مزگەوتی عەجەمان و سەری ڕەش!

Monday, 27/09/2021, 15:26

4747 بینراوە


لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شاری، س ، لە نزیک مەیدانی سەوزە فرۆشآن، مزگەوتێکی لێبوو کە پێیان دەگووت مزگەوتی عەجەمان. ئەگەر هەڵە نەبم رەنگە ئێستێش هەرمابێ. لەوانەیە تەمەنی ئەو مزگەوتە بگاتە هەشتا ساڵ. ئەو مزگەوتە تایبەت بەو کەسانە بوو کە سەر بە ئایینی شیعە بوون. ئەوکات هەرکەس بە کوردیی قسە نەکردبایە و بۆ نوێژ و تاعەت نەچووبایە مزگەوتی کوردان، پێیان دەگووت عەجەم! ئەو مزگەوتە مەلای تایبەت بەخۆی هەبوو، ئیستێش قەڵافەتی ئەو مەلایەم لە بەر چاوە. مەلا فێڵە زان بە مەلا (پەناباد) ناوی دەرکردبوو، هەر منداڵێکی کوردی دیتبایە پەنابادێکی دەدایە! ئەو کات ئەو پارەیە چووکترین پارەی سەردەمی شای ئێڕان بوو.بەڵام منداڵ دڵێ پێی خۆش دەبوو.
هەروەها مزگەوتی عەجەمان مجێوری تایبەت بە خۆی هەبوو، زۆر جار مجێورەکە پیاوێکی تریاکی وهەژار بوو. ئەو مزگەوتە لە مراسیمەکانی تاسوعا وعاشووڕا لە مانگی محەڕەمدا جمەی دەکات و پڕدەبوو لە خەڵكی باوەڕمەند بە ئایینی شیعە. چون خواردنیشیان ئەدا بە خەڵك زۆر جار گەنجی قۆشمەی کوردیش دەچوو بەشداریی ئەو ڕێورەسمەی ئەکرد تا خواردن بخوا.

 مەسینە هەڵگرەکانی مزگەوتی عەجەمان!

مجێوری مزگەوتی عەجەمان لە شاری (س) دەبوایە عەجەم بوایە و سەر بەئایینی شیعە. کورد ئەو کارەی پێ نەدەسپێردرا! داستان لێرەوە دەست پێدەکا. کاتێک مرۆڤێک رووی لەو مزگەوتە دەکرد تا بچێتە ئاودەستی ئەو مزگەوتە کە دەچوو بۆ حەوشەی مزگەوت لە دەستی راست چاوی بە مجێور و١٠تا١٥ مەسینەی پەلاستیکیی (ئافتاوە) دەکەوت! هەرکەس دەستی دابایە مەسینەیەک ، خێرا مجێورە عەجەمەکە وەدەنگ دەهات و دەیگووت، دەبێ ئافتاوەی ژمارە ٣یان ٧ یان ٩ یان… هەڵبگری! کاتێکیش لێیان دەپرسی فەرقی چییە؟ بۆ دەبێ تۆ بۆمان دیاری بکەی؟ کابرای مجێور دەیگووت: ئەدی من لێرە چكارەم؟ ئەو کارە لە ئەستۆی منە! بەوشێوەیە هێزی بڕیاردانی خۆی نیشانی ئەو کەسانە دەدا کە دەچوونە ئاودەستی مزگەوتی عەجەمان.
 مەسینە هەڵگرەکانی سەری ڕەش!
ئەو رستانەی سەرو گووتاڕێکی کۆمیدیایی نییە لە قالبی نەختە بزەیەکدا، راستیەکان خۆیان حەشارداوە. بێگومان مەبەست راستیی دیرۆکین. لە نێوان مزگەوتی عەجەماندا و سەری ڕەش جیاوازی بەرچاو هەیە. بە واتایەکی دیکە خاڵی ناکۆک وخاڵی هاوبەش خۆیان نیشان دەدەن. زۆر راستە مەسینەهەڵگری مزگەوتی عەجەمان کابرایەکی تریاکی وهەژاربووە، لە ڕێگای مجێوریی ژیانی خۆی بەڕێوەبردوە، بەڵام نە پارەی دزیوە، نە وڵاتی فرۆشتووە، نە خەیانەتی کردوە ونە کەسیشی شکەنجە وتیرۆر کردوە. تەنیا بەرپرسیی ئاودەستی مزگەوتی عەجەمان بووە ومەسینەی بۆ خەڵك دەست نیشان دەکرد.
لە نێوان کەسایەتی مەسعود بارزانی لە سەری رەش ومجێوری مزگەوتی عەجەمان تەنیا ئاماژە بە خاڵێکی هاوبەشیان دەکەم. ئەویش کاری مەسینەهەڵگرتنە. بارزانی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا هەرچی کۆنە بەعسی و مستەشار و کوردکوژبووە لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە. دامودەزگایەکی سەرکوتگەریی پێک هێناوە بۆ کوشتنی نەیارەکانی خۆی. مەسینەهەڵگرەکانی دەوروبەری بارزانی بە فەرمانی خۆی لە ئاودەستخانەی سەری رەش مەسینە لە دەست خۆی وەردەگرن تا گوێڕایەڵی بۆ داگیرکاری کورد بکەن.

هێرشی مەسینە هەڵگرێک بۆ سەرکوردستانپۆست!

لە سەر سایتی کوردستانپۆست، چاوم بە بابەتێکی بەرێز شێرزاد بەرزنجی کەوت، کە باسی مەسینەهەڵگرێکی بنەماڵەی بارزانی کردوە، کە لە وتووێژێکی تەلەفونیدا دەگەڵ بەرێزێک بەناوی (د. سالار باسیرە) دەڵێ: کوردستانپۆست وەکو ئاودەست وایە! ئەوە بۆچوونی کەسێکی کۆیلە وکۆنە کومونیستێکی دۆڕاوی وەک فوئاد سەدیق، کە ئێستێ لە ئاودەستخانەی سەری رەشدا رۆژانە خەریکی فرۆشتنی ویژدان و شەرەفی خۆیەتی تا بە مووچەی مانگانەی بنەماڵەی بارزانی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دابین بکا.
وا دیارە ترس لە کوردستانپۆست هزری ئەو کۆیلانەی داگرتووە. چون ئەوەی لێی نیگەرانن لە قاودانی ئەو دەسەڵاتەیە، کە بەرادەی دوژمن دژی کورد جینایەتی کردوە. تاقمێک هەڵسوڕاوی خۆنەویست و فیداکارلە سەر ئەرک وگیرفانی خۆیان رێگایان خۆشکردوە تا زمانی زبری رەخنە بگاتە مجێور و مەسینەهەڵگرەکانی سەری رەش. بۆیە ئاودەستی ناو ماڵەکانی ستاف و بەرێوە بەرانی کوردستانپۆست، لە کۆشک و تەلارەکانی دەسەڵات بەنرخترە.
ئەوکەسانەش، کە رەخنە لە نووسەرانی کوردستانپۆست و ستافی کوردستانپۆست دەگرن، گۆیا زمانی زبرلە گووتارەکانیدا بەکار دەهێنرێ و رێگایان پێدەدا، پێویستە ئەوە بزانن، کە زمانی زبرتەنانەت ئەگەر جنێویش بێ ناگاتە ئاستی وڵاتفرۆشیی و خەیانەت و یەک چرکە لە قیادەمووەقەت و٣١ی ئاب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە