=٢٧ = ٢+٧=٩

تیرەی خۆر یەکسانە بە

٨٦٤٠٠٠ مایڵ

٨+٦+٤+٠+٠+٠=١٨ =١+٨=٩

تیرەی زەوی یەکسانە بە ٧٩٢٠ مایڵ

٧+٩+٢+٠=١٨ = ١+٨=٩

تیرەی مانگ یەکسانە بە ٢١٦٠ مایڵ

٢+١+٦+٠=٩

ژمارەی هەسارەکانی خۆی خۆمان ٩ هەسارەیە

ئایا ژمارە نۆ هیچ پەیوەندی هەیە بە کاتەوە؟

بەڵێ فەرموو سەیری ئەم ئەنجامانە بکەن:

٣٦٠٠ چرکە یەک سەعاتە ٣+٦+٠+٠=٩

ڕۆژێک یەکسانە بە ٨٦٤٠٠ چرکە  ٨+٦+٤+٠+٠= ١٨ = ١+٨=٩

هەفتەیەک ٦٠٤٨٠٠ چرکەیە  ٦+٠+٤+٨+٠+٠= ١٨ = ١+٨=٩

ساڵێک پێک دێت لە ٣١٥٣٦٠٠٠ چرکە  ٣+١+٥+٣+٦+٠+٠+٠= ١٨ = ١+٨=٩

ڕۆژێک پێک هاتوە لە ١٤٤٠ خولەک ١+٤+٤+٠=٩

هەفتەیەک پێک هاتوە لە ١٠٠٨٠  خولەک  ١+٠+٠+٨+٠=٩

مانگێک پێک هاتوە لە ٤٣٢٠٠ خولەک  ٤+٣+٢+٠+٠=٩

ساڵێک پێک هاتوە لە ٥٢٥٦٠٠ خولەک  ٥+٢+٥+٦+٠+٠= ١٨ = ١+٨=٩

کەواتە ئەمە ئیسپاتە کە ژمارە نۆ لە کات و بۆشایدا بونی هەیە.. ئەمە هەموی نیە

لە دیانەتی هیندویزمدا لە چەند شوێنێک ژمارە  نۆ هاتوە.

زاناکان سەلماندویانە کە زەوی لەسەر شەپۆلی ٤٣٢ هێرتز دەلەرزێت ٤+٣+٢=٩

 

سیمبۆڵی ئۆم لەسەر شەپۆی ٤٣٢ هێرتز دەلەرزێت ئەمیش هەمان ئەو شەپۆلەی زەویە..

شێوەی سیمبۆڵی ئۆم  لەسەر شیوەی ژمارە سێ شەش نۆ دروست کراوە.

ژمارە پیرۆزکەی دیانەتی هیندویزم ١٠٨ ئەمیش هەر دەکاتە ١+٠+٨=٩

ژمارەی چاپتەرەکانی شریماد بهاگڤاد گیتا ١٨ چاپتەرە ١٨=١+٨=٩

جەنگی ماهابهاراتا ١٨ ڕۆژی خایاند ١٨=١+٨=٩

ژمارەی ئەو جەنگاوەرانە لە ژیاندا مابون دوای جەنگی ماهابهاراتا ١٨ کەس بون ئەمی هەر دەکاتە ١+٨=٩

ئێستا ئیسپاتی دەکەم کە ژمارە نۆ هەموو شتێکەو هیچیش نیە..

کەواتە دەتوانین بڵێین ژمارە نۆ یەکسانە بە ژمارە سفر ٩=٠

لە زۆربەی ژمارەکاندا ئەگەر شوێنی سفر بگۆڕیت بە ٩ هیچ لە ئەنجامی ژمارەکە ناگۆڕێت

٧٠٨   = ٧+٠+٨=١٥ = ١+٥=٦

ئێستا جێگای سفر دەگۆڕین بە ژمارە ٩

٧٩٨ =

٧+٨+٩=٢٤ = ٢+٤=٦

کەواتە ئەنجامی ٧٠٨ و ٧٩٨ هەمان ئەنجام بوو ژمارە ٦.

ئێستا ئەم ژمارانە زەربی ٩ یان سفر دەکەین بەهەمان شێوە هەمان ئەنجامی دەبێت یان سفر یان ٩.

کەواتە سفر یەکسانە بە نۆ و نۆ یەکسانە بە سفر..نۆ هەمو شتێکە و نۆ هیچیش نیە.

ئەگەر ژمارەکان لە سفرە بۆ هەشت کۆ بکەینەوە چیمان دەست دەکەوێت؟

٠+١+٢+٣+٤+٥+٦+٧+٨=٣٦ ٣٦= ٣+٦=٩ ئەم ئەنجامەش دوبارە دەکاتەوە ژمارە نۆ. کەواتە ژمارە نۆ بەرامبەری هەموو ژمارەکانی ترە لە تای تەرازویەکدا..ژمارە نۆ وەک پاشای ژمارەکانە و کۆنترۆڵی تەواوی ژمارەکان دەکات..کۆنترۆڵی ژمارەکان و  کات و بۆشایی دەکات.

ئەمە نهێنی ژمارەکان بوو ، پێشتر لە بابەتکدا باسی ئەوەم کردبوو کە ژمارە سفر سەرەتای دروست بونە و هیچ سەرەتای ژیانە بۆ بەدەست هێنانی هیچ  هیچت ناوێت..ئێستا دوبارە بینیمان کە ژمارە نۆ پاشای ژمارەکانە و ژمارە نۆ لەگەڵ ژمارە سفر هەمان سەنگیان هەیە..

کەواتە ئێمە لە دونیایەکی ماتماتیکیدا دەژین و ئەم ژیانە پێک هاتوە لە سیمولەیشن و دوبارە بونەوەی کۆمەڵێک کۆدو ژمارە...


لینکی بابەتی هیچ سەرەتای ژیانە

 

 

 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە