هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


پارتییەکان دەیانەوێت ناوی ئاودەستیش وەکو خۆیان پیس بکەن

Sunday, 09.26.2021, 14:51

4296 بینراوە


سەرەتا:

کوردستانپۆست هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی:(ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)، کە پەیامنێرێکی نزیک لە رووداوەکان لە هەولێرەوە ناردبووی، لە هەواڵەکەدا ناوی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەو وەزارەتە هاتووە، کە فوئاد سدیق سابیر)ی کۆنە شیوعی و جاشی سەردەمی ئەنفالەکان و کارمەندی دەزگای پاراستنی ئەمڕۆیە..
ئەم فوئاد سدیقە لە ساڵی 2005 ـەوە لای زۆربەی ئەندام و ستافی کوردستانپۆست ناسراوە، دەزانێت کۆمەڵێک نهێنیان لە لایە، کە ناتوانێت راستەوخۆ بەرەو روو بێتەوە و وەڵام بداتەوە، بۆیە کاتێک (د. سالار باسیرە) ئەو هەواڵە لە پەیجەکەی خۆیدا (شێر) دەکات و دایدەنێت، فوئاد پەیوەندیی پێوە دەکات و دەنگەکەی تۆمار دەکات، ئەوەی مەبەستی بێت بڵاوی دەکاتەوە و ئەوەی بە دڵیشی نەبووە لایدەبات، کە لە شوێنێکدا دەڵێت: (کوردستانپۆست وەکو ئاودەست وایە).
بۆیە منیش لێرەدا هاتمە دەنگ و دەمەوێت وەڵامێکی بدەمەوە و ئەم کابرایەتان پێ بناسێنم، پێناسەیەکی ئاودەستیشی بۆ بکەم، لەگەڵ بەراوردێکی ئاودەست و پارتی تا بیسەلمێنین، ئاودەست لە پارتیی و ئەم پیاوەی دەزگای پاراستن خاوێنتر و جوانترە. سەرەتا لە پێناسەکەوە دەست پێدەکەین:

لە زمانی کورداییدا چەند وشەیەک هەیە وەک ئاودەست هەمان واتا دەگەیەنێت، وەکو پێشاو، ئاوەخانە و تەوالێت. بە فارسیش (مستراح) (فەرهەنگی هەمانە بۆرینە /ل١٤). بە زمانی عەرەبیش: (مرحاض) و بە زمانە ئەوروپییەکان (تەوالێت)، ئەم دوو پیتەش (WC) هەر هەمان مانای ئەو شوێنە دەگەیەنێت، واتا ئەو شوێنە بۆ فڕێدان و خاڵیکردنەوەی میز و پیسایی. لای عەرەب و فارسیش مانای خۆخاڵیکردنەوە و جۆرێک لە ئیسراحەت وەرگرتن و خۆشی وەرگرتن دێت. بەڵام لە زمانی کوردییدا جیاواتر لەوان ئەو شوێنەیە، کە دەستی تێیدا بەئاو دەگەیەنرێت، (ئاو) (دەست)، ناوەکە نزیکە لە کەلتوری ئیسلام، کە (دەست) (نوێژ)یش نزیک لەو شوێنە دەگیرێت.

مێژووی ئاودەست لە مێژووی پارتیی خاوێنترە

مێژووی پارتیی مێژوویەکی قێزەوەند و پیس و ناشرینی هەیە، هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە لە ناوڕەحمی سیخوڕ و ناپاکەکانی کورددا بە پیسیی و بە خیانەت لە دایک بوو، بەتایبەتی پاش گەڕانەوەی مەلا مستەفا لە یەکێتی سۆڤیەت، ئەو کاتەی برایم ئەحمەد، کە سیخوڕی ئینگلیز و سکرتێری پارتیی بوو، ئەو حیزبەی تەسلیمی مەلا مستەفا کرد، لەسەرەتادا مەلا مستەفا رازیی نەبوو، بۆ ئەمە قسەیەکی بەناوبانگی هەیە، بە برایم ئەحمەد و هەمزە عەبدوڵڵای وتبوو، من ببم بە سەرۆکی قەحبەکان، نابم بە سەرۆکی پارتی، کەچی دواییش، کە نەبوو بەوە، ئیتر رازیی بوو ببێت بە سەرۆکی پارتیی، لەو کاتەشەوە هەر کامێکیان لە پارتیی کەوتبنە خوارەوە، یان بووبێتن بە پارتیی، زۆربەیان لە ناپاکی و خۆفرۆشی و دزیی و چەتەگەرییدا کۆپی مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی بوون. کار و کرداریشیان لە بری سیاسەت و پەروەردەی راستیی کوردایەتیی و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا، تەنیا سیخوڕی، کوردکوشتن، دەستتێکەڵکردن بووە لەگەڵ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستاندا. بە کورتییەکەی ئەمە مێژووی پیس و پۆخڵی پارتییە، کە لە ماوەی 70 بۆ 80 ساڵدا، ئەگەر گۆڕانکاری بە سەر ئاودەستدا هاتبێت، بەسەر پارتییدا نەهاتووە. ئەوەی بیچمی پارتییە رەسەنەکان ببینێت زۆربەیان رەزا قورس، پیس، پۆخڵ، درۆزن، داوێنپیس، دەستپیس، زمانپیس، نەخوێنەوار و نەزانن. هەرچی پۆخڵەواتی نێو کۆمەڵگایە، لە نمونەی خائین و سیخوڕ و جاش و ناپیاو ، لە ناو پارتییدا کۆبوونەتەوە، یەکێک لەوانە ئەم فوئاد سدیق سابیرەیە، بۆیە بە پێویستم زانی مێژووی ئاودەست بۆ فوئاد سدیقیش شیبکەمەوە، چونکە لە بۆگەنی خۆیدا لوتیی گیراوە، ناتوانێت بۆنی پیسیی خۆی بکات، کە ئاودەست لە خۆی بۆنی خۆشتر و خاوێنترە، کەچی پێی وایە ئاودەست شوێنێکی خراپە، لەو روانگەیەشەوە هەر نووسەرێک رەخنە لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتەکەیان بگرێت، کاکە فوئاد بە پیسایی ناو ئاودەست دەیچوێنێت. 
ئەگەر مێژووی ئاودەست پەیوەست بێت بە مێژووی پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی، ئەوا مێژووی پارتیی پێچەوانەکەیەتی، گەڕانەوەیە بۆ نەزانین و جەهل، دڕندایەتیی و خوێنڕشتن، پیاوکوشتن، هەموو ئەمانە دوورن لە هەستی مرۆڤبوون و هاوتەبایی و خۆشەویستیی.
مێژووی ئاودەست لە کۆمەڵگای کوردەواریدا پەیوەستە بە مێژووی ئیسلامیشەوە، کە چۆن جاران لەلادێکاندا ژنان دەچوونە سەر کانی و شوێنی تایبەت دروستکرابوو، پیاوانیش دەچوونە مزگەوت و لەوێ دەستیان بە ئاو دەگەیاند.لە شارەکانیشدا تا سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، ئاودەست نزیکی دەرگای ماڵەکان بوو. هەمیشە پڕبوون لە قالۆنچە و مشک و مێروولە، بە دیوارەکاندا شەوگەرد پێیاندا هەڵدەگەڕا. زۆربەی منداڵانی ئەو سەردەمە بە رێژەیەکی زۆر تا تەمەنی بەرەو ژوور بۆ 10 ساڵیش میزیان بە خۆیاندا دەکرد، چونکە پێیان خۆش بوو میزەکە بە خۆیاندا بکەن نەک بچنە ئاودەست.
دوایی ئاودەستەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات و هاتنە ناو ماڵەکانەوە، نزیک ژوورەکان. ئاودەستی شێوەی رۆژئاوایی بوو بە باو. ئیستا زۆربەی ئاودەستەکان لەگەڵ شوێنی خۆشۆریندا بە یەکەوە لە ژورێکدا دروست دەکرێن، بۆ زەوق وەرگرتن مۆم و سەبەتەی پڕ لە رۆژنامە و پەڕەی گوڵ و بۆن و بەرامەی لێدادەنرێت. کاتێک بەختیارعەلی رۆماننوس دێتە ئەوروپا و لە ئەڵمانیا جێگیر دەبێت، ئەمە دەکاتە ئیلهامی توانج و رەخنە، سوکایەتیی بە یاسین بانیخێڵانی دەکات و بۆی دەنووسێت: ئاودەستی ماڵەکانی ئێمە لە ژووری خەوتنەکانتان پاکترە.
هەر بۆ زانیاری ئەم فوئاد سدیقە، چونکە جاش بوو، لە شاخ نەبوو، ئەو رووداوەی بۆ دەگێڕمەوە، کە ئەو کاتەی بەرپرسەکان لە شاخ بوون، جگە لە پلانی پیاوکوشتن و چەتەگەریی و دزێتیی، عەقڵیان بەوە نەدەشکا، بیربکەنەوە، کە پێشمەرگە پێویستی بە شوێنی تایبەت هەیە بۆ خۆشۆرین و دەستبە ئاوگەیاندن. زۆربەیان بە گەڵای درەخت و بەرد پاشەڵی خۆیان دەسڕی. پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆی گێڕامەوە، کەوا کاتێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویان کردە باشوور، لە نزیک بارەگایەکی حیزبی سۆسیالیست خەڵوەتیان هەڵدابوو، توانیان بیرۆکەی ئاودەست و شوێنی تایبەت بۆ خۆشۆرین دامەزرێنن، چەکدارەکانی باشووریش دەچوونە لای ئەوان خۆیان دەشۆری و دەستیان بە ئاو دەگەیاند.
ئینجا با بێینەوە سەر باسی کاک فوئاد سدیق سابیر و ئەو کەسەتان بێبناسێنم.

فوئاد سدیق کێیە؟

- فوئاد سدیق سابیر تا ساڵانی 1987 شیوعی بوو، وەکو حەمە سەعید حەسەن و سەرۆ قادر و کوڕەکانی حەسیب قەرەداغی، بەگژ کەپیتاڵیست و خاوەنکاردا دەچوونەوە، لەو کەسانە بوون کە بڕوایان وابوو، ئەگەر بە کوردیی سڵاوت بکردایە و بتگوتبایە: (رۆژباش)، ئەوان وەڵامیان دەدایتەوە و دەیانگوت: (لنگە کڵاش!)، دەبوو وەکو ئیسلامییەکانی ئەمڕۆ بتگوتایە: (مەرحەبا، یان سەلاموعەلەیکم).، یان دەچوون دەوروخولی منداڵە دەوڵەمەندەکانیان دەدا، دەیانگوت: ئەمانە دەبێت (ح  )یان بکەین، چونکە کوڕە دەوڵەمەندن.
- ئەم کابرا شیوعییە لە سەردەمی لاوییدا، حەز لە کچێک دەکات بە ناوی (نیشتیمان)، گێچەڵی زۆری پێدەکات، بەڵام کچەکە خۆش ناوێت، بەڵکو حەزی لە کوڕێکی دیکە دەبێت بە ناوی (کرێکار)، بۆیە فوئادی عاشق و دڵدار، وتارێکی سیاسیی لە ناواخندا دڵداریانە دەنووسێت و بڵاوی دەکاتەوە، دەڵێت: (کرێکار) هەرگیز بە (نیشتیمان) ناگات، لە سەرەتادا برادەرە شیوعییەکانی دەستخۆشی لێدەکەن، تا دوایی پێدەزانن، کە مەبەستی لە نیشتیمان و کرێکاری راستەقینە نییە، بەڵکو مەبەستی لەو دوو کەسەیە، کە وەکو هەڕەشە ئاگاداری کوڕەکە دەکاتەوە، تا واز لە (نیشتیمان) بهێنێت و لێی دوور بکەوێتەوە.
- لە سەردەمی ئەنفالەکاندا ساڵی 1988 دەچێتە لای سەرۆک جاشێکی خزم و ناسیاوی خۆی بە ناوی (عومەر حەسەن)، ئەمیش له‌ ریگه‌ی نه‌جاتی عه‌لی فاتمی پورزای و دڵشادی برای نه‌جات،‌ کە شۆڤێری عومەر حەسەنی سەرۆکی جاشەکان بووە، فوئاد سدیق په‌یوه‌ندی دەکات و دەبێتە (جاش). ئه‌وكات ماڵه‌كه‌یان له‌ (ئیسكان)ی هەولێر بەرامبەر بە (كافتریای من و تۆ)ی ئیستا بووه‌. ئەگەر بە جوانی تەماشای بیچمی بکەیت دەبینیت کە هێشتا تەپوتۆزی چاشایەتیی پێوە ماوە و نەیتەکاندووە.
- فوئاد سدیق لە چەند چالاکیی جاشایەتییدا هاوبەشی ئەنفال و راگواستنەوەی گوندەکانی کردووە، (هەرچەندە بۆ ئەمە بەڵگە نییە، بەڵام ئەو هانی هانییەی لەسەرە)، سەرچاوەیەک پێی راگەیاندم وتی: (فوئاد سدیق کەسێکی ترسنۆک و جەبانە کوو ئەوەندە غیرەتی هەیە بچێتن شەربکات؟).
- دوای سێ ساڵ بەسەر جاشایەتییەکەیدا و لە راپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان ساڵی 1991، کە بەعس لە کوردستاندا نامێنێت، بۆ ماوەیەک ئەم فوئاد سدیقە خۆی دەشارێتەوە، قەیسەری لێ دەبێتە کونەمشک، دوایی دەبێتە پارتیی و لەگەڵ پاراستندا کار دەکات. 
- ئەوانەی کە ناویان لەگەڵ فوئاد سدیقدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ناو پارتییدا پلە و پۆستیان هەیە، (عومه‌ر حه‌سه‌ن)ی سەرۆک جاشیش، کە ئیستا لە ژیاندا نەماوە، بە یارمەتی فوئاد سدیق و کوڕەکانی عەلی فاتم، لای پارتیی کراوەتە شه‌هیدی سه‌نگه‌ر.
- نه‌جات عەلی فاتم ئیستا به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتایە و دڵشادی برای نەجات کە شۆڤێری ئەو سەرۆک جاشە بووە، بە پله‌ی عه‌مید له‌ یه‌كه‌ی هه‌شتا دامەزراوە. دوو برای تریان بە ناوی (هاوار) بۆته‌ عه‌قید و (ده‌سكۆ)ش موقه‌ده‌مە. فواد سدیق، کە پورزای ئەو چوار کەسەیە بۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆلی بریكار ده‌بینێت کەچی ئەم ناموبارەکە دەڵێت من دژی گەندەڵییم و چەند کەسم بەرەو رووی یاسا کردۆتەوە. 
- ساڵی 2005 دەزگای پاراستن فوئاد سدیق بە کاری سیخوڕی بۆ ئەوروپا دەنێرێت، تا پەیوەندیی بە کەسانی ئۆپۆزیسیۆن و نووسەرەکانی کوردستانپۆستەوە بکات. یەکەم جار لە دانیمارک دەچێتە لای مستەفای حەسەنە گەورە، ئەو کات مستەفا چێشتخانە و رێستۆرانێکی دەبێت، مستەفای حەسەنە گەورە گێڕایەوە، کە ئەم فوئاد سدیقە چاوی بڕیبووە ئەو کچەی لە رێستۆرانەکەدا دەهات و دەچوو، کاری دەکرد، بە پێکەنینەوە دەڵێت: (بە خوای ئەو کیژەی عالە)، دوایی هەواڵی شوێنی رابواردن دەپرسێت، مستەفا لەوێدا بە رەقی بە روویدا دەتەقێتەوە، بەڵام ئەو بێشەرمانە داوا دەکات کە ستافی کوردستانپۆست ببینێت، مستەفای حەسەن گەورە وتی: لە تەواوی هەڵسوکەوت و قسەکانییدا بەرەقی وەڵامم ئەدایەوە، کە تۆ ئەو کەسە نییت بتوانیت زیارەتیان بکەیت و پێشوازیت لێ بکەن. کاتێکیش هاتبووە سوید پیوەندی بە رەفعەت هەڵەبجەییەوە کرد، هەواڵی (عەدۆ بارزانی) پرسیبوو، دەیویست ناو و شوێنی ئەسڵی لە هەولیر بدۆزیتەوە و تیرۆری بکەن. جگە لەوە هەر وەکو کەسێکی سەرسەریی و بەرەڵا هەواڵی شوێنی رابورادنی پرسیبوو. دوای ئەوە دەچێتە هوڵەندا، یەکەم چالاکیی سەردانی جامخانەکانی ئەمستەردام دەبێت. ئیتر فوئاد سدیق ئەم بەدڕەوشتیی و داوێپیسییە لە پاڵ جاشایەتیی و پاراستنەکەیدا دەخاتە سەر مێژووی کەسایەتیی خۆی، پێی وایە ئاودەست لە خۆی ناشرینتر و بۆگەنترە.
وێنەی یەکێک لەو جامخانانەی ئەمستەردام لە هۆڵەندا، کە فوئاد سدیق سەردانی کردووە
- فوئاد سدیق کە پێشتر سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی گۆلان بووه‌، بێنامووسی و دزیی زۆری لە ناو ئەو دەزگایەدا کردووە، هەمووشی بۆ چۆتە سەر، چونکە ئەگەر پارتیی ئەم خوێڕی و سەرسەریانەی لێبکەیتەوە، دەمێنێتەوە سفر و هیچ بەدەستەوە.
لێرەدا لە ئەزمونی خۆمەوە راشکاوانە رەخنەش لە د. سالار باسیرە دەگرم، بەتایبەتیی زیاتر لە(90) وتار و نووسینی لە کوردستانپۆستدا هەیە، کە فوئاد سدیقێکی جاش و پاراستن نووسینەکان دەکات بە پیسایی ناو ئاودەست، نەدەبوو لەگەڵ ئەم کابرا خوێڕییەی پاراستندا بەو زمانە نەرمە قسەی بکردایە. ئەمانە هی ئەوە نیین بە ئەدەب و بە جوانی لەگەڵیاندا بدوێیت. کەسانی خائین و ناپاک، دز و داوێنپیس لە ئەمڕۆدا شایستەی ئەوەن ریسوا بکرێن، ناویان بخرێتە لیستی دادگای گەلەوە. فوئاد سدیق یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە دەسستدرێژی کردۆتە سەر دەیان ژن و کچی کورد. دەبوو لە ئاستیی کەسێتی خۆیدا رەفتاریی لەگەڵدا بکرێت. چۆن دەبێت دەرفەتی پێ بدرێت لە تەلەفوندا ئەوەندە قسە بکات!؟ هەر دەسەڵاتدارێکی پارتی، بەتایبەتیی پاراستنەکان دەبێت تەلەفون بە روویاندا دابخرێتەوە، نەک گفتوگۆ و قسەیان لەگەڵدا بکرێت! ئەمانە نیشتیمانێکیان کاول و تاڵان کردووە، چۆن دەهێڵیت کات و مێشکی تۆش کاول بکەن. فوئاد سدیق کێیە ئەو هەموو دەرفەتەی پێبدرێت، هەروەکو بەڕێزێکی ستافی کوردستانپۆست قسەی لەسەر کرد، وتی: وەرە کابرا تۆ جاش بووبیت، ئیستاش پاراستن، کەچی ئەوەندە لوت بەرز بیت رووت بێت پەلاماری کوردستانپۆست بدەیت.

پەیجی فوئاد سدیق لە فەیسبوکەکەدا:

 پەیجی د. سالار باسیرە لە فەیسبوکدا
https://www.facebook.com/drsalara