به‌عسیه‌كانی هه‌ولێر و هاوپه‌یمانی تورك و پارتی و به‌عسیه‌كان!
Sunday, 26/09/2021, 22:18
2604 بینراوە
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌هه‌ولێر و دانیشتووی هه‌ولێرن و له‌ئێستادا داوای ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، كێن؟ با كه‌س نه‌ڵێت؛ ئه‌م به‌راده‌ر دژه نه‌ته‌وه‌یی و دژه جه‌ویه. شه‌خسه‌ن دژه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و دژه صهیونیزمم، به‌ڵام نه‌ك لهرۆانگهی دینی و مهزههبیهكهیهوه، و نه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌ی پانئیرانیزم و پان عه‌ره‌بیزم.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو بابهتهكهمهوه، ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێك لێره‌دا ئاراسته‌ی خوێنه‌ر و رای گشتی بكه‌م: ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن و به‌ناوی سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌بی و كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی له‌م كات و ساته‌دا كۆنگره له‌سه‌رناوی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه ده‌به‌ستن، به‌ستنه‌كه‌ی كۆنگره‌كه به‌بێ ئاگاداری به‌ناو وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بووه. یا خود به‌ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان و دوور له‌چاوی دام و ده‌زگا فه‌رمی و حكومی و ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره و به‌ناونیشانێكی گه‌وره‌وه ده‌به‌ستن.
بۆچی له‌م كاته‌دا كه عێراق سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه و بارودۆخی عێراق به‌ته‌واوه‌تی جێگیرنییه، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عێراق و ئیسرائیل دهورۆژێندرێت. كێ له‌پشتی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه و ئامانج له‌م په‌یامه چییه؟
به‌گشتی بۆ چی ئه‌م كۆنگره‌یه له هه‌ولێر به‌سترا و ده‌یانه‌وێت چی په‌یامێك به‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه بده‌ن؟!
دوو رۆژ پێش ئێستا كاكه ئه‌مین نه‌جاڕ به‌ڕاشكاوی رایگه‌یاند كه به‌عسیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆشت و بڕ و فه‌رمان و قه‌تڵ و عام و كیمیابارانی گه‌لی كوردیان كرد، له‌ئێستادا له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌رپرسی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ری ده‌بڕێت و وه‌كو بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاری ده‌هێنێت. واتا به‌راشكاوی هه‌م به‌گه‌لی عێراق، گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و رای گشتی هه‌رێمی و جیهانی ده‌ڵێت:"ئێمه داڵده‌ی بهعسیهكانمان داوه و ده‌یانپارێزین و هه‌ركاتێكیش پێویست بوو جارێكی تر له‌گه‌ڵیان هاوپه‌یمانی ساز ده‌كه‌ین".