هەڵبژاردن ئەو تاکتیکەی کۆمەڵێک عاقڵ بەکاری دەهێنن بۆگەوجاندنی کۆمەڵگا

Sunday, 26/09/2021, 21:38

2257 بینراوە


پێشنیارو بۆچونی هەڵبژاردن تاکتیکێکە هەمیشە کەسە زیرەکو فێڵزانەکان بەکاری دەهێنن بۆ گەوجاندنی خەڵکی ساویلکەو خەڵکی پێ گەمژە دەکەن بەتایبەتی لەکۆمەڵگەیەکی نەخوێندەوارو گەمژەی وەکو کومەڵگەی عیراقی هەمو کەس دەزانێت لەسەرەوەی هەرەمی حیزبەکان کۆمەڵێک خەڵکی فێڵبازو چاو چنۆک بونیان هەیە ئەوان کۆمەڵگە گەمژە دەکەن لەڕێگەی حیزبەسیاسیەکانیانەوە،سیاسیەکانی وڵاتی ئێمە  ئەوتیمە چاوچنۆکەفێڵبازەن دێن و پێشنیاری شانۆگەری هەڵبژاردن دەکەن کامە کۆیلە ملکەچو کاسەلێس  و ملخواریانەئەوەدەبێتە کاندیدو بەرانبەر بەوە بەشێک لەموچەکەی دەداتە حیزب و ئەو تیمە چاو چنۆکە هەڵبژاردن تەنها ئەو گەمە ناشرینەیە کە هێزە دەسەڵات دارەکان پەنای بۆدەبەن کۆمەڵگادەگەوجێنن لەوڵاتە دواکەوتوە کاندا بۆیە دەبینین زۆر بەدەگمەن گۆڕانگاری دروست دەبێت دەساو دەستی دەسەڵات دەکرێت تەنها ڕێگەیەک کە دەساودەستی دەسەڵاتی پێ بکرێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شۆڕشە چونکە شۆڕش واتاتێکدان و سڕینەوەی بەرانبەر ئەگەر شۆڕش نەبێت هیچ گۆڕانکاریەک نابێت وەدەساو دەس کردنی دەسەڵات تەنها بەخوێن دەکرێت چونکە ئەو چاو چنۆکە سیاسیانەی لەسەر کورسی دەسەڵاتن بەرهەمی خوێنن وەبەخوێنیش جێی دەهێڵن بۆیە شانۆگەری هەڵبژاردن تەنها فێڵێکەو کۆمەڵێک لەخزمو نزیکانی نوخبەی سیاسی گیرفانیان پڕدەکەن لەسەر حسابی گەمژە دەنگ دەرەکان بۆیە بەشداری کردن وەچون بۆسەر سندوقەکان تەنها چاوچنۆکەکانی دەسەڵاتی پێ دەوڵەمەند دەبن تۆی دەنگ دەری گەمژە دەگەوجێنرێیت بە دروشمی نیشتمانی بەدروشمی چاک سازی بەدروشمی عەدالەت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە