سێبەری پێڵاوە دڕاوەکانی {بێریتان}

Sunday, 26/09/2021, 22:16

2988 بینراوە


سەرۆک کۆماری عێراق، لە وتارەکەیدا لە ڕێکخراوی نەتەوە!! یەکگرتووەکان، ڕێگای کەربەلای پیشانی، سەریبڕاوی کوردی ئەنفالکراو دا.
بازرگانی بە زامی قووڵی نەتەوەکەوە، لە ئەمڕۆی کورددا، بۆتە دیاردەیەکی پەسەند و قەبوڵکراو، سەرکردەیەتی حیزبەکان، کوڕەکانیان، کچەکانیان، ژنەکانیان، شاجوانەکان، مۆدێلە داتاشراوەکان، پیاوی ورگن،شەلاتییەکان، زانکۆ و قوتابخانە و مێدیاکانیان....ھەر یەک دەیەوێ بەشێکی پێ ببڕێ، لەو کێکەی:
 بە خوێنی کورد و ئێسکی کورد و فرمێسکی کورد، دروستکراوە!!.
ئەو کەسەی دوێنێ، خۆی ڕادەوەشاند و سەرەڕێگای دەگرت و دەیقیژاند: کە ڕیفراندەم دەکات و دەوڵەتی کوردی ڕادەگەێنێ، ئەمڕۆ تا ئاستی.... خۆی نەوی دەکات.
ئەو کەسەش، کە دوێنێ دەیووت: مافی چارەی خۆ نووسین، داھێنانی منە و حەقی منە و بەر لە من کەس باسی نەکردووە، ئەمڕۆ بۆ چەند دەنگێکی عەرەبی، شانی مەرجەعی تەقلیدەکان ماچ دەکات!!.
خوشکە گوڵەکەم، بێریتان
- ھەموو شەوێک لە خەونمدا، پێڵاوە دڕاوەکانت دەبینم، لەو بەرزییەوە، سێبەری بۆسەری ھەزاران پیاوی بوودەڵەی کورد کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە